خاڵه جیاواز و له یه‌کچووه‌کانی خۆپیشانده‌رانی ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هه‌رێمی کوردستان
Thursday, 07/04/2011, 12:00
به‌پێ مافی جاردانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌موو جیهاندا مرڤه‌کانی سه‌رزه‌وی مافی خۆیانه که هه‌قی ژیانی ئاسوده و سه‌رفرازیان هه‌بیت له‌م وولاته‌ی که‌تیدا ده‌ژین، هه‌موو که‌س ماف و ئه‌رکی هه‌یه له هه‌موو کۆمه‌لگایه‌کی سه‌ر رووی زه‌وی، که چۆن داوا ده‌که‌ی له ده‌سه‌لات مافه‌کانت ،ده‌بی تۆش پابه‌ندی ئه‌رکی هاولاتی خۆت نیشان بده‌ی بۆ ئه‌و وولاته‌ی که تیدا ده‌ژی، به‌مه‌رجیک ئه‌و وولاته به‌هیزی سوپای و کۆته‌دا نه‌هاتبێته سه‌رحوکم. با جاری ئاوریک له وولاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که بده‌ین ،سه‌یر ده‌که‌ین زۆربه‌ی زۆریان یان به‌کوتادا و هیزی سه‌ربازی خۆیان چه‌سپاندووه به سه‌ر ئه‌و وولاته‌ی که حوکمی تیدا ده‌که‌ن یان له باوکه‌وه ده‌سه‌لاته‌ده‌دری به‌کوره‌که‌ی یان وه‌ک دیکتاتۆریک خۆی چه‌سپاندووه مافی هه‌موو خه‌لکی وولاته‌ی زه‌وت کردووه، که‌سیش بۆی نیه وورته‌ی لیوه بیت.
ئایا سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وولاته‌ی بۆ کوی ده‌روات یان بۆ خۆی و که‌سوکاری و دار و ده‌سته‌که‌ی یان وه‌ک تیرۆر ئه‌و سامانه‌ی وولاته‌ی به هه‌ده‌ر ده‌دات بۆ وولاتێکی تر که به هه‌زاران کیلۆمه‌تر لی دوور بێت که‌پی بلین ئه‌وه سه‌رکرده‌ی هه‌موو ئاشتی خوازان و مافی هه‌ق خوراوان ده‌ست ده‌هێنێ. با لیره‌دا بچینه ناو باسه‌که‌ی خۆمان هه‌رێمی کوردستان ئه‌و کیانه نیه وه‌ک وولاتانی ناوچه‌که سنووری خۆی هه‌بێت و خاوه‌نی ئالای خۆی بیت که وولاتانی تر خاوه‌ن ئالا و سنووری خۆیانن، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر بژیویک هه‌بیت له ناو چوار چێوه‌ی وولاته‌که‌ی خۆیانه هه‌ر چه‌نده ئاژاوه زۆریش بیت یه‌ک بسته‌خاکی خۆیان له‌ده‌ست ناده‌ن، به‌پیجه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌م حکومه‌ت و په‌رله‌مانه نه‌مێنێت کێ ئه‌وه گره‌نتی ده‌دات ئێمه له وولاتانی دراوسێ هێرشمان بۆ ناکرێ و ئه‌وه‌ی هه‌مانه له‌کیسی ده‌ده‌ین ،که جارێکی تر خه‌ون به‌م رۆژانه ببینێن. ئێمه هه‌موومان ده‌زانین که‌کوردستان ساف وبی گه‌رد نیه له هه‌موو کاریکی گه‌نده‌لی ئایا ئه‌و گه‌نده‌لیه‌ی له وولاتانی ناوجه‌که هه‌یه له‌کوردستانیش هه‌یه به‌ڵام زۆر و که‌می تا راده‌یه‌ک روون نیه لای ئێمه زۆرتره‌یان لای وولاتانی تر. ئێمه‌مییلله‌تی کورد ده‌بی هه‌موو یه‌ک ده‌ست بین بۆ وه‌دی هێنانی مافه‌کانی خۆمان هه‌رجی هه‌بێت ده‌بێ گه‌ل ده‌نگ بدات و خاکه‌که‌مان بپاریزین له هه‌موو ده‌ستێکی بێگانه، ئێمه هه‌موو له‌م خاکه ده‌ژین ده‌بی وه‌ک برا بین و براشین هه‌موو کات، براش له‌گه‌ڵ برا هه‌ندی جار ده‌مه‌قاڵی ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بی ئێمه‌بتوانێن ده‌مه‌قاڵی ناو خۆمان هه‌ر به‌خۆمان چاکی بکه‌ین نه‌هێلێن دوژمن پی خۆش بیت، بتوانین خاله‌چاک و خراپه‌کان ده‌ست نیشان بکه‌ین . هه‌موو خه‌لک له‌کاتی داواکاری خۆی ده‌بیت مافی ئه‌وه‌ی هه‌بیت خۆپیشاندان بکات به‌ڵام به‌بێ توند‌و تیژی ،وه‌به‌رده‌وام بیت له‌خۆپیشاندان تاکو مافه‌کانی خۆی وه‌ده‌ست ده‌هینی ،ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌خۆپیشاندان مافه‌کانی بهێنته‌دی ،ده‌بی که‌مپین دروست بکات به‌رامبه‌ر دام ده‌زگاکانی ده‌وله‌ت وه‌مان بگری له خواردن بۆ ماوه‌یه‌ک تاکو ئه‌و داوانه‌ی داوای کردووه ده‌سه‌لات بۆی جێ به‌چی بکات. ئیمه به رووخاندی ده‌سه‌لاتی کوردی هیچ و ده‌ست ناهینین ته‌نها له ماڵ وێران بۆ کورد نه‌بێ ،چونکه‌ئێمه‌تاکو ئێستا هیچ کیانێکمان نیه ئێمه به‌شێکێن له وولاتی عێراق که‌کاتی خۆی به‌زۆری ئیمه‌یان به‌وان چه‌سپاندووه، هه‌موو به‌شکانی تری کوردستانیش هه‌روا. بۆیه‌من زۆر گه‌ش بینم به‌رۆله‌کانی وولاته‌که‌م که‌بتوانن خۆیان وه‌ک وولاتانی تر له‌یه‌ک نه‌چوویه‌نین چونکه‌ئێمه‌نابێن به‌ئه‌وان ، ئه‌وده‌سه‌لاته‌ی کوردی به‌هه‌لبژاردن هاتووه نه‌وه‌ک به‌هیزی چه‌کداری ،و هه‌ر ئیوه‌ش ده‌توانن به‌هه‌لبژاردن بیگۆرن بۆ ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی که هه‌موو رۆله‌کانی گه‌ڵ ده‌یانه‌ویت، من ده‌لێم بژی گه‌ل و بمری دوژمنانی گه‌ل، ته‌نها به‌یه‌کگرتووه‌ی ده‌توانین ئیمه بیبه‌ینه‌وه و سه‌رکه‌وتوو بێن و خۆمان دوور خه‌ینه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و تاکه‌که‌سی . و که‌س له‌م هه‌رێمه له یاسا به‌رز تر نه‌بیت، په‌رله‌مان چاودێری کاره‌کانی ده‌سه‌لات بیت له باش و له خراپه‌ی دا، بۆیه ده‌لیم کورد هه‌موو یه که دوژمن هیچ کات ناتوانی ده‌ستی بخاته ناو مان چونکه ئێمه هه‌موو یه‌کێن ، ئه‌م کاره‌ساته به‌سه‌رمان هاتووه هه‌رده‌روات په‌نا به‌یه‌زدان له چاکه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌شه‌کێته‌وه.
دینۆ دانیال رۆژنامه‌نووس له‌رۆژنامه‌ی (ئه‌نا کوردی)
07.04.11
ئیسرائیل
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست