کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست، هه‌رايه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی له‌ سليمانی ده‌نێته‌وه‌

Wednesday, 28/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری سليمانی نێو لقی ٤
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يكی نزيك له‌ (رزگاری ئه‌ژی گۆران) ه‌وه‌، دواين كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارێزگای سليمانی پارتی، كه‌ عزه‌دين به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی و به‌رپرسی سه‌ركردايه‌تی سليمانی سه‌رپه‌رشتی كردووه‌، عه‌بدوڵوه‌هاب عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌ياندن و رۆشنبيری پارتی ‌ پاريزگای سليمانی، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌ياندووه‌ كه‌ زۆربه‌ی به‌رپرسان و كارگيران و ئه‌ندامانی لقه‌كانی سنوری سليمانی بوونه‌ته‌ په‌يامنێر و ته‌ته‌ری كوردستانپۆست، به‌ ئاشكرا نه‌يشاردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ فارس نه‌ورۆلی و ره‌ئوف ره‌باتی و هۆشيار عه‌زيز ئاغای ئه‌ندامی لقی ٤ی تاوانبار كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌ نهينی كۆبونه‌وه‌كانيان بۆ كوردستاپۆست ناردووه‌، به‌تايبه‌تی گومانی زۆری خستۆته‌ سه‌ر هۆشيار عه‌زيز ئاغا كه‌ به‌ فيتی هيوا ئاغای خزمی ئه‌و سوكايه‌تايانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌ و نێهنی كۆبونه‌وه‌كانی ئاشكرا كردووه‌.
داوای ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ ليژنه‌يه‌كی نيهنی بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كوردستانپۆست پێكبهينرێت، كه‌ ناويرن هيچ بلێن و ئه‌نجام بده‌ين بۆ به‌يانيه‌كه‌ی له‌ كوردستانپۆست بڵاو ده‌بيته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ زاری رزگاری ئه‌ژی گۆرانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه‌، كه‌ عزه‌دين به‌رواری داوای له‌ پاراستن كردووه‌ تا به‌دواداچوون لەسەر ئه‌و بابه‌تانه‌ بكات، چونكه‌ زۆربه‌ی هه‌ول و بابه‌ته‌كان به‌ هۆی راستيانه‌وه‌ حزبی تووشی بێ سومعه‌يی كردووه‌، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌يدا عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌، كه‌ پاراستن خۆی بۆته‌ ئامانج ، وه‌ك نه‌عامه‌ هه‌موو نهێنيه‌كانی له‌ كوردستانپۆست بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌وێدا عزه‌دين به‌رواری برياری داوه‌ گۆمان له‌ هه‌ر كه‌سێك له‌مه‌ودوا بكرێت ئه‌وا به‌ شيوه‌يه‌كی ئه‌منی زيندانی ده‌كرێت و بۆ پاراستنی سه‌ری ڕه‌شی ده‌نێردرێت، تا لێكۆلينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت و ئه‌مه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌يتوانی دريژه‌ به‌باسه‌كان بدات و هه‌موويان به‌ توڕه‌يی كۆتایيان به‌ دانیشتنەکە هيناوه‌، هه‌رايه‌كی زۆریشی لێكه‌تۆته‌وه‌ تا ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌موو لقه‌كانی پارتی به‌و هه‌رايه‌يان زانی.!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە