دلنیابوون لە یەکریزی کورد لەم سەرەتای هەلومەرجەدا مەحالە
Tuesday, 17/06/2014, 12:00
کاتێک هێزی هاوپەیمانی ئەمەریکا لە ٢٠٠٣ دا هێرشی داگیرکردنی عێراق و رووخاندنی حکومی دیکتاتۆری بەعسیان بەئەنجام گەیاند ئەوەبوو کە تەنها بەناو هێزی پێشمەرگەی کوردوستان بوو ئەگینا هێزی یەکێتی وپارتی بوو بۆ گرتنی کەرکوک وناوچەکانی تری کوردنشین بە ژمارەیەکی فروانە بەشداریان کردو لەسەرەتای بێسەروبەری هەلومەرجەکە دەسەلاتی ناوچەکەیان گرتە دەست تا هاتنی بلیمەر ودارشتنەوەی دەستورو حکومەت لەوماوەیەدا دەسەلاتی کوردی (ی.ن.ک وپ.د.ک) خەریکی دابەش کردنی بوارەکانی(کۆمەلایەتی وئابوری وسیاسی،نفوسی) کۆمەلگای کوردی بوون نەکه هەرلەوناوچانەی کەبە دابراوناسراون بەلکولە سەرتاسەری کوردوستاندا نەک بە بەپێچوانەوە تەنها نموونەیەک کە بلیمەر لە کتێبەکەیدا دەلێت داوامان لە دەسەلاتی کوردی کرد(ی.ن.ک وپ.د.ک) کە ئافرەتێک دەستنیشان بکەن بۆ ناو ئەنجومەنی عێراق لەبۆ دەرکەوتنی هێزی ژنانی کورد لەبەر پەرژەوەندی حیزبی نەیان توانی کەسێک دەستنیشان بکەن و ئێمەش پەشیمان بووینەوە ئەوە هەلومەرجیکی سەرەتایی زۆرلەبارتربوو وەک لەمە هەلومەرجەی داعش . ئیتر بێجگەلەو ماوەی ٢٣ سالی رابوردویەیی کە چەندین کارتی زێرین بۆ کورد هاتۆتە بەردەست و سوتاندویانە لە بەر پەرژەوەندی حیزبی و بنەمالەیی کە لە ژوورە داخراوەکاندا جێبەجێکراوە بۆیە لەئێستادا هیچ دلمان بە و کۆبوونەوەو قسانەی لە راگەیاندنەکانەوە بلاودەکرێتەوە خۆش نەبێت کە دەلێن کورد هەموو بابەتێکی رابوردوی خستۆتە لاوەو مادەی ١٤٠ ی بەدەستی خۆی جێبەجێکرد چونکە گەر کۆمەلگایەکی خۆشباوەرو حیزبی نەبین تەنها چووین کوری دوو بنەمالەکە بۆ ئێران وهاتنی پاسدار بۆکوردوستان و دیاردەی دابەش بوونی بەرەی بەرەنگاربوونەوە بەسەر دوو ئیدارەی زەردوسەوز ئەم دوانەش سەر بە ئێران و تورکیا بۆیە بریاردانی مانەوەی ئەوناوچانە وگەرانەویان لە رێکەوتنی ئێران وتورکیاوە بریاردەدرێت نەک بەچوونی پێشمەرگە وە مانەوەی بابەتی نەوت وموچەکە بەغداد کردوویەتیە کارتەکێکی بەهێز و لە هەمووکاتێکدا بەکاری دێنێت وچەندین هۆی تر بۆیە دەبێت بە زوورنای ئەم دووبنەمالەیە کە ٢٣ سالەکۆمەلگای کوردیان کردۆتە قوربانی پەرژەوەندی بنەمالە وحیزب ودەسەلات وە لە ئارام بوونەوەی وەزعەکە هەمووشتێ ئاشکرائەبێت .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست