ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی ره‌خنه له كۆمسیۆن ده‌گرێت
Monday, 15/02/2010, 12:00
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ره‌خنه‌ی توند له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گرێت.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی ئه‌مریكا، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ره‌خنه‌ی توندی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان گرت‌و به‌هۆكاری زۆری پێشێلكارییه‌كانی له‌قه‌ڵه‌مدان.
ناوبراو له‌میانی ئه‌و لێدوانه‌یدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه كۆمسیۆن به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كان بێ ده‌نگه‌و هه‌وڵه‌كانی نه‌چووه‌ته بوواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشی "لێكردنه‌وه‌ی پۆستهرو ریكلامی لیسته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن هیچ بایه‌خێك بۆدهنگدهرنایهڵێتهوهو پڕۆسه‌كه عه‌یب داردهكات ،كومیسۆن هه‌وڵه‌كانی نه‌زه‌رییه‌و نه‌چووه‌ته بابی جێبه‌جی كردنه‌وه بۆ سزادانی ئه‌وكه‌سانه."
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست