کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆ پیشاندان و مۆڵه‌ت!

Tuesday, 02/11/2010, 12:00



به‌لامه‌وه‌ زۆر سه‌یره‌ که‌ خۆ پێشاندان هه‌ر مۆڵه‌تی بووێت، ئیتر جیاوازی نی یه‌ له‌وه‌ی که‌‌ خۆ پیشاندانه‌که‌ ئاسایی بێت یان نا ئاسایی وه‌ك به‌و دووجۆره‌ له‌ کوردستاندا پۆلێن کراوه‌، چونکه‌ له‌ ده‌ره‌نجامی تووڕه‌یی و نا ڕه‌زامه‌ندی هاوڵاتیانه‌ وا ده‌کات خۆیانیان پێ نه‌گیرێ و شه‌قامه‌کان بگرن و خۆیان پیشانی ده‌سته‌ڵات بده‌ن له‌ هه‌ر کێشه‌یه‌ك که‌ دێته‌ ئاراوه‌، جا چۆن ده‌کرێت خۆ پیشاندان پۆلێن بکریت به‌ ‌دوو به‌شه‌وه،‌ ئاسایی و نا ئاسایی، خۆ پیشاندان هه‌مووی نا ئاساییه‌، ئه‌گه‌ر ئاساییه‌ بۆ ده‌یکه‌ن! له‌ ماڵی خۆیاندا دابنیشن و ته‌واو، ئیتر چی پێویست ده‌کات به‌ به‌دواچوونی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بۆی، ئه‌ویش له‌ ده‌ستی کێدابێت له‌ده‌ستی ئه‌وه‌ی که‌ خۆپیشاندانی به‌رانبه‌ر ده‌که‌یت! به‌ڕاستی پێکه‌ناویه‌. وه‌ك ئه‌و بابه‌تی منی لێهات که‌ پار ساڵ له‌سه‌ر یه‌کگرتووی ئیسلامی نووسیم به‌رپرسێکیان ته‌له‌فۆنی بۆ کردم ووتی تۆ پرسی که‌ست کردووه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ت بڵاو کردووه‌ته‌وه‌؟ منیش زۆر به‌لامه‌وه‌ سه‌یر بوو که‌ پرس به‌ که‌سێك بکه‌م له‌سه‌ر شتێك که‌ دژی ئه‌و بێت، چونکه‌ گومانی تێدا نی یه‌ که‌ ڕازی نابێت، به‌ڵام خۆ نووسینه‌که‌ی منیش هه‌ر له‌ سه‌ره‌نجامی ڕازی نه‌بوون بووه‌ نووسیمه‌وه‌ ئیتر بۆ ناڕه‌زایی من بخرێته‌ ژێر پێوه‌ بۆ ڕه‌زامه‌ندی که‌سێکی تر.
ئه‌م خۆ پیشاندانه‌ش هه‌روایه‌ خۆ ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان باریان ئاسایی بێت چ پێویست به‌خۆ هیلاك کردن و ڕێکخستی خۆ پیشاندان ده‌کات، وه‌گه‌ر نا ئاسایش بوو چ پێویست به‌ مۆڵه‌ت ده‌کات، له‌ کاتێکدا له‌و په‌ڕی ئینفیعالیه‌وه‌ خۆ پیشاندان دروست ده‌بێت و مۆڵه‌ت وه‌رگرتنیش له‌گه‌ڵ ئینفیعالیدا یه‌ك ناگرێته‌وه‌.
من لێره‌دا ئه‌وه‌ ده‌پرسم ئایا ئه‌و پۆلیسانه‌ مۆڵه‌تیان له‌ هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی خراپ به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه‌ له‌ خۆ پیشاندانه‌کاندا؟ کامیان خراپتره‌ هاوار کردنی هاوڵاتیان یان کوشتن و لێدانیان له‌لایه‌ن به‌ناو به‌رپرسانه‌وه‌؟ چه‌ند جار بینوومانه‌ له‌ کوردستان ته‌قه‌ له‌ هاوڵاتیان کراوه‌ له‌ خۆ پیشاندانه‌کاندا! بۆ بۆ ته‌قه‌ مۆڵه‌تی نه‌وێت و بۆ داواکردنی مافی هاوڵاتیان مۆڵه‌تی بووێت.
ئه‌مڕۆ له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا یاسای خۆ پیشاندانی بێ مۆڵه‌تی له‌ سه‌ر هاوڵاتیانیان داخست‌ به‌ 52 ده‌نگ به‌رانبه‌ر 48 ده‌نگ.
له‌م جۆره‌ ده‌نگدانه‌شدا ڕووی ڕاستی په‌رله‌مانتاران ده‌رکه‌وێت که‌ فعله‌ن کێ له‌گه‌ڵ هاواری هاوڵاتیاندایه‌و کێ له‌گه‌ڵیاندا نی یه‌.

عومه‌ر عه‌لی/خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە