کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌كرێ تیرۆرستێك ببێ بە سەرۆكی ووڵاتێكی دیموكراتی، به‌ڵام ...

Saturday, 06/03/2010, 12:00


جیاوزای نێوان میژووی درۆ و میژووی ڕەسەن. تەنیا خودی میژووە. میژوو و سیاسەت (دوو ڕووی یەك حقیقەتی ڕه‌هان)ن. میژووی هیچ كەس و نەتەوە و شتێك پیكنەهاتووە لەیەك ڕەنگ. گشت ڕەنگەكانی میژووی لە ئایندەدا تابلۆیوكی ڕەسه‌نی میژوو پیشكەش بەمیژوو دەكەن. لە پیناوی ئەركی میژوویی خۆیدا میژوو خودی خۆی دروستدەكات. نەك لەئاست ویستی مرۆڤدا. چۆن مرۆڤ لە ئەدمۆسفیریكی دەرونیدا پیویستی بەگریان هەیە. ئاواش لە ئەدمۆسفیریكی تردا پیویستی بەزەردەخەنە هەیە. چۆن سروشت پیویستی بە بەفر و باران و شەماڵ هەیە ئاواش سروشت پیویستی بە گەرما و ڕەشابا هەیە، ئەوە ئەدمۆسفیرەكانە مرۆڤەكان پەلكیشی(بەرەكانی جەنگ و هۆڵی پەرلەمان دەكاتەوە)
كاتیك ئێمە لەراستی دەگەین كە درۆدەبیستین. كاتێك ئێمە لەووشەی ڕەش وەك(ڕەنگ) دەگەین كە ووشەی سپی وەك (ڕەنگ) بناسین. گەرخراپە نەبێت تۆ لە پیویسیتی چاكە ناگەیت. ئەوە سترۆكتۆری خراپەیە سترۆكتۆری چاكەت پیدەناسێنێ. بۆیە سترۆكتۆری خراپە و سترۆكتۆری ڕاست هەردووكیان لە خزمەت یەكتریدان. یانی سترۆكتۆری چاكە خزمەت بە سترۆكتۆری خراپە دەكات هەروەها سترۆكتۆری خراپە خزمەت بەسترۆكتۆری چاكە دەكات. چونكە هەردوو چمكەكە بەشێكن لەمۆڕاڵ وسیستەمی بیركردنەوە كاروهەڵویستی مرۆڤ لەئاست ئەم هاوكیشەیدایە كەمرۆڤەكان توشی(بەگژداچوونەوە)(كۆنفلیكت)دەبن.
بۆیە هیچ هێزێك نییە. بتوانی میژوو بە ئارەزوو ویستە سیاسیەكانیەوە بنووسێتەوە.
كەمترین تەمەن تەمەنی دیكتاتۆرەكانە. دریژ و كورتی تەمەن بەساڵ و ڕۆژناكرێت بەڵكو بە پیگەی شانازیی میژووی دەكرێت. دیكتاتۆر هەیە هیندە دڕندەبوو مرۆڤەكانی سەردەمی خۆی نەیانویراوە ناوی بهێنن وشەقامەكان بە پەیكەرەكانیان سەخڵەت بوون، لێ لە دوای مردن و گۆڕانی سیاسی ڕمانی دیكتاتۆر.لە میژوودا بوونەتە زبڵ. لە هەمان ساتدا گەركەسێكی باش لە پیناوی مرۆڤایەتی لە زیندان و برسیتی و لەژیر ئەشكەنەجەدا ژیابێ، لێ میژوویەكی زیندوی سەربەرزی تەمەنی دریژدەكات. ئاشكراكردنی نیهینەكانی میژوو بەشێكی دانەبڕاوە لە ویستە دیموكراسییەكان .*1 هەركەسێك باس لەچمكی دیموكراسی لە كایە سیاسیە وكۆمەڵایەتی و ئابوریەكاندا بكات دەبێت بڕوای به‌ ئاشكركردنی نیهینیەكانیش هه‌بێت، ئەویشی پیچەوانە نهینیەكان بشارێته‌وه‌، ئه‌و که‌سه‌ كەسیكی دیكتاتۆرە با سكرتیری گشتی سوسیال دیموكراتی جیهانیش بێت. خودی دیكتاتۆرەكان تاوانبارن لەدروستبوونی گروپە ڕایكاڵەكان، چونكە كە دیكتاتۆرەكان توانا وماف و بۆاری ئازادیی تاكە لاوازەكانی كۆمەڵیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان زەوتكرد، تاكە لاواز و زوڵملیكراوەكانی كۆمەڵ دەبن بە چەپكێك لە توڕەبوونێكی ڕادیكاڵ ئەنجام كۆشكی دیكتاتۆرەكان بە بەرد و ئاسنیشەوە دەسوتێنن. ئەوە تاوانی كەسانی ڕادیكاڵ نییە كە پەرچدانەوەی ڕادیكاڵی هەیە ئەوە زۆڵمی دیكتاتۆرە تاك توڕە دەكات.ئەم بیردۆزە فەلسەفیە بیردۆزی جەنگی نیوان مرۆڤەكان ئاشكرادەكات .جەنگ لە ئاست دوو فاكتەرەوە دروست دەبێت ئەویش پیویستی(جەنگ وئاشتیە)چۆن جەنگ پیویستە ئاواش ئاشتی پیویستە. هەردوو لەم چمكانە (جەنگ وئاشتی) لەئاست دووبەرژەوەندی دووچمكی هزری و بەرژەوەندیدایە. چمكی شەرانگێز یان جەنگێز جەنگدەكات لەپیناوی بەرژەوەندی باڵادا. چمكی بەشخوراو چەوساوە دەبێت بەبەشێك لە جەنگ لە پیناوی قەوارە مرۆیەكەی و بەرژەوەندیەكیەدا. كەواتە ئەو پیشمەرگەی خەباتدەكات دەجەنگی ئەوە ویستی پیشمەرگەكە نییە بەڵكو ئەوە زوڵمی دیكتاتۆر و داگیركەرە كە تاكێك دەكات بە پیشمەرگەیەكی توڕە و چەكبەشان. جیاوازی سترۆكتۆری جەنگی نیوان دوو میروولەی جەستە پچوك وناسك لەتەك سترۆكتۆری جەنگی دوو فیلی زەبەلاح یەك (سترۆكتۆرە) ئەویش بەرژەوەندی.

جەنگ و ئاشتی هەردوكیان پیرۆزن
سەیرنییە ئەم دووڕووە لە شیوەی بەرانگاربوونەوەی كیشە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوریەكاندا (هەردووكیان) پیرۆزبن؟ بێگۆمان هەردووكیان پیرۆزن ئەویش لە سەر ئاستی پاراستنی (بەرژەوەندی باڵای مرۆڤدا) كەواتە جەنگ بەپیۆەری(مرۆڤایەتی) ئاشتی بەپیوەری (مرۆڤایەتی)، لێ ئەگەرجەنگ لەپیناوی(مرۆڤایەتیدا) نەبێ ئەوە جەنگیكی پیسە. ئەگەر ئاشتییەك لەپیناوی (مرۆڤایەتیدا) نەبێ ئەوە ئاشتیەكی ناخ جەنگییە.
من بۆیە دەنووسم:
دەكرێ تیرۆرستێكی وەك جەلال سەرۆكی وڵاتێكی دیموكراسی بێ؟
جەلال بەدریژای تەمەنی سیاسی كەسێكی خۆپەرست و دیكتاتۆر وتیرۆرستێكی تاوانبارە. لاپەڕەیه‌كی ئەم سیاسییە نییە چەند پەڵەیك لە تاوانی پیوە نەلكابێت. جەنگی كۆكردنەوەی دەنگ وپەرلەمانی دژی ئەم تیرۆرستە جەنگێكی پیرۆزە. بەرنگاربوونەوەی ئەودەسەڵاتە سته‌مكارە نەك تەنیا ئەركی لیستی گۆڕانە، به‌ڵکو ئەركی هەموومانە.
گرنگ ئەوە نییە كێ تاوانبارە .. گرنگ ئەوەیە مرۆڤ لەتاوان بێدەنگ نەبێ

شەپۆلی مرۆڤە نیللییەكان
كە جوان بوو ئەو ڕەنگە نیللیەی ڕەنگی شەقامە ماندۆكانی سلیمانی و شارەكانی باشوری كوردستانی پۆشی.سلیمانییەكان لەمیژوودا شانازیان بە عەولە سیسەوە دەكرد، چ دڵخۆشییە ئیستا شارگشتی عەولە سیسە. هەموو بەیەك دەنگ دەڵێن دەیگۆڕین. جەنگی گۆڕان لەپیناوی گۆڕینی ئاشتییەكی ساختەدایە كەماوەی 20 ساڵە هەردوو خیزانی مافیا مرۆڤی كوردی پێژیر دەكەن. دروستبوونی گۆڕان یانی توڕەبوون یانی ڕاچڵەكاندن لەپێناوی گۆڕینی كولتورێكی سیاسیدایە، كە بەدرژایی تەمه‌نی چەند نەوەیەك بوونەتە قوربانی بەرژەوەندی دووخیزانی دیكتاتۆر. ئەم جەنگە ئەم ڕاپەڕینە شكۆمەتدارە یادی ڕۆژی شەشی ئەیلولە.

ئەی شارەكەی عەولە سیسە
بەڵێنبێ ئەو دەستە پیسە
كەهەروا بەدەستی ئەنقەست
جۆگەلەی خۆێناوی هەڵبەست
ئەبێ ئێمە دڵسۆزی تۆ
ئێمەی كوردی نەوەی ئەمڕۆ
بۆ تۆڵەی خۆینی ڕژاوت
كوردستانی زەوتكراوەت
پشتینی تۆڵەببەستین
تا تێكڕا ئەم خاكە پاكە
خاكی ئەم كوردە چالاكە
ئەخەین بەدیاری یەك تەن وپۆ
بەدەوڵەتێكی سەربەخۆ
ئەوسا تۆزی وچان ئەدەین
پەیكەر بۆ نەمرەكان ئەكەین
پەیكەرێكیش جوانتر لە گوڵ
ئەكەین بۆ یادی كاك عەول
لەژێریا بە خامەی زڕێن
ئەنووسین: وێنەی نەبەزین
بژی یادی كاكە عەول
یادی ڕۆژی شەشی ئەیلول*2

1. CIA Geheime Macht oder modernes Regierungsinstrument
Geo-Verlag Dsseldorf1976
2. هۆنراوەی بەڕێز كامل ژیر ...سوپاس بۆ مامۆستا گەورەم د.جمال نەبەز كە ئەم هۆنراوەی پیشكەشكردم

فڕانكفۆڕت06-03-2010
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە