کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلالیە و قبوڵ خاێى مەلاییە!

Monday, 25/05/2009, 12:00


دیاردەى تەخشان و پەخشانكردنى كورسییەكانى ماستەر لە زانكۆى سلێمانى، دیاردەیەكى گەندەڵى بەرفراوانە و زانكۆى توشى داڕزان كردووە.
بەشى راگەیاندنى زانكۆى سلێمانى كە ماوەى چەندین ساڵە ماستەر و دكتۆراى كردۆتەوە، كەمترین فرسەتى بۆ خوێندكارە شیاوەكان رەخساندووە و هەمووى دەچێتە گیرفانى پادشاوە!
ساڵانە ئەو كەمە كورسیەى كە هەیە بەهۆى قبوڵ خاێەوە تەخشان و پەخشان دەكرێن، هەر بۆنمونە ئەمساڵ كورسى بە زانكۆى كۆیە و پارلەمانى كوردستان و سەرۆكایەتى هەرێم دراوە، بەڵام خوێندنى هیچكامیان هێندەى (عەبدوڵڵا ئەنوەر)ى ناسراو بە سمكۆ سەیرتر نییە، ئاخر تەمەنى لە (50) ساڵ تێپەڕیوەو جەلالییە، بەڵام بەقبوڵ خاێى بارزانى هاتۆتە ماستەر، لەكاتێكدا چەندین تێكۆشەرى دێرین هەبوون كە خاوەنى میدالیاى پارتیزانى و پێشمەرگایەتین و نمرەى خوێندنیشیان بەرز بووە، بەڵام بەبیانووى زۆرى تەمەنەوە رێگە لەخوێندنیان گیرا، ئەمەش خودى سەرۆكى زانكۆ لەم كێشەیە ئاگادارە.. باشە بۆ نایەڵن ئێمە بەنمرەوە بچینە ململانێى ماستەرەوە و كێشەى تەمەنمان بۆ دروست دەكەن، بەڵام جەنابى كاك سمكۆى كۆنە جەلالى و قبوڵ خاێى مەلایى، نە كێشەى تەمەنى بۆ داندرا نە نمرە؟! یان ئاشى نەزانە و خوا دەیگێڕێت!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە