بـــیــر جــــاشــی کـــورد
Thursday, 22/10/2009, 12:00
ووڵاتێکی وه‌ك کوردستان مه‌ڵبه‌ندی خێڵ و نۆکه‌ران
عـهشرهت بازی و حیزب بازی دووژمنی کورد ! چی ده‌خوازی ؟!
هه‌مووت بۆ هاتۆته به‌رهه‌م به فێڵ و فڕو به درهه‌م
ئه‌ی نۆکه‌ری ئه‌ی جاشێتی ئیتر واز بێنن به‌سیه‌تی
دوو جه‌مسه‌ری بیری نۆکه‌ر کوردیان کرده جاشی جۆکه‌ر
هه‌ندێ حیزب که دروست بوون به‌حساب دڵسۆزی کورد بوون
بۆیه ئاوا دروست کران بوو به پشکۆی ژێر ئاگردان
تا ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ گه‌وره‌تر که‌ن بۆ قرچی سۆ
له پڕێکدا دروست کران هه‌تا پڕبێت خاڵی گیرفان
بۆ سڕکردنی هۆشی کورد تا نه‌مرێ خیانه‌تی کورد
جه‌مسه‌رێکی کۆنه په‌رست ئیسلامیان کردۆته دارده‌ست
سه‌یری حیزبه ئیسلامی یه‌کان پیاوه‌کانی فه‌هدو ئێران
به‌ناوی ڕێی ئیسلامه‌تی بۆ به‌ربه‌ستی کوردایه‌تی
بۆ خه‌ساندنی بیری کورد بۆ تێکدانی درشت و ورد
له ژێر په‌رده‌ی ڕیشی درێژ بۆ ئه‌وه‌ی کورد بکا کاوێژ
بۆ عه‌قڵی داگیرکه‌ره‌کان ئه‌مان کراون به قه‌ڵغان
یانی سۆپه‌ر بوون بۆ ئیسلام له ژێر ئه‌و په‌رده‌یه مه‌رام
حه‌رام وا ده‌که‌ن به حه‌ڵاڵ قسه‌ی خه‌ڵکی ده‌که‌ن به‌تاڵ
ئا ئه‌م چه‌تری جاشێتی یه له ئیمان و دین خاڵی یه
ئه‌گینا که‌ی خوا په‌رستی یان هاودینی و خۆشه‌ویستی
دژ به ڕزگاری کوردانه که داگیرکه‌ر هاوئیمانه
باشه کاتی ئه‌نفاله‌که نه‌بوو ئه‌م ڕێی موباره‌که ؟!
کاتی ئه‌نفال و گوند سوتان ئاغاکانی ڕیش پانه‌کان
دیاری موئته‌مه‌ری ئیسلام له کوێت که درا به سه‌دام
ئه‌مان بۆچی لێی بێده‌نگ بوون ؟! بۆ له گوێی گادا خه‌وتبوون ؟!
ئاخر ئه‌نفال کاتێك ده‌کرێ کفر ڕێ له ئیسلام بکرێ
بۆچی جیهادی کوردانه کوردانه و ئیسلامیانه
دژی داگیر که‌ران نه‌کرا به‌ڵێ بانێکه‌و دوو هه‌وا
کاتێ که کورد ڕزگاری بوو حیزبی ئیسلامی هه‌ر نه‌بوو
که کورد جاڕی فیدڕڵی دا خۆ نه‌بوو به دوژمنی خوا
هاتن به فیتی دوژمنان جاشێتی یان خسته مه‌یدان
بۆ ئه‌وه‌ی کورد لێی تێك بچێ نه‌زانێ ڕێی بۆ کوێ ده‌چێ ؟!
هه‌ندێکیان هه‌ر به‌فریودان به‌ناوی خوێندنی قورئان
به فڕو فیشاڵ و درۆ به ناوی خوا ده‌که‌ونه گۆ
به‌ڵام په‌یوه‌ندی خیانه‌ت له ژێره‌وه به ئه‌مانه‌ت
له‌گه‌ڵ داگیر که‌ران ده‌که‌ن به‌ڵێنی دژ به کورد ده‌ده‌ن
به‌سه‌رزاری دۆستی کوردن له‌ژێره‌وه‌ش حساب ووردن
گه‌ر وانی یه ئه‌ی کوا ئه‌وان جیهاد ده‌که‌ن بۆ کوردستان
کوردستانێ که ڕزگار بێ جێ ده‌ستی ئه‌وانیش دیاربێ
ئای حیزبۆکه‌ی ده‌ستی مه‌سعود خه‌ڵکی چۆن تێك ده‌ده‌ن بێ سوود
ئه‌ی پیاوه‌کانی حیکمه‌ت یار هی ڕه‌بانی و پیاوی پاسدار
کام ڕه‌نجه‌تان بۆ کوردستان به نوسراوه‌و بڕوا‌و ئیمان
مێژوو ده‌رسی زۆر فێر کردوین زۆر ڕهنجیشی به‌با بردووین
کورد له بزوتنه‌وه‌ی شورات هه‌وڵی ده‌دا پێی نه‌جات
دوایی به‌رهه‌می ڕه‌نجی ئه‌و بوو به خه‌یاڵ خورافه‌و خه‌و
کاتێ ئه‌مه‌ویه‌کان ڕووخان (ابو مسلم)ی خۆراسان
کوردی نهژادو موسوڵمان ڕابه‌ر بوو بۆ ئیسلامه‌کان
که‌چی پاداشتی ڕه‌نجدانی کوشتیان و بوو به قوربانی
پێیان ده‌گوت(اباعبد) (ابا مجرم) یا (ابا کورد)
نه‌که‌ی دینی ئێمه‌ی عه‌ره‌ب بۆ خۆت و کورد که‌یته مه‌رته‌ب
دواتر موعته‌سه‌می ئیسلام (ابو جه‌عفه‌ر) کوردی بۆڕ دام
کوشتیان و شۆڕ‌شیان ڕوخان ئای کورد قڕانه کورد قڕان
کهکوردیش کرا به ئیسلام ووتی ته‌نیا هه‌ر خوایه خوام
کاتێ عه‌ره‌ب بوو به زۆردار بوو بو سه‌فاح بوون به خون خوان
کورد له ئه‌وان که ڕاپه‌ڕی جاڕی ئه‌دا بۆ به‌رگری
وتیان ئه‌مانه شعوبین که‌رو لاسار‌و زهندقین
حه‌جاجی کوڕی سه‌قه‌فی کورد کوژی کرد وه‌کو به‌عسی
ئێوه بێ ئه‌وه‌ی ئامانجتان ده‌وڵه‌ت بێ بۆ خه‌ڵکی کوردان
ئێوه واده‌زانن کافر کوردستانی کرده ئاگر !
نه‌خێر برایانی دینن له کورد‌و حه‌قی بهقینن
کێ فێرده‌که‌ن جیهاد بکا له ڕێی کوردستان له ڕێی خوا
ده‌زانن زه‌مانی زووه خه‌ڵك له گوێێ گا خه‌وتووه ؟!
واده‌زانن کورد کافره که سه‌ریان بڕن مامره
ئه‌وه بۆچی کاتی ئه‌نفال چه‌کدار نه‌کران تاکو فیدڕاڵ
که کورد حکومه‌تی پێکهانی کاتیۆشاو گرادتان هانی
کوا له بهعسیهکانتان پێ دا له کوردستان پێتان ته‌قا
ئاخ بۆ ئه‌و خه‌ڵکه ساکاره له به‌رده‌متان بێ پرسیاره
ناپرسن سه‌روه‌ت و ماڵتان که‌یف و ڕیفاهی و ئه‌حواڵتان
کوێ‌ڕا وا بوونه پاره‌دار مه‌گه‌ر مل که‌چ نین بۆ ده‌ربار
ده‌رباره‌ی کۆشکی دوژمنان که بوونه مه‌قاشی ده‌ستیان
که‌سێ نه‌یگوت به په‌نهانی ((من این لك))ی نه‌زانی
مێشکی ساده‌و خاڵی کوردان پڕئهکهن له جنێو و بوختان
تاتۆوی فیکری و کوردێنی وه‌ك گیا که‌ڵه بقرتێنی
ئێوه ده‌ست کردی عه‌ره‌بن وه‌ك کورد تاکو له کورد به‌ربن
ئه‌گه‌ر چی داگیرکه‌ر دوورن له پلانا هه‌ر جهسوورن
مێژووی سه‌فه‌وی و عوسمانی که هه‌ر کورد بوو به قوربانی
شه‌ڕی یه‌ك دوو سه‌ده‌ی ئه‌وان که کورد قڕان بوو کورد قڕان
ئه‌گینا نهجهی ئه‌ربه‌کان سوجده‌ی برد بۆ جوله‌که‌کان
پردی ئاسمانی پێکهێنا له غه‌ربیش وازی نه‌هێنا
ئه‌وه‌تا هه‌ر به کورد کوشتن به ئاواره‌ی و کورد گرتن
ئه‌نفالی کوردی باکوره که‌چی لای ئێوه ڕوو سووره
کوا به‌رنامه‌و کوا ته‌فسیرتان ڕزگاری کورد خاته بیرتان
ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌توانن بڵێن کورد لێره میوانن
ئه‌و دنیا موڵکی کوردانه تڕ‌ۆ هاته ئه‌م ژیانه ؟!
به‌ڵام گه‌لانی تر وانین لای خودا‌ش وابێت ئه‌وا نین
به‌هه‌زار فێڵ و سه‌ربورده به‌و داوو ڕاوه ده‌ستکرده
ته‌ماتانه هه‌ر وابڕوات ڕۆژێ نه‌بێ کورد به هیچ گات
بۆ ئه‌وه‌ی کورد قه‌ت یه‌ك نه‌بێ یه‌ك بوون ئێوه‌ی پێ شه‌ق ده‌بێ
ته‌نها هه‌ندێ خه‌ڵك بیرکه‌ن کوردان له کورد بوونیان کهڕکهن
گه‌ر وه‌زعیش جۆرێ تر گۆڕا کورد هه‌له‌که‌ی له‌ده‌ست دۆڕا
ئێوه نه‌ك نین لای ئاغاتان به‌ڵکو پێتان دێنێ پایان
ئه‌مه ڕێگای ئیمانتانه ؟ ئاوا کارتان تێکۆشانه ؟!
دواتر(سه‌فه‌وی و شیعه‌یی) کورد قڕانی کرد خشکه‌یی
ئه‌وه (قه‌ڵای دمدمی کورد) شاهیده بۆ ڕوو سووری کورد
(شێخی گه‌وره‌ی شاری شه‌مزین) ڕه‌مزی خه‌بات و نه به‌زین
ئابه‌م جۆره(شیعه‌ی ئیسلام) به‌کوردی ده‌ووت که من خوام
دواتر ڕژێمی ئاخوندی به شیعه‌ی به ڕه‌گ فارسی
خوێنی کوردی(سنه‌ی) ڕژاند سیمای کوردستانی شێواند
دوای(هۆلاکۆ)دوای(جه‌نگیزخان) باواگه‌وره‌ی عوسمانلی یه‌کان
چوار سه‌د ساڵ کوردی دادۆشی هه‌ر ئاوا نه‌ده‌بوو ڕۆژی
سوڵتانه‌کانی تورکه‌کان کوردیان کردبووه نیشان
دواتر گورگه‌بۆر(ئه‌تاتورك) له کورد بووه دڕکو تووتڕك
خوێنی (نه‌هرۆ خوێنی پیران) (هی به‌درخان) (هی دۆغان)
هه‌زاران کوردیان له نێو برد له مێژووش دا باسیان نه‌کرد
وانزیکه‌ی هه‌زار ساڵه موسڵمان بۆ کورد هاوماڵه
که‌چی په‌رت په‌رتیان کردووه له‌ناو خۆ به‌شیان کردووه
نازانم نه خوا نه قورئان نه‌یان ووت واکهن له کوردان
ئاخر تا ئێستاش بۆ کورد وان هه‌رواش ده‌بن تا دوا زه‌مان
کورد لای ئه‌وان جانه‌وه‌ره دێوه وه‌حشی یه یا که‌ره
که‌چی جاش ئیسلامی کوردان ناویان ناون برای ئیمان
ئه‌گه‌ر ئیمان و دین وایه ؟! شه‌رمه که کوردی تێدایه !!
گه‌ر ئیمان و دین وانی یه ئه‌ی بۆ کورد بۆ خۆیان نی یه ؟
ئیتر ئه‌و فێڵ و دیاری یه ئه‌و دوو ڕوویی و بێ باری یه
ئه‌وه کڵاو له‌سه‌ر کورد نانه نه‌ك هه‌ر جه‌هله زۆر تاوانه
له‌م ئیمانه زه‌لیلی یه تۆزێ وویژدانی تیانی یه
کوا ڕێگه‌ی حه‌مه بۆ لاده‌ده‌ن وه‌سفی ناخی گڵاو ناکه‌ن
ناخۆش نی یه ئه‌م قسانه له‌جێ ی قورزهڵ قورت سنانه
دیار‌و ڕوونه زۆر کورد جاشه جاشی ساده بۆ مه‌عاشه
به‌ڵام جاشولکه حیزبی کورد ڕێگره بۆ خه‌باتی کورد
له‌سه‌ر ده‌مه تاریکه‌کان له ووڵاتی زۆری (دیان)
وه‌ك ئێستای ئێوه توند ڕه‌و بوون په‌ناگه‌ی خورافه‌و خه‌و بوون
دواتر که گه‌لان ڕاچه‌نین فێربوون به وانه‌ی نه‌به‌زین
حوکمی تیرۆر‌و سوتاندن گۆڕا به هیواو گۆڕاندن
بۆیه ڕێگه‌ی ئیسلامه‌تی کاتێ به‌رزه مه‌ردایه‌تی
په‌یامێ بێ بۆ ئازادی بۆ سه‌ربه‌خۆی و بۆ شادی
ئه‌گینا غه‌یری نۆکه‌ری ڕه‌نج بێوه‌ری و کوێره‌وه‌ری
ناهینێ بۆ ئه‌م میله‌ته زۆرتر ئه‌کا ئه‌م مه‌ینه‌ته
بۆ یه ئه‌م ڕۆ بێ یا سبه‌ی خه‌ڵکی کورد دێته‌وه هۆش خۆی
تێ ده‌گا که دین و ئیمان دووره له نۆکه‌ری نه‌زان
دڵسۆزی بۆ گه‌ل به ته‌قوا *به جاشێتی ناگاته خوا*
ته‌نها به ئازادی ووڵات به کوردستانی ڕوو له هات
به‌سه‌ربه‌خۆی و ڕزگاری خوا ده‌یدات مزگێنی و دیاری
برای دینی که زۆردار بێ حاکمی کوردی هه‌ژار بێ
نه‌هێڵێ کورد سه‌ر هه‌ڵبڕێ ئه‌سڵه‌ن ناویشی هه‌ر ببڕێ
ئه‌و کورده‌ی که ڕێگه‌ی جیهاد بۆ ووڵات و خوای خۆی نه‌کات
دژی ئه‌و داگیر که‌رانه خۆی گێلهکات یان نه‌فامانه
ئه‌یه‌وی که خه‌ڵك گێل کات ڕێگای شۆڕشی لێ تێك بات
خه‌ڵکینه جاش نابێته مه‌رد ده‌رونێ کرابێته به‌رد
جۆش ناخوا بۆ کوردایه‌تی که خوا‌و ئاین په‌نایه‌تی
بۆیه به فتوای ئاینی حه‌ڵاڵه که بڕژێ خوێنی
ئه‌م چاو به‌سته‌کی یه بۆ هه‌ر ده‌وران بخۆ ، ناچێته سه‌ر
کهدهتایهکی جاشی یه ناوه‌که‌ی به ئیسلامی یه
کام میله‌ته وه‌ك کورد پاکه لای خودا‌و ئیمان بێ باکه
کام میله‌ته شه‌رمه‌زاره له کورد زیاتر ئیمان داره
کام نه‌ته‌وه‌یه له ئیسلام یارمه‌تی کوردێکی بۆ دام
که‌چی بۆ(بۆسنه و بۆ چیچان) پاره ئه‌نێرن بێ ووچان
ئێمه‌ش که‌وا ئه‌نفال ئه‌کرێین یا به کیمیاوی لێ ده‌درێین
نه‌ك هه‌ر یارمه‌تیمان ناده‌ن نایه‌ڵن که که‌س باسمان که‌ن
ئه‌شیانه‌وێ کورد به ئیمان بێته‌وه نۆکه‌ری ئه‌وان
ئیسلامه‌کانی ناو عێراق به‌ده‌م فیدڕاڵی کورد ئه‌دات
ئه‌وه‌تا ئیسلامی ئێران به‌تیرۆر دیاری دا پێمان
ئه‌ربه‌کانی کوڕی سوڵتان شار‌و گوندی ئێمه‌ی ڕوخان
جه‌لاده‌که‌ی به‌غدای عه‌ره‌ب کوردی لێ بووه ئه‌بو له هه‌ب
ئه‌گه‌ر ئێوه ناتانه‌وێ دهوڵتێ بۆ کوردان پێك بێ
له‌به‌رنامه‌و له ڕۆژنامه ئیسلامه‌تی ئێوه کامه .
ڕه‌حمه‌ت له تریاك و له مه‌ی سه‌رخۆشم ئه‌کا به‌ڵام ئۆخه‌ی
نام خهسێنێ دژی وه‌ته‌ن نام کا به نۆکه‌رو به پهن
گێل وده‌سته مۆی که‌س نابم ئه‌گه‌ر گه‌دا ئه‌گه‌ر شا بم
بۆیه واجبی خودایی مافی چاره‌نوسی جیایی
ئه‌بێ به‌رنامه‌ی ئێوه‌ش بێ نابێ کورد هه‌ر چاره ڕه‌ش بێ
گه‌ر میله‌تێ وا بێ به‌ش بێ داگیرکه‌ریش هیوای گه‌ش بێ
دیاره نۆکه‌ری و جاشێتی خهساندوێتی له پیاوه‌تی
خوا بۆ به‌دین به خه‌ڵك ئه‌دات تاکو خۆی پێ ئازاد بکات
چ په‌یامێ چ ده‌ستورێ له جاشایه‌تی ئهبورێ
********** *********** ************
جه‌مسه‌رێ تر کۆمه‌نیسته له حه‌قی کورد هیچ نه‌بیسته
پان عه‌ره‌بی و پان توورانی پان ئێرانی و کورد شێوانی
به‌ناوی چینی کرێکار به‌دژ بوون به سه‌رمایه دار
له‌م جه‌نگه‌ڵه‌ی کوردی تیایه هیچیان به‌خه‌یاڵدا نایه
بۆ ئه‌وه‌ی کورد خزمه‌ت کار بێ نۆکه‌ری پیاوی ده‌ربار بێ
ده‌رباری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست کوشتنی نه‌ته‌وه‌ی بێ هه‌ست
به‌ناوی یه‌کێتی ووڵات به‌ناوی ناو کۆی خه‌بات
یانی هی چینی کرێکار له ئاستی کورد نه‌ی بێ پرسیار
ئه‌سڵه‌ن خه‌ڵك وا گۆش ئه‌که‌ن ناوی نه‌ته‌وه هه‌ر نه‌به‌ن
ئه‌و ملیۆن کرێکارانه ناوی کوردیان لا تاوانه
دوای جینۆسایت و کورد نه‌مان کۆڕه‌وی خه‌ڵکی کوردستان
ته‌نها یه‌کێك ناڕازی خۆی مان گرتن وهاوپشتی خۆی
بۆ گه‌لی کورد ده‌ر نه‌بڕێ ئه‌ی کورد بۆ حه‌یا نات گرێ
کاتێ نه‌ته‌وه‌ی داگیر که‌ر حوکمی کورد کا وه‌ك داگیر که‌ر
که کرێکاری کوردستان ده‌رکران له کاری خۆیان
هاوپشتیان نه‌بوو ئه‌ی هاوار که‌سێ له خه‌و نه‌بوو بێ‌دار
کرێکاری کوردیان ده‌رکرد هی ئه‌مان جێگایان ده‌گرت
ئه‌ی له‌و هاوپشتی یه چۆنه ؟! ڕاسته دیزه به ده‌رخۆنه
ئای خه‌باتی چینایه‌تی بۆ کورد چه‌ند ڕێگای نه‌هاتی
ئه‌گینا کۆمه‌نیسته‌کان هی شوره‌وی و عه‌ره‌به‌کان
هی ئێرانی و هی تورانی کفره لایان کوردستانی
ئه‌وه‌تی هه‌ن دژی کورد بوون له ئاست مێژووی کورد وه‌ك به‌رد بوون
کاتێ که ئۆکتۆبه‌ر سه‌رکه‌وت لینین وه‌ك سه‌رکرده ده‌رکه‌وت
شێخ مه‌حمود نامه‌شی بۆ نارد خۆی له دۆستێتی کورد بوارد
یارمه‌تی ئه‌تا تورکی دا چه‌ك و پاره‌و ماڵی پێ دا
سه‌دو پانجا هه‌زار سه‌رباز که له جه‌نگا ببون ده‌رباز
دایانه‌وه به تورکه‌کان که‌وتنه وێزه‌ی کورد‌و یۆنان
سوپا سوره‌که‌ی ستالین کوردی دا به (شا) تا بمرین
کۆماری کوردیان دا به‌شوو ده‌ستی گڵاویان خسته ڕوو
ده‌یان حیزبی شیوعی عه‌ره‌ب بۆ حه‌قی کورد بوونه غه‌زه‌ب
نیانه بڕوای به‌وه‌بێ کورد وه‌ك ئه‌وان سه‌ربه‌خۆ بێ
ئه‌م ووڵاته ده‌ست کردانه که هی سه‌رده‌می پیلانه
ئیمپریالی پێکی هێنان (دۆزه‌خ بۆ کورد به‌هه‌شت بۆ وان)
که بۆ لۆزان کوردیان به‌ش کرد لینین نه‌ك هه‌ر ده‌نگی نه‌کرد
بوو به پشتیوانی تورکان گوێ یان نه‌دا به کورد قڕان
خرۆشۆف و برێجنیف بێ ستالین یا گۆرباچۆف بێ
په‌یامیان بۆ زۆربه‌ی گه‌لان تانك و تۆپ دان به دوژمنان
(پریما کۆفی گورگه سوور) کۆمهنیستێکی خه‌ون دوور
هێنده‌ی دۆستی فاشێکانه زیاتریش دژ به گه‌لانه
کورد وا له دۆزه‌خی مه‌رگا بارود نه‌بێ چی پێ ده‌گا
به‌ناوی په‌یامی شۆڕش تا ساردی کهنهوهکۆشش
هی سه‌ربه‌خۆی کوردستان کورد هه‌ر کلك بێت بۆ ئه‌وان
هه‌زاران قسه‌ی سه‌وزو سوور به کورد ده‌ڵێن نزیك و دوور
جاش فیکرێکی کورد سڕکه‌رن کورد له کوردستان پڕکه‌رن
تا هێزی کورد له‌ت و په‌ت بێ توانای ڕزگاری شه‌که‌ت بێ
نۆکه‌ری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستن ئه‌وان ژێر به‌ژێر په‌یوه‌ستن
کڵاو کردنه سه‌ر گه‌له تا له ده‌ستی بات ئه‌م هه‌له
ئه‌مانه داوی نوێن بۆ مان دژ به کوردن به کوردستان
به‌ناوی ڕێگای ئومه‌می دژ به نه‌ته‌وه‌و به قه‌ومی
تا کورد له چوار چێوهیا بێ که داگیرکه‌ر تیایدا شابێ
ئه‌وه‌تا نوێنه‌ری ئه‌وان لای ی‌و ئێن و لای تورکه‌کان
ده‌سکه‌لای نوێی داگیرکه‌رن به‌ری دارێکی بێ به‌رن
له قاموسی سیاسی یا له فه‌رهه‌نگی زانستی یا
نه‌بینراوه ، نه‌بیسراوه نه‌بووه و هه‌ر ڕووی نه‌داوه
میلله‌تێ ژێرده‌ست فێر که‌ربێ (فریاد ڕه‌س و ڕزگار که‌ربێ)
سه‌د ساڵ ده‌بێ هه‌روا ده‌ڵێن به‌قسه‌ی پووچ و به به‌ڵێن
ئه‌وه‌تا شۆڕسی چیچان ده‌ڵێن ئێمه گه‌لێکی جیاین
مه‌نسوری حکومه‌تی ئێران هاوپه‌یمانی سهدامێکان
به شۆڤێنیستی فارسی به دژ بوون به کوردایه‌تی
کۆمه‌نیستی لای ئه‌و وایه خه‌باتی کورد ناڕه‌وایه
ئای له گه‌وجی ئه‌و خه‌باته له جهواشهیی و نه‌هاته
سه‌روه‌ت وئێزگهی ئه‌مانه هی تورك و هی بهعسێکانه
له شه‌ڕی کهنداوا ئه‌ی ووت سه‌دام له ڕێی حه‌قدا بزووت
سه‌گه‌وانی ده‌رگای فاشی به‌لای سه‌داما ئه‌ی تاشی
بۆ ئه‌وه‌ی کوردهه‌ر کوێره‌ڕێ هه‌نگاوی بۆ مه‌رکه‌ز به‌رێ
هه‌موو بۆ ڕێگا تێك دانه بۆ ده‌وڵه‌ت پێك نه‌هێنانه
هه‌تا هه‌ین هه‌ر به هیچ نه‌بین خاوه‌ن بستێ زه‌وی نه‌بین
ئیتر هه‌زار بیانوی درۆ ده‌که‌نه پاساو ده‌که‌نه هۆ
هه‌ندی لاوی گه‌وج و نه‌فام ساده‌و زه‌لیل و هه‌رزه ڕام
تا دوای ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رله‌نوێ بۆ کورد دێنه‌وه
ئه‌وانه وایان کردووه کورد هه‌ر سه‌ری لێ تیك چووه
جگه له حیزبی کورده جاش که هه‌ر ده‌کرێنه‌وه مقاش
ده‌بێ کورد باش باش تێبگات کاروانی خۆی به‌ڕێ بخات
بزانه چۆن ده‌ی باته‌وه کێ پشتی تێ ده‌کاته‌وه
فێربێ یه‌ک بێ و به‌ش به‌ش نه‌بێ تاماوه چاره ڕه‌ش نه‌بێ
ئێستا دوژمن داوی وورده زۆر ڕێباز کاری ده‌ست کرده
له ژێر ڕێی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ سووك بوونی کوردایه‌تی
داگیرکه‌ران پاره‌ده‌ده‌ن تاکو لای خۆشی بێ به‌په‌ن
له دوژمن کردمه گلێنه‌وه له ناو بۆش مهخولێنهوه
بازنه‌ی هیوای نه‌ته‌وه به ئاشبه‌تاڵ مهگلێنهوه
کام ڕێگا به‌رزو پیرۆزه کام که‌سه بۆ کورد دڵسۆزه
گه‌ر ڕێی سه‌ربه‌خۆی نه‌گری پیلانه‌و له کورد ده‌گه‌ڕی
کام ڕێی سه‌ربه‌خۆیی تیایه پیرۆزه دۆسته برایه
بۆ تێکۆشانێکی ڕه‌سه‌ن پێویسته هه‌ڵوێسته بکه‌ن
ئه‌و دوو چه‌مکه جاش فیکری یه هی وون بوونی بێ بیری یه
چه‌کی دوو سه‌ره‌ی دوژمنه له سه‌رچاوه‌وه لیخنه
ئه‌و دوو چه‌مکه جاش فیکری یه له کوردایه‌تی خاڵیه
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست