کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگره‌ی 13ی پارتی

Monday, 13/12/2010, 12:00


له‌یادمه‌ له‌نیوه‌ شه‌وێكی ساردی زستاندا له‌ده‌رگای ماڵه‌كه‌مان دراو ئه‌و كاته‌ت من ته‌مه‌نم پێنج ساڵ بوو سه‌رم خستبوه‌ سه‌ر باسكی دایكم .له‌ ئاگا بوونی دایكم به‌خه‌به‌ر هاتم و گوێم له‌ده‌نگی باوكم بوو به‌دایكمی گووت ده‌رگاكه‌ بكه‌ره‌وه‌ خۆمم.
كاتێ دایكم ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌ و گوتی بۆخاتری خوا پیاوه‌كه‌ له‌مردن ناترسیت بۆچی هاتیته‌وه‌؟ منیش له‌ته‌نیشتی دایكمه‌وه‌ چاوه‌كانم هه‌ڵده‌گڵۆفی وئه‌وه‌نده‌م زانی باوكم باوه‌شی پێمدا كردو نوستاندمی به‌خۆیه‌وه‌و موه‌ كانی ریش هه‌موو چه‌قین به‌سه‌روچاوومداو گوتی كیژه‌ جوانه‌كه‌م بۆ تا ئێستا نه‌نوستویت ؟ منیش گوتم چاوه‌روانی تۆم ده‌كرد بێته‌وه‌ باوه‌ گیان.
له‌یادمه‌ ئه‌وشه‌وه‌ نه‌نوستم و له‌باوه‌شی گه‌رمی باوكم دورنه‌كه‌وتمه‌وه‌ تا سبه‌ینێ .
وه‌كو خه‌ون دێته‌وه‌ یادم به‌ باوكم گوت باوه‌ گیان تۆ بۆچی له‌ماڵه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ من دایكمدا نامێنیته‌وه‌ وه‌كو باوكی شـنۆ؟
باوكیشم له‌وه‌ڵامدا گوتی كیژه‌‌كه‌م ئه‌وجاره‌ بێمه‌وه‌ بووكه‌ شوشه‌یه‌كی جوانت بۆ ده‌كرم و بۆت ده‌هێنم .بۆخۆت هه‌ر گه‌مه‌ی پێبكه‌ .
له‌باوه‌شی باوكم دوورناكه‌وتمه‌وه‌ نه‌كو جێمان بهێڵیت تا درنگانێكی شه‌و . ئیتر نازانم چۆن خه‌و چاوه‌كانمی برده‌و له‌باوه‌شی باوكمی دوورمی خسته‌وه‌. بۆ سبه‌ی چاووم كرده‌وه‌ باوكم دیار نه‌بوو ده‌ستم به‌گریان كردو گوتم من باوكمم ده‌وێت كوانی له‌كوێیه‌ .دایكم به‌منی گوت ئه‌ی نه‌یگوت پێت ده‌چم بووكه‌ شوسه‌ت بۆ ده‌هێنم .
ئیتر له‌و رۆژه‌وه‌ باوكی خۆمم نه‌بینیه‌وه‌ جارێكیتر چونكه‌ له‌ یه‌كێك له‌ شه‌ره‌كاندا دژ به‌ سوپا دره‌نده‌كه‌ی به‌عس شه‌هید كرا.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت بگه‌رێمه‌وه‌ سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی ئه‌مرۆ به‌سه‌رمندا هات له‌جیاتی پاداشتی خوێنی باوكم.
هه‌ر ئه‌وه‌ش ناچاری كردم ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ بنێرم بۆ كوردستان پۆست بۆ بڵاوكردنه‌وه‌. چونكه‌ ده‌زانم ماڵپه‌ره‌كانی تر به‌كرێگیراوی بارزانی و تاڵه‌بانین ئه‌گه‌ر بینێرم بۆم بڵاو ناكه‌نه‌وه‌.
كاتێ بیستم چۆپی كچه‌ به‌ناز به‌خێو كراوی ئه‌وروپا له‌ باوه‌شی گه‌رمی دایكوباوكی خوێدا وه‌كو گۆرانی بێژێك به‌شداری كۆنگره‌ی سیازده‌ی پارتی ده‌كات زۆر نیگه‌ران بووم له‌وه‌ی ئه‌ی باشه‌ باوكی من بۆ كێ خوێنی خۆی به‌رژانداو ئه‌ی من وه‌كو كچه‌ شه‌هێدیك بۆچی به‌شداری نه‌كه‌م؟ هه‌ر ئه‌وه‌ش پاڵی پێوه‌ نام و بریار بده‌م وه‌كو كچه‌ شه‌هیدێك و به‌رو هۆڵی كۆنگره‌ بكه‌ومه‌ رێ بۆ به‌شداركردن له‌و كۆنگره‌یه‌ وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ خوێنه‌ گه‌شه‌كه‌ی باوكم .
زۆر به‌په‌له‌و به‌دڵێكی پر له‌ حه‌ماسه‌وه‌ خۆم گه‌یانده‌ به‌ر ده‌ركی كۆنگره‌ و ویستم بچمه‌ ژووره‌ به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكی بێئابرو به‌ناوی پاسه‌وانی سه‌رۆك و پاسه‌وانی كۆنگره‌ ئاژانسی ده‌ستگای پاراستن پێشیان لێم گرتم و ده‌ستیان به‌سینگمه‌وه‌ ناو سه‌دجاریان گووت هه‌ره‌ هه‌ره‌ لێره‌ ، سه‌رۆك قه‌بوڵ ناكات بتكه‌ینه‌ ژوورێ .
منیش گوتم لۆچی لێره‌ برۆم ؟ گوتیان چونكه‌ باجی به‌شدار بوونی كۆنگره‌ت پێ نیه‌ ، منیش گوتم باجی چی من كیژه‌ شه‌هیدم و ده‌مه‌وێت بچمه‌ ژوورێ . به‌ڵام ئه‌و جارایان پارێكیان پێوه‌نام له‌سه‌ر پشت به‌ربوومه‌وه‌ و ده‌ستم كرد به‌گریان گووتم خۆزگه‌ کجه‌ سه‌ماکه‌ر، یان گۆرانیبێژێک ده‌بووم وه‌كو چۆپی فتاح یان كیژی ئه‌نفالچیه‌كی وه‌كو سالع موته‌ڵه‌گ و نوجیف ده‌بووم نه‌ك كیژه‌ شه‌هیدێك بۆ بارزانی . ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ پچێك رێزتان لێم بگرتبایه‌.
ئیتر به‌ چاووی پر له‌ گریانه‌وه‌و به‌ره‌و مارێ كه‌وتمه‌ ری و ده‌ستم بۆ ئاسمان به‌رز كرده‌وه ‌و گوتم خوا ئه‌م عكومه‌تی پارتی و بارزانی سه‌رنگون بكه‌یت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە