کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مه‌سعود هه‌پی به‌یازی لێ بوه‌ به‌ دووشه‌ش

Tuesday, 23/03/2010, 12:00


له‌نوێترین یاریاندا، هه‌ردووك به‌ناو سه‌رکرده‌، مه‌سعود وجه‌لال ئه‌یانه‌وێ له‌ڕێگای مه‌حمود عوسمانه‌وه‌ که‌خۆی به‌ که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌خۆ ئه‌زانێ و له‌سه‌ر لیستی پارتی له‌شاری سلێمانی خۆی پاڵاوتوه‌، ئابڕووی سه‌رۆکه‌ ته‌زوویره‌که‌ی ئاوه‌شۆر بکاو وه‌ك ته‌نه‌که‌ی زه‌رد به‌ نرخی ئاڵتوون له‌بازاڕی سیاسی کوردوستاندا به‌خه‌ڵکی بفرۆشنه‌وه‌ ، کاکه‌ خوله‌ پێمان بڵێ به‌ڵێ مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌رێمه‌و خۆی کولفی کوله‌.

له‌و ڕۆژه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا کوردی سۆرانی به‌ ق.... ناوزه‌ند کرد، ئێدی ئه‌و کاته‌ کاکه‌ خوله‌ ، چونکه‌ کابرایه‌کی سووك و هه‌رده‌م به‌ر سنگ داپۆشراو به‌ نازناوو و جوێنه‌کانی مه‌لا مسته‌فا و موریده‌کانی بوو، پووش برنج ئاسا له‌خۆشی و بۆ خۆبردنه‌ پێشه‌وه‌، هه‌ستا ئه‌و سووکایه‌تیه‌ی سه‌رۆکی ئاشبه‌تاڵی له‌خۆی ماره‌ کردو وه‌ك کوردی دۆ نه‌دیوی لێهات و حه‌زی ئه‌کرد به‌ مه‌حمود سۆرانی بانگی بکه‌ن.

ئه‌م خوله‌ کۆیله‌یه‌ی دوێنێ و به‌ناو سه‌ربه‌خۆیه‌ی ئه‌مڕۆ له‌وه‌تی هه‌یه‌ جگه‌ له‌ته‌قه‌ڵی ماستاو کردن ودرۆ کردن بۆ پارتی و مه‌سعود ، نه‌یتوانیوه‌ خوێن به‌ربوونی لوتیش بوه‌ستێنێ، ئاخر کابرایه‌ك جگه‌ له‌مه‌سینه‌ هه‌ڵگرتن بۆ مه‌لا مسته‌فا زیاتر نه‌ی زانیوه‌ هیچی تر بکا، ئه‌ڵێن کاتی خۆی له‌گه‌ڵ فرانسوا هه‌ریری بۆڕ بۆڕێنی ماستاو چێتی ومه‌سینه‌ هه‌ڵگری کردوه‌و چه‌ندین جار لێیان بۆته‌ ده‌مه‌ قاڵێ و فرانسوا له‌به‌رئه‌وه‌ی جامانه‌که‌ی سوور بوه‌ ، زۆر جار فه‌زلی هه‌بوه‌ به‌سه‌ر ئه‌م خول خلۆکه‌یه‌داو چه‌ند جارێ وه‌ك عه‌له‌ شیس خیشی کردوه‌. زۆر جار ئه‌م خوله‌یه‌ به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ درۆکه‌ر بوو، به‌ هه‌موو هێزی خۆی ئه‌یکێشا به‌ناوچه‌وانی خۆیدا و هه‌موو موه‌کانی له‌گه‌ڵ دۆرکانیا هه‌ڵوه‌ریون و ناوچه‌وانی ببوه‌‌ هه‌پی به‌یاز.

ئێستاش ئه‌م بێزوکه‌ر به‌ که‌ڵه‌ك و‌ درۆ‌، خۆی لێمان کردوه‌ به‌ په‌رله‌مانتارو دکتۆرو سیاسه‌تمه‌دارو له‌خوایه‌تی هه‌ر ڕۆژ بۆوه‌ چه‌ند که‌سێك له‌قاپیه‌که‌ی بده‌ن و موقابه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، بۆیه‌ ئێستا مه‌سعود ئه‌یه‌وێ به‌ختی قه‌ڵب وسواوی خۆی له‌ما تاقی بکاته‌وه‌و ، هه‌ر بۆیه‌ چه‌ند ڕۆژێ له‌مه‌و به‌ر له‌ ڕێگای ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌وه‌ وای ڕاگه‌یاند، که‌ گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم بیه‌وێ ئه‌وا به‌م زوانه‌ خۆی به‌شداری پرۆسه‌ی هێورکردنه‌وه‌ی نێوان کاك نه‌وشیروان وجه‌لال ئه‌کا . لێره‌دا کاکه‌ خوله‌ وای نیشان ئه‌دات که‌ ده‌ستی لای هه‌موان ئه‌ڕواو که‌س نیه‌ قسه‌ له‌ قسه‌یا بکات، خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ئه‌وا ئه‌و ڕۆڵی عه‌ریف حه‌فله‌ ئه‌گێڕێ و ڕه‌نگه‌ زۆر سه‌رکه‌وتووش ئه‌بێ.

په‌ندێکی کوردی هه‌یه‌ ئه‌ڵێ، ئای له‌دۆشاو ، ئای له‌قونێ، ئێستاش مه‌سعود نازانێ چۆن بالانسی خوارو خێچێ بنه‌ماڵه‌و حزبه‌که‌ی ڕاست بکاته‌وه‌، که‌به‌هۆی کێشه‌ی نێچیره‌وه‌ توشی بوه‌ له‌لایه‌ك و له‌لایه‌کی تره‌وه‌ دونیای لێ بۆته‌ چه‌رمی چۆله‌که‌و نازانێ چۆن خۆی له‌م هه‌موو قه‌یرانانه‌ ڕزگار بکات، بۆیه‌ بۆ خۆدزینه‌وه‌ و ڕاکردن له‌م هه‌موو کێشانه‌ ئه‌یه‌وێ ڕۆڵی ناوبژیوان ببینێ، ئه‌یه‌وێ وا خۆی ده‌رخات که‌به‌ڕاستی پیاوێکی لێوه‌شاوه‌و کرده‌یه‌، نازانێ که‌س نیه‌و به‌ کڵاو جامانه‌که‌ی ئه‌و بیپێوێ، وا ئه‌زانێ کاك نه‌وشیروان به‌و هه‌ڵئه‌خه‌ڵتێ، ئاخر ئه‌و خورمایه‌ی ئێوه‌ ئه‌ی خۆن ده‌نکه‌که‌ی وه‌ك که‌په‌ك ده‌خواردی خۆتان ئه‌درێته‌وه‌. ئێدی ئه‌م یاریه‌ نوێیه‌ی تۆ و جه‌لالی ئاوه‌ڵ ستراتیژیت به‌یارمه‌تی خوله‌ سه‌ربه‌خۆ وه‌ك ماڵه‌ باجینه‌ زوو تێك و پێك ئه‌درێ.

نازانم مه‌سعود تا دوێنێ له‌به‌رچاوی چه‌ند مێردمناڵێك هه‌ڕه‌شه‌ی له‌گۆڕان وکاك نه‌وشیراوان و په‌رله‌مانتارانی لیستی گۆڕان ئه‌کرد، که‌چی ئێستا ئه‌یه‌وێ وه‌ك ڕێش سپی و دوان ڕێك بخا، نازانێ کاك نه‌وشیروان چه‌ند له‌گه‌ڵ جه‌لال و دائه‌نیشێ وله‌گه‌ڵێدا کۆئه‌بێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ مه‌سعود کۆئه‌بێته‌وه‌.

خوله‌ سه‌ربه‌خۆ له‌م ئاهه‌نگی دۆریه‌یدا کورت ئه‌هێنێ و هاکا مه‌سعود به‌ره‌و ئه‌وروپا که‌وته‌ ڕێ و قووچانی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە