ئەوەى كەواكەى سپى بێت لاى یەكێتى جێگاى نابێتەوە
Sunday, 03/05/2009, 12:00
2268 بینراوە
پێشینان فەرمویانە لە دز وایە هەموو كەس دزە , لە سەعدى پیرەش وایە هەر هەموومان وەكو جەنابیان خاوەنى قەبە ترین فایلى مخابەراتى عێراقین , ئەو نوسینەى سەعدى پیرەم خوێندەوە كە لەسایتى ئاوێنەدا لەگەڵیا كردبوى و ئەمڕۆش سایتە خەجاڵەت بارەكەى مەلا حیكەى كەبابچی بۆى بڵاو كردبوە , من واز لە هەموو نوسینەكانى تر ئەهێنم چونكە ئەوەى بیخوێنێتەوە باش تێ دەگات هەموى درۆیە , تەنها یەك خاڵى باس ئەكەم ئەویش ئەوەیە ئەم سەعدیە داماوە ووتویەتى ((كهسێك نییه بتوانێت بڵێت كهواكهی من سپییهو هیچ پهڵهی رهشی پێوه نییه، كهواكهی ههموومان تاكو تهرا پهڵهی پێوهیه)) هەڵە و پەڵە لاى سەعدى یەكێكە چونكە مرۆڤ لە ئەنجامى ئیشى ڕۆژانەدا توشى هەڵە دەبێت و هەموو هەڵەیەكیش قابیلى باش بون و چارە سەر كردنە , بەڵام هەڵەیەك كە بوو بە پەڵە ئەوە بە باشترین جۆرەكانى فاستیش لێ نابێتەوە , ئەو پەڵەیەى كە سەعدى و خاوەن فایلەكانى كوردستان كە ناویانە بە ناوچەوان و كەواكەى خۆیانەوە پەلەَیەكە سپى بونەوەى زۆر زەحمەتە و نەك بۆ خۆشیان بگرە بۆ حەوت پشتیشیان هەر بەردەوام ئەبێت , سەعدى سەرى دا لەبەر د چونكە زۆرن ئەو كەسانەى ئەو پەڵەیەى سەعدى بە كەواكەیانەوە نیە , سەیرى كەن ئەوەى كەواكەى سپى بێت ئەمڕۆ لاى یەكێتى و پارتى جێگاى نابێتەوە , لێپرسراوانى كوردستان یەك بست نەماوە بە كەواكەیانەوە كە بە سپێتى مابێتەوە , پێم سەیرە سەعدى دەستە چەورەكەى خۆشى بە سەر هەمووماندا ئەسڕێ , سەعدى , خاوەن فایلى مخابەرات ,دز , گەندەڵ , داوێن پیس تەنانەت هەر بۆ پێكەنین ئەو كاتەى دواى ڕزگار كردنى عێراق ئەیانوت ئەمریكیەكان سپرایەكیان پێیە ئەیدەن لە لولەى تفەنگ بۆ ئەوەى جارێكى تەقە نەكات , جارێك سەعدى پیرە ئە كەوێتە بازگەى ئەمریكیەكانەوە , كە ئەزانن سەعدى پیرەیە و یەكێكە لە بەد ڕەوشترین لێپرسراوەكانى كوردستان بۆیە دایدەبەزێنن و سپراكە ئەدەن لە ناوگەڵى بۆ ئەوەى جارێكى تر بەد ڕەوشتى پێ نەكات , بزانن خەڵكى سلێمانى بە خۆڕایى نوكتە لە سەر كەس دروست ناكات , ئەم نوكتەیەش لەو پەڕى داوێن پیسى سەعدیەوە دروست كراوە , جا خەڵكینە كەسێك ئاوابێت و كامل مواسەفات بێت ئەبێت خۆى بخاتە ڕٍیزى ئەو تێكۆشەرانەى كەواكەیان ئەڵێى بەفرى قەندیلە و پەڵیەكى پێوە نیە , ئەو كاتەى خەڵك خەباتى دەكرد و پێشمەرگە بوو جەنابتان لاى مخابەراتەكەى ئەبو عودەیەوە پارەتان وەردەگرت , ئیتر بۆ خۆت ئەخەیتە ڕیزى خەڵكانى تر , جەنابتان نەك كەواكە بەڵكو پەڵەیەكى ڕەشە بە ناوچەوانتانەوە , تۆ بێجگە لە گەندەڵى و دزى و داوێن پیسى فایلەكەشت هاتە سەر , كەواكەى ئێمە سپیە تەنها ئەوەى جەنابتانە پەڵەیەى پێوەیە , باشیش ئەزانى ئەوانەى ئەمڕۆ كەواكەیان سپى بێت لاى یەكێتى جێگایان نابێتەوە .