ئەرێ ئێوە سەردانى دیوەخانەكەى هێرۆخانتان كردوە؟؟؟؟
Monday, 30/08/2010, 12:00
ماوەیەك پێش ئێستا لەگەڵ برادەرێكم لەناوى شارى سلێمانیدا پیاسەمان دەكرد نزیكى مەغریب بو برادەرەكەم وتى پێت خۆشەبچین بۆدیوەخان؟ وتم ماڵى كێ!لەكوێیە؟وتى تۆ كارت نەبێت وەرە لەگەڵما وتم بابڕۆین وامزانى دیوەخانى ماڵی دۆستێك خزمێك ئەڵێت چونكە ئەوسا دورلەئێستا دیوەخان بریتیبو لەژورى پێشوازى میوان بەتایبەت لەماڵە گەورەوخانەدانەكاندا.بەهەرحاڵ لەگەڵى ڕۆشتم تائەوێ چوینە جێگایەك زیاتر لەچەندهەزارمەترێك دەبوو لەبەردەرگا هێزێكى پۆلیسى تایبەت پشكنینیان و پاشان چوینە ژورەوە!سەرەتا جێگاى یارى مناڵى لێبو!جێگاكە چۆنبو!بڕواتان هەبێت مناڵەبێنازەكانى ئەم وڵاتە لەخەونیشدا شتیوانابینێت یارى لێبو ڕەنگە نوێترین یاریەكانى ئەوروپابێت كەبۆ هەمومناڵێكە نەك تەنیا بەچكە سەرۆك و نامەسئولى دز!برواكەن بینینم مناڵە بێنازەكانى گەرمیان و هەڵەبجەم هاتەیاد تۆبڵێى تاكەى بێنازبن لەژێر سایەى ئەم دەسڵاتە گەندەڵەى بنەماڵەدا!بەهەر حاڵ باسناكرێت جێگاى خواردنەوەكان چەند گەورەبو تەنها پارەى خواردنەوەى یەك ڕۆژ زیاتر دەبێت لەموچەى هەموو كەم ئەندم و بێوەژنە ڕەشپۆشەكانى كوردستان كەمانگى سى هەزاریان پێدەدەن لەم حكومەتە نا دادپەروەرەدا..دواى ڕوانینێكى زۆر وتم تۆبمبە دیوەخان بزانە ئەو چۆنە!وتیان دیوەخان دواى دەى شەو دەكرێتەوە.چاوەڕوانیمان كرد تا دەى شەو دواتر چوینە دیوەخان..بریتیبو لەهۆڵێكى گەورە پاش چاوەڕوانیەكى كەم چەندین ئافرەتى لەش فرۆشى عەرەب لەگەڵ مۆسیقا بەسەماكردن هاتنە ژورەوە كەناشیرینترین دیمەنیان هەبوو..بەهاوڕێكەم وت ماشەڵا دیوەخان و كلتورى كورد زیندوو دەكەنەوە..دواتر پرسیم ئەم دیوەخانە هى كێە؟؟وترا هێرۆخانى خانمى یەكەمى عێراقە!!پاسەونەكانیش سەر بەحكومەتەكەى هێرۆوبنەماڵەكەین بەڵام پاسەوانى بۆ خانمەكەیان دەكەن بەموچەى خەڵكى هەژار..تكایە باهەمومان ڕاپەڕین دژى گەندەڵان و لەناویان بەرین با نەكەوینە بەر ڕەخنەى مێژوو!!!!!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست