کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با هەمومان یەک رۆژ بۆ جلرەشەکان جلمان ڕەشکەین

Tuesday, 08/03/2011, 12:00


ڕۆژانە
برایان، خوشکانی سەرای ئازادی،
جل رەشەکان ئەو گەنجانەن لە پێش هەمومانەوە دەنگیان بەرزکردەوەو وتیان نەخێر بۆ گەندەڵی.
ئەوان لەبەر ئەوەی ڕۆڵەی ئەنفالەکانن زوتر لە هەمومان هەستیان پێکرد و وتیان نەخێر.
ئەوان ئەو گەنجانەن لە پێش هەمومانەوە بون بە تیشکێکی سپی و ویستیان تاریکیی ڕاماڵن.
ئەمڕۆ دەسەڵات دەیەوێت ئەوان ناشیرین بکات و دواتریش ئێمە.
دەسەڵات دەیەوێت لە ئەلفەوە تا نون ئەو تیشکەمان لێ خامۆشکات.
بۆیە گرنگە هەمومان بەیەک دەنگ بڵێین ئێمەش جل ڕەشین.
تکایە سەرا پڕکەن لە جلی ڕەش بە گوڵی سپییەوە!
تکایە!
گەر بۆ یەک ڕۆژیش بێت!
ئێمە هەمومان یەکین و بۆ یەکین،
با ڕیگە نەدەین درز بخەنە ناومانەوە.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە