نه‌وشیروان مسته‌فا: من باوه‌ڕم به مه‌ڕ و شوان نییه و نامه‌وێت گوێم له‌و ووشه‌یه‌ش بێت.
Thursday, 30/06/2011, 12:00
له‌دیدارێکمدا، له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فای ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ، سارا موکری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی پێنوسه‌کان، پێم وت" تکایه مه‌به به‌شوانمان و خه‌ڵکیش با نه‌بێت به‌مه‌ڕ. له‌و دیده‌وه ته‌ماشای ئه‌م بزوتنه‌وه نوێیه مه‌که که به‌ڕێزتان هه‌ڵتهێنجاوه".
له‌وه‌ڵامدا، ئه‌و، توڕه بوو و وتی" من باوه‌ڕم به مه‌ڕ و شوان نییه و نامه‌وێت گوێم له‌و ووشه‌یه‌ش بێت".
ئه‌و، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، له‌ناو باخچه‌ی کاره‌کانیدا، بۆ په‌روه‌رده‌کردن و ئاودانی ڕه‌گه‌زی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی تاك، سه‌لماندی که شوان نییه و مه‌ڕبوونی کۆمه‌ڵگاشی ڕه‌تکرده‌وه. لێ گفتوگۆ و هاوکاری له‌گه‌ڵ شوانه‌کاندا، هه‌ر ئه‌و شوانانه‌ی که هه‌نوکه ئه‌و، له‌سه‌ر مێزێك، داخوازییه‌کانی خه‌ڵکیان به‌گوێدا ده‌چرپێنێت، خلۆربوونه‌وه‌یه بۆ ناو شواناندنێکی خه‌ته‌رناك. که‌لێوه‌ی شوانه‌کان پڕگۆچانی زوڵم و سته‌مکاری به‌رده‌وام ده‌کات.
گفتوگۆ بۆچی؟ده‌سه‌ڵات، یارییه‌کی به‌ئه‌نقه‌ستی هێنایه ناو گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستانه‌وه. ئه‌وان، توانیان ئۆپۆزسیۆن ڕازیبکه‌ن به گفتوگۆ.
گفتوگۆ، له‌ناو چوارچێوه و سنووری کۆمه‌ڵێك ووشه‌ی بریقه‌داردا، به‌نیازی هێورکردنه‌وه و پێکهاتن، بۆ شوێنبزرکردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵك و که‌لێنخستنه نێوان جه‌ماوه‌ری ناڕازی و ئۆپۆزسیۆن، به پرۆژه، مایه‌ی گاڵته‌جاڕی و ده‌ستی ده‌ستیپێکردنی بێژنگێکی شڕه‌ڵه‌ی بێکونه. که نه ئه‌وه‌تا به‌رهه‌مێکی پاکراوی هه‌بێت و نه‌ده‌شتوانێت وازیلێبهێنرێت. چونکه، ده‌سه‌ڵات، ئۆپۆزسیۆنی ئاڵوده‌ی گفتوگۆیه‌کی ژه‌هراوی کرد. که ده‌رچوون و خۆقوتارکردن لێی زۆر زه‌حمه‌ته. که‌واته، گفتوگۆ، بۆ ئاڵوده‌کردن بوو، نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر.
گۆزه‌که نه‌شکا، هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه!ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن، به‌ده‌ستپێکی ڕێبه‌رایه‌تیکردنی خه‌ڵك، بۆ چوونه ناو گفتوگۆیه‌کی به‌ستووی گاڵته‌جاڕیی، گۆزه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵگێڕایه‌وه. هه‌ر ئه‌و گۆزه‌یه‌ی که له‌ناو کۆشی هه‌ردوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی کوردستاندا شکابوو. هه‌نوکه، گۆزه‌شکاوه‌که به پرۆژه‌یه‌کی دژ، چاککرایه‌وه و خواریی و به به‌لاری خرایه‌وه سه‌ر شانی نوێنه‌رانی خه‌ڵك. ئه‌مه یاسای شوانکاره‌کانه. هه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی مه‌ڕه‌کانی بۆ هه‌موو شوانێك ڕامکردووه.
مرۆڤ، هه‌ڵه‌ده‌کات، لێ ناکرێت له کردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشوو، لێی خۆش بیت. ئه‌و پێشبینیانه‌ی نوخبه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، سه‌باره‌ت به گفتوگۆ و ئه‌نجامه‌کانی، پێشکه‌ش به شه‌قام و ئۆپۆزسیۆنی کرد، بوو به واقیع، به‌ڵام تازه گوزه‌شت!
خه‌ڵك، داخوازی هه‌بوو، بۆیه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و کێڵگه‌که‌یان به‌سه‌ر یه‌کدا هاڕی و داوای متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و دوورخستنه‌وه‌ی حیزبیان کرد، له‌ناو ته‌واویی که‌لێنه‌کانی ژیانیان. چونکه ئه‌وان ده‌یانزانی، حیزب و حکومه‌ت، چنگیان خستۆته ناو ده‌ماره‌کانیی و هێنده‌ی نه‌ماوه به‌ته‌واویی به‌سه‌ر یه‌کدا بیانهاڕێت، بۆیه، به‌ڕاشکاوانه و به ئازایانه، داخوازی گۆڕانکاریی ڕیشه‌ییان کرد و حیزبیان به‌ته‌واویی ڕه‌تکرده‌وه.
هه‌نوکه، ده‌سه‌ڵات، زۆر به‌ئاسان توانی ئۆپۆزسیۆن به دانیشتن و به گفتوگۆ لاواز بکات و ڕامی بکات. هه‌نوکه، شوانه به‌ئه‌زمونه‌کان، دیسانه‌وه ڕه‌شمه‌که‌یان گرتین و بردینیانینه‌وه بۆ شه‌وێنی ناو زه‌به‌نی پڕ له جانه‌وه‌ری خۆیان. ئیتر ئێمه، به‌ئاڵوده‌بوونی ژه‌هری گفتوگۆ، جه‌سته‌مان له‌رزۆك بوو. ئه‌گه‌ر حه‌کیمه‌که‌مان سه‌رێك هه‌ڵنه‌بڕێت، ته‌زووی ئازار به‌خۆی نه‌گه‌یه‌نێت، هه‌موومان بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ، له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌و ژه‌هره‌دا، ده‌تلێینه‌وه. به جه‌سته‌یه‌کی لاواز و له‌رزۆكه‌وه، ناتوانین لاقه‌کانمان ڕابگرین. ئێستا، ته‌نها حه‌کیمه که ده‌توانێت جارێکی تر بڕیارێکی ئازایانه بدات و ژه‌هری گفتوگۆ ڕابگرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست