کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده بێت چی بکات بۆ ئه‌وه‌ی بێته ئۆپۆزیسیۆنێکی کاریگه‌ر

Tuesday, 25/01/2011, 12:00


بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌ ڕاستی بێته‌ ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاسته‌قینه‌ ، ده‌بێت ئه‌م دوو کاره‌ی خواره‌وه‌ زۆر به‌ په‌له‌ بکات :
یه‌که‌م: به‌ په‌له‌ له‌ حکومه‌تی عێراق داوابکات که ‌ بودجه‌ی به‌شی هه‌رێمی کوردستان نه‌درێته‌ ده سته‌ڵاتدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که له‌ ‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا خۆیان به‌رجه‌سته‌ ده‌که‌ن. به‌ڵکو داوابکات ئه‌و بودجه‌یه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌یه‌که‌وه‌ سه‌رف بکرێت که‌ پێکهاتبێ له‌ که‌سانی بێلایه‌ن و پسپۆر له‌ بواری به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت دا. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت گۆڕان به‌ دۆکۆمێنت باسی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ مووچه‌خۆر و خانه‌نشین و چه‌کداره‌ وه‌همیانه  بکات که‌ ئه‌ م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ کوردستاندا دروستیان کردووه‌ و باسی هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ بکات که‌ له‌ سامانه‌ سروشتی یه‌کانی کوردستاندا ده‌کرێت و باس له‌ دزین و به‌فیڕۆدانی بودجه‌ی هه‌رێمدا ده‌کرێت. بۆیه‌ ده‌بێت پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی زۆر بخاته‌ سه‌ر حکومه‌تی عێراق که‌ئه‌‌م داواکاریه‌یان که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکه ‌جێ به‌جێ بکات و نه‌هێڵن بودجه‌ی هه‌رێم بکه‌وێته‌ ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی....

دووهه‌م : گۆڕان ده‌بێت هه‌رچی زووه‌ فایلی سی و یه‌کی ئابی ساڵی 1996 زیندوو بکاته‌وه‌ له‌ دژی پارتی دیموکراتی کوردستان و مه‌سعوود بارزانی به‌وه‌ی که‌ هه‌ولێری داگیرکرد له‌ ڕێگه‌ی هێنانه‌وه‌ی ڕژێمی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆر و له‌ ئاکامی ئه‌مه‌دا زۆربه‌ی هێزه‌ عێراقی یه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی ئه‌و کاته‌ تووشی کوشتن و گرتن بوون له‌ لایه‌ن سه‌دامه‌وه‌....جا زۆر گرنگه‌ که‌ ئه‌م فایله‌ بۆ عێراقییه‌کان چونکه‌ ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ عێراقی یانه‌ ی ساڵی 1996 ، ئه‌مڕۆ له‌ ده‌سته‌ڵاتدان له‌ عیراق دا...
هه‌ر بۆیه‌ بۆ گۆڕان زۆر گرنگه‌ ئه‌و دوو کاره‌ی سه‌ره‌وه‌ بکات که‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته ‌ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردی له‌و پاره‌ زۆره‌ داببڕێت که‌ به‌هۆیه‌وه بوونه‌ته‌ که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار و داماوی کوردستانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ڕاپێچکردنی پارتی و مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق و دادگای فیدراڵی خۆی له‌خوی دا ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی ئۆپۆزیسیۆن و خه‌ڵکی کوردستان....
بۆیه‌ خۆدزینه‌وه‌ یان نه‌کردنی له‌و جۆره‌ کارانه ‌به هه‌‌ر بیانوویه‌ک بێت ،ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ی که‌ گۆڕان وه‌ک ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی بێت و هیچی تر ، وه‌ک له‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئۆپۆزیسیۆنی کاریگه‌ر و ڕاسته‌قینه‌ بێت...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە