بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


ئامۆزاكەى تاڵابانى ڕایكردووە بۆ ئەوروپا،

Sunday, 09/08/2009, 12:00


په‌یامنیری کوردستانپۆست2:
كێشەكانى ناوخۆى یەكێتى گەیشتونەتە ئاستێك كەهیچ هیوایەك نیە بۆ چارەسەركردنیان . ئەمە ووتەى بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە كەتایبەت بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند . بەرپرسەكەى یەكێتى ووتى لەئێستادا جلال تاڵابانى خه‌سرەو گولأ محمدى دەنێرێت بۆ ئەو قەزا و ناحیانەى كەلیستى كوردستانى تێدا دۆڕاوە . دواى ئەوەى ئەو دەگاتە ئەنجام، جلال تاڵه‌بانى خۆى یان چەند ئەندامێكى سەركردایەتى دەنێرێت بۆ ئەوەى تەواوى ئەو بەرپرسانەى دەنگیان بۆ لیستى گۆڕان داوە ڕەوانەى ماڵەوەیان بكەن . بەرپرسە باڵاكەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لەبەشێكى ترى لێدوانەكەیدا ئەوەشى بەكوردستانپۆست ڕاگەیاند كەبارودۆخى یەكێتى زۆر نالەبارە و بەهۆى ئاشكرابوونى دەرئەنجامى هەڵبژاردنەكانیشه‌وه‌ زۆر خراپتر بووە،لەلایەكى ترەوە كوردستانپۆست لەڕێگەى نێردراوەكانى ناوى چەندین بەرپرسى حكومى و حیزبى دەست كەوتووە كەناویان لەلیستى دەزگاى زانیارى و سكرتاریەتى یەكێتى دایە بۆ ئەوەى ڕەوانەى ماڵەوە بكرێن، بەڵام لەبەرئەوەى ئەم زانیاریانە گۆڕانكاریان بەسەردا دێت هەر سەرچاوەیه‌ک بەجۆرێك باسی ئه‌م بارو دۆخه‌ تازه‌یه‌ ده‌کات .
بەڵام لەچەند سەرچاوه‌یه‌کی باوەڕپێكراوەوە زانیارى دروستمان لەسەر ئامۆزاكەى تاڵه‌بانی دەستكەوتووە كەناوبراو بەپەلە كوردستانى جێهێشتووە و ڕووى لەئەوروپا كردووە ئەندامێكى مەڵبەندى 14ى كۆیە بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند كەكاك على لیستى كوردستانى بەدۆڕاندن دابوو ئینجا دواتر لەڕۆژنامەى هاوڵاتى لێدوان دەدات ئەگەر ڕێككەوتنەكە جێبەجێنەكرێت دەڵێت لەگەڵ لیستى گۆڕان هاوپەیمانێتى دەكەین. بۆیە ئێمە بەپەلە سەرووى خۆمان ئاگاداركردەوە كەكاك على سەرەڕاى نەبوونى ئەزموونى لەكارى حیزبیدا دەیەوێت لەگەڵ پارتیش پەیوەندیمان تێكبدات. وردستانپۆست لەڕێگاى تەلەفۆنەوە هەوڵیدا لێدوان لەعلى حمە ساڵح لێپرسراوى پێشوى مەڵبەندى 14ى كۆیەى یەكێتى وەربگرێت بەڵام تەلەفۆنەكەى داخرابوو،چەندین سەرچاوەى نزیكى خۆى هەواڵى ڕاكردنى ناوبراویان بۆ ئەوروپا بۆ كوردستانپۆست پشتڕاستكردەوە.
ڕاپۆرتى داهاتووى كوردستان سەبارەت بەبارودۆخى ناوپارتى دەبێت لەسنورى هەولێرو دهۆك لەلایەك سنورى پارێزگاى سلێمانى لەلایەكى ترەوە،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە