گۆڤارى بەڵگە بە بەڵگە سەلماندى كە دەسەڵات گەندەڵە ... بەڵگە چاڵ بۆ لایەنەكان هەڵدەكەنێت ..بەڵام حزبەكەى خۆى تێدەكەوێت ..
Thursday, 21/01/2010, 12:00
سایتى یەكگرتوو
دواى ئەوەى ئەو هەڵە زەق و گەورە و جەسیمەى كە گۆڤارى بەڵگە لە ژمارە پازدەیدا تێكەوتبوو . بەوەى بەڕێوبەرى ناحیەى سیروانى كردبوو بە یەكگرتوو لە كاتێكدا ئەو بەڕێوبەرە سەر بەو لایەنەیە كە پشگیرى لەو گۆڤارە دەكەن بۆ دروستكردنى چەندین تۆمەت و درۆى شاخدار دەرهەق بە لایەنى ئۆپۆزسیۆن لایەنەكانى دەرەوەى دەسەڵات . لە تازەترین چەواشەكارى ئەو گۆڤارەدا بە حسابى خۆى بەڵگەى گەندەڵیەكانى بەڕێوبەرى ناحیەى سیروان كە گوایە چەندین فەسادى ئیدارى بەسەر ئەم بەڕێوبەرەدا ساغ بۆتەوە ئەمە بەوتەى ئەو گۆڤارە خۆى لە كاتێكدا ئەو
بەڕێوبەرە سەر بە یەكگرتووى ئیسلامى كوردستانە.. !
لە كاتێكدا ئەو بەڕێوبەرە سەر بە حزبەكەى سەرنوسەرى ئەو گۆڤارەیە ..
نوسەران و ڕۆشنبیرانیش پێیان وایە كە ئەو گۆڤارە ئەمە كارى یەكەمجارى نیە , ڕایدەگەیەنن كە واباشترە وەڵامى ئەو گۆڤارە نەدرێتەوە , چونكە ئەو گۆڤارە لە ناوخەڵك و حزبە سیاسیەكانیشدا اعتبارى نەماوە , ئاماژە بەوەش دەدەن كە پێویست ناكات هیچ دەزگایەكى ڕاگەیاندن خۆى سەرقاڵ بكات بە وەڵامدانەوەى ئەو گۆڤارە , چونكە ئەو گۆڤارە خراپترین زمان بەكاردەهێنێت . وە ئەو بەڵگانەشى كە بڵاوى دەكاتەوە هیچ مەرجێكى تەندروست و ڕاستى تێدا نیە , ئەوەش دەخەنە ڕوو كە ئەو گۆڤارە غەرەزێكى سیاسى لە پشتەوەیە ..
لە لێدوانێكیدا بۆ سایتى یەكگرتوو (كەمال ڕەئوف) سەرنوسەرى ڕۆژنامەى هاوڵاتى ڕایدەگەیەنێت :" من پێم وایە ئەو گۆڤارە زۆر موهمیلانە كاردەكات , وە حەق نیە هەر وەڵامى شتەكانى ئەو گۆڤارە بدرێتەوە لەبەر ئەوەى ئەو گۆڤارە لە ناوخەڵك و تەنانەت لایەنە حزبیەكانیشدا ئیعتبارێكى واى نیە .
وتیشى :" من پێم باشە هیچ دەزگایەكى ڕاگەیاندن خۆى سەرقاڵ نەكات بە وەڵامدانەوەى ئەو بابەتانەى كە لەو گۆڤارەدا بڵاودەكرێنەوە , لەبەر ئەوەى گۆڤارێكە خراپترین زمان بەكاردەهێنێت وە ئەو بەڵگانەش كە بڵاوى دەكاتەوە هیچ بەڵگەیەكى تەندروست و ڕاست نیە .
سەرنوسەرى ڕۆژنامەى هاوڵاتى دوپاتیشیكردەوە :" بێ گومان ئەو گۆڤارە غەرەزێكى سیاسى لە پشتەوەیە , ئەگەر نا ناكرێت گۆڤارێك بەو زمانە قسە بكات هیچ لایەنێكى پەیوەندیدار لەسەرى هەڵنەداتێ و دەمكوتى نەكات بەو جۆرە زمانە زبر و ناشارستانى و ناڕۆژنامەنوسیانە , بە زمانێك كە هیچ ئیتیكێكى ڕۆژنامەنوسى تێدا نیەو قسە دەكات و لەسەر خەڵك دەنوسێت ..
كەمال ڕەئوف ڕونیشیكردەوە :" ئەم گۆڤارە دەرهەق بەوە دەركراوە كە شەڕى كۆمەڵێك لایەنى سیاسى و میدیاى ئەهلى پێ بكرێت , وە من پێم باشە وەڵامى نەدرێتەوە نەخرێتە خانەى گۆڤارى سەربەخۆ تەنانەت وەك گۆڤارێكى حزبیش مامەڵەى لەگەڵدا نەكرێت .
نەقیبى سەندیكاى ڕۆژنامەنوسان :" ئێمە وەك سەندیكاى ڕۆژنامەنوسان داكۆكى لەو ڕۆژنامەنوسانە ناكەین كە بەبێ بەڵگە بابەتێك بۆ ناو زڕاندن و تەشهیر بڵاو دەكەنەوە ..
لە لێدوانێكى تایبەت بە سایتى یەكگرتوو (فەرهاد عەونى) نەقیبى سەندیكاى ڕۆژنامەنوسانى كوردستان ڕایگەیاند :" ئاشكرایە هەر كەسێك بابەتێك بڵاوبكاتەوە لەسەر كەس و لایەنێك ئەوا سزاى سەندیكاى بە پێى یاساى ڕۆژنامەوانى بەسەردا دەسەپێت , وە ئەو لایەنەش كە كە بابەتەكەى لەسەر بڵاوكراوەتەوە بۆى هەیە لە لایەن دادگاوە داوا تۆمار بكات لەسەر ئەو بڵاوكراوەیە , وە ئێمەش وەك سەندیكا داكۆكى لەو ڕۆژنامەنوسانە ناكەین كە بە بێ بەڵگە بابەتێك بۆ ناوزڕاندن و تەشهیر بڵاودەكەنەوە .
عەونى ڕونیشیكردەوە :" ئێمە وەك سەندیكا لە چوارچێوەى یاساى ڕۆژنامەگەرى كاردەكەین ,لایەنى جێبەجێ كار نین و ئاسایش و پۆلیسمان نیە ,ئەو لایەنانەش زیانمەندن لەو گۆڤارە یان هەر بڵاوكراوەیەك دەتوانن پەنا ببەن بۆ دادگا بۆ یەكلایى كردنەوەى كێشەكانیان,
وتیشى :" سەبارەت بەوانەى ئەندامى سەندیكان كاتێك ئاگادار بكرێین لە لایەنى تەشهیرپێكراو ئێمە هەڵوێستى خۆمانیان لە بەرامبەردا وەردەگرین .
نەقبى سەندیكاى ڕۆژنامەنوسانى كوردستان نیگەرانى خۆى دەربڕى لەبارەى ئەوەى هەندێك كەس پەنا دەبەنە بەر هەندێك نوسین كە ئەم وڵاتەى پێ تێك دەدەن ..\
لەو بارەیەوە وتى :" بەداخەوە هەندێك نوسەرو گۆڤار پەنا دەبەنە بەر هەندێك نوسین كە ئەم وڵاتەى پێ دەشێوێنن , بە بێ بەڵگە شت بڵاودەكەنەوە و تەشهیر بە لایەنەكان دەكەن . وڵاتى پێ تێك دەدەن , بۆیە پێویستە بە خۆیاندا بچنەوە و دەست لەو كارە هەڵبگرن .
فەرهاد عەونى دوپاتیشیكردەوە :" ئەو لایەنەى كە ئەو گۆڤارە تەشهیرى پێ كردووە و بە بێ بەڵگە شتى لەسەر بڵاوكردۆتەوە پێویستە بەڕەسمى ئێمەى لێ ئاگادار بكاتەوە تا ئێمەش لاى خۆمانەوە بە پێى یاساى ڕۆژنامەگەرى مامەڵە لەگەڵ ئەو گۆڤارەو سەرنوسەرى ئەو گۆڤارەدا بكەین ..
شیاوى ئاماژە پێدانە ئەمە یەكەمجار نیە ئەو گۆڤارە چاڵ بۆ كەسان و لایەنەكانى تر هەڵدەكەنێت بەڵام دواجار حزبەكەى خۆى تێدەكەوێت .. پێشتریش لە چەند ژمارەیەك لەمەو بەرگى ئەو گۆڤارەدا وێنەى كەسێكى دروستكردبوو بازنەیەكى بە دەورى سەرى كەسەكەدا بڵاوكردبوەوە نوسیبوى :: مجید ساڵحەكەى نەوشیروان بەرد دەگرێتە خۆپیشاندەرانى كەلار .. بەڵام دواتر ئەو كەسەى كە ئەو گۆڤارە وێنەكەى بڵاوكردۆتەوە بەرپرسى مەڵبەندى یەكێتى كەلار دەرچوبوو , نەك ئەو كەسەى ئەو گۆڤارە ناوەكەى نوسیبوى . بەمەش توانى ئەو نهێنیە بۆ خەڵك ئاشكرا بكات كە
لە خۆپیشاندانەكەى چەند ساڵ لەمەو بەر لەسەردەمى حكومەتەكەى عومەر فتاحدا لە كەلار خۆپیشاندان سازكرا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست