ئاشکرا کردنی نهێنیه‌کان هه‌روا ئاسان نین
Friday, 04/02/2011, 12:00
من زۆر به ووردی ناوه‌ڕۆکی به‌یاننامه‌ی ئۆپۆزسیۆنیه‌کانم خوێنده‌وه ، له پاڵ ئه‌وه‌شدا خاڵه‌کانیانم خوێنده‌وه ... سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵیم کاره‌ساتی ئه‌م ڕووداوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ردوولا ، گۆڕان پاشان کوردستانی ، هیچ که‌س لاری له‌وه نییه مافێکی مه‌ده‌نی و سیاسیه که هه‌ر پارتێکی سیاسی ڕێگه پێدراوه که پڕوپاگه‌نده بۆ خۆی بکات بۆ هه‌وڵدان له هه‌ڵبژاردنه‌کان ، کوردستانی کاتێك ده‌ستیان کرد به پڕوپاگه‌نده کۆمه‌ڵێ په‌یمانیان به هه‌وادارانی خۆیان و ناهه‌واداران دا که جێبه‌جیی بکه‌ن ، ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم نامه‌یه‌کی زۆریان له خه‌ڵک وه‌رگرت سه‌ردانی هه‌زاران ماڵ و داموده‌زگا کرد که ئه‌مه مافی خۆیانه هه‌وڵبده‌ن ، به‌ڵام دوای ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتن زۆرینه‌ی ئه‌و په‌یمانانه‌یان جێبه‌جی نه‌کرد ، گۆڕانیش هه‌مان شیوه که به‌داخه‌وه تاوه‌کو ئێستا له ته‌عریفی خۆیان تێنه‌گه‌یشتوون ، به‌هه‌ر شیوه‌یه‌ك بوو ئه‌مانه بۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زا زیاد بکات به هه‌ردوو لادا مه‌به‌ستم کوردستانی و گۆڕان ، سه‌ره‌تای هه‌ڵه‌کانی گۆڕان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌تا سه‌ریان هه‌ڵدا وه‌کو کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران جیا بوونه‌وه‌و زۆریشیان قسه له‌سه‌ر ڕێبازی کۆمه‌ڵه کرد که چۆن بتوانن جارێکی دی بیخه‌نه‌وه سه‌رپێ ، پاش بیرکردنه‌وه زانیان ئه‌م هه‌نگاوه‌یان سه‌رناگرێ چونکه خه‌لکی کوردستان زۆرتر هه‌ستی دینیان لایه‌و ڕه‌نگه بیر‌و باوه‌ڕی مارکسی و لینینی نه‌توانن هه‌زم بکه‌ن که‌واته ئه‌و ئایدۆلۆژیایه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان یه‌کناگرنه‌وه ، به‌ناچاری ئه‌و ڕێڕه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد که پیی ده‌ڵین گۆڕان ، گۆڕان له‌هه‌موو ڕژێمێکدا به گفتوو گۆو دانیشتن ده‌بێت ، پاشان ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت وه‌ك دیواری پۆڵایی وابێت و به هیچ شیوه‌یه‌ك مه‌یدانی کارکردن چۆڵ نه‌کات ، به‌ڵێم به پێچه‌وانه‌وه گۆڕان چه‌ندین جار ناو په‌رله‌مانیان جێهێشت و ئاماده‌یی خۆیشیان له هه‌ندی شوێنی گرنگدا پیشان نه‌دا ، ئه‌مانه بیر‌و باوه‌ڕی که‌سانی زۆری به دیوێکی دی‌دا گۆڕی که گۆڕان زیاتر له‌هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت قسه ده‌کات و به‌رگری ده‌کات ، هه‌روه‌ك له واقیعی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی کاك نه‌وشیرواندا بیستم که له‌که‌ناڵی KNN پێشکه‌شی کرد ، به‌ڕێزی زیاتری باسه‌کانی ئه‌وه بوون که بودجه‌مان نییه‌و چه‌کمان نییه‌و شوێنمان نییه‌و گوێمان لێناگیرێت ، به‌رێزم تۆ پێویستت به‌وه نییه که ده‌سته‌ڵات گوێبیستت بێت ، به‌ڵکو خه‌ڵك ده‌بنه بڕیار ده‌ری بیر‌و ڕاکانی ئێوه ، ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌ت بۆ هه‌موو شتێك به‌قسه‌ی به‌ڕێزتانی کرد که‌واته ئێوه له سنووری ئۆپزسیۆن ده‌چنه ده‌ره‌وه و ده‌بنه شه‌ریکه هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا ، پاشان به‌ڕێزتان باس له هێزی چه‌کدار ده‌که‌ن که هه‌رگیز نه‌بووه ئۆپزسیۆن چه‌کدار بێت ، ئه‌گه‌ر بڕیاری چه‌ك هه‌ڵگرتنت دا ئه‌و کاته ده‌بێت له‌و واقیعه تاڵه‌ی که به‌ڕێزتان ته‌عبیری لێده‌که‌ن بچنه ده‌ره‌وه ، پاشان به‌ڕێزتان هه‌ر له گه‌نجایه‌تیه‌وه له‌ناو سیاسه‌تدا ده‌ژین ده‌بوو هه‌ندێك واقیع هه‌یه تێی بگه‌ن ، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ڕۆشنبیری کورد یان هه‌ندێك له خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه نازانن ده‌بێت به‌رێتان ئه‌وه بزانن که سیستمه‌کان به‌تێکڕای هه‌موو حکومه‌ته‌کانی دونیاوه له‌سه‌رو هه‌موویشیانه‌وه ئه‌مریکا خۆیان خاوه‌نی بڕیار نین ، ناتوانن پاشه‌ڕۆژ بۆ هیچ پلانێکی خۆیان دابنێن به کوردیشه‌وه که هێشته ده‌وڵه‌ت نین و مانه‌وه‌ی کورد له به‌ر کۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تیه ، کورد تاوه‌کو ئیمڕۆ وه‌کو سه‌ربازه‌کانی شه‌ترنج چۆنیان بوێت ده‌یجوڵینن ، نه‌ك به ته‌نها کورد بگره هه‌موو دونیا ، زۆر جاران که پارتی سیاسی ده‌چنه کۆبوونه‌وه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ میوانی سیاسی ده‌ره‌کی بێت یان ناوه‌کی ، له‌کاتی چاوپێکه‌وتندا له‌به‌ر ده‌م شارمی ته‌له‌فزیۆن و مایکرۆفۆنه‌کاندا ، شتێکی واناده‌ن به‌ده‌سته‌وه ، چونکه ناتوانن و نازانن چاره‌نووسه‌ان به‌ره‌و کۆێ ده‌چن ، خۆیان زۆر جار به‌سه‌رسامی دێنه ده‌ره‌وه ، هاوکات پێیشیان ده‌وترێت کاتێک میدیاکان لێتان ده‌پرسن وه‌ڵامه‌کانتان ده‌بێت چیبێت ، ئۆباماش به هه‌مان شێوه نه‌ك به‌ته‌نها کورد ، هه‌موو جیهان له ژێر کۆنتڕۆڵی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نه سیاسیه‌کانی دونیایه یه‌کێك له‌و گروپانه‌ی که کۆنتڕۆڵی ئه‌م دونیایه‌یان به‌ده‌سته‌و ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن ، که ده‌بێت سودان ببێت به دوو به‌شه‌وه ، کۆریا هه‌مان شێوه ، تونس و میسر ، پاشان سوریا‌و ئوردن و سعودیه‌ی عه‌ره‌بی و دوا به‌دوا ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کانی تر‌و پاشان چه‌ند ووڵاتێکی غه‌ربی ، ئه‌ونه‌یش پێیان ده‌وترێیت Bildeberg ئه‌مانه سه‌رده‌مانێك له‌سه‌ر ده‌ستی جوله‌که‌و ئه‌ڵمان درووست بوون ، هه‌ر بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن له یوتوبدا بڕواننه لێکۆڵینه‌وه‌کانی Julian asang که ڕۆژنامه‌نووسێکی زۆر به‌جه‌رگه‌و کۆمه‌ڵێک نهێی سه‌یر سه‌یری ئاشکرا کردووه ، بڕواننه نه‌خشه‌ی نیۆیۆرك بزانن چۆن درووست کراوه هه‌موو له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری جوه‌کانه‌وه کراوه به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌م گروپه ، پاشان ئه‌وانه نایانه‌وێ ئاسایش له ناو عێراقدا به گشتی کونکریتی بێت ، چونکه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نییه ، ئه‌گه‌ر بێت و مام جلال و مه‌سعود بارزانیش و به مالیکی و هه‌موو قیاده‌کانی تره‌وه قبوڵی نه‌که‌ن ئه‌نجامیان باش نابێت ، هه‌ندێك جار من بزه به لێومدا دێت کاتێک ده‌بیستم یان ده‌بینم سیاسیه‌کی کورد یان ڕۆشنبیرێکی کورد ده‌ڵیت پارتی و یه‌کێتی پیاوی ئه‌مریکان یان به‌ریتانیا ، یان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی کورد‌و ئیسڕائیل ده‌دوێن ، ئه‌مانه شتێکن ده‌بێت وابێت ناشتوانن خۆیانی لێبێده‌نگ بکه‌ن ، به‌ڵام شێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان جیاوازیان هه‌یه ، یان کاتێک مام جلال دوو کۆمه‌ڵی شیعه به‌یه‌کدا ده‌دات ، ئه‌مه کارێک نییه به‌ده‌ستی خۆی بیکات به‌ڵکو فه‌رمانه‌و ده‌بێت ئه‌نجامی بدات ، ستراتیجیه‌تی ناوچه‌که وا داوا ده‌کات ، من له خۆمه‌وه قسه ناکه‌م ده‌توانن بڕواننه ئه‌و سایت و یوتوبانه ، که‌موکوڕیه‌کان له‌مانه‌وه ده‌ستپێ ده‌که‌ن ، پاره دیار نییه ڕاسته منیش باوه‌ڕم وایه مافی خه‌ڵکانێکی زۆر خوراوه ئه‌مه‌یش ناتوانرێ ئینکاری لێبکرێت ، من ڕه‌خنه‌م له مه‌ریوانی ووریا قانیع هه‌یه که ئه‌م هه‌نگاوه‌ی گۆڕان به بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕادیکاڵی باس ده‌کات ، به ادخه‌وه که به‌ڕێزی هێشتا زۆری ماوه له سیاسه‌ت بگات ، نووسین ته‌نها ڕازاندنه‌وه‌ی ووشه‌ی بریقه‌دار نییه به‌ڵکو ده‌بێت هه‌موو شتێك له سه‌ر بنه‌مایه‌کی پته‌وو کونکریتی بووترێت ، یان له‌و خه‌یاڵه‌دا نه‌ژی که له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ژیان وایه‌و مرۆڤه‌کان به شیوه‌یه‌کی ئاسایی ده‌ژین ، بڕاواتابێت ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی له کوردستان هه‌یه له هه‌موو ووڵاتانی دونیا هه‌یه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی جیاواز ، بۆ نموونه که‌سێک کرێکارێك که کار ده‌کات ، له کۆی بۆ نموونه2000$ که درووستی ده‌کات 1400$ دولاری بۆ ده‌مێنێته‌وه ، وورده‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ زه‌ریبه‌و ته‌ندرووستی و پێداویستیه‌کانی دی ژیان ده‌ڕوات ، خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاتانه به ئه‌لکهول و ده‌رمانی بێهۆشکه‌ر وایان لێکراوه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری سیاسه‌ت نین ، ئێمه وه‌کو کورد ئاگاداری زۆر شتی ووڵاته‌که‌ی خۆمانین ، ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی ئێره له ووڵاتی خۆماندا نابینی . جیاوازیه‌کان له‌وه‌دایه که لێره وه‌زیرێك یان ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان خاوه‌نی دوو مول و 3 بۆ 4 خانوو نییه چونکه ناتوانن ، ده‌زگای دی هه‌یه لێیان ده‌پرسرێته‌وه که ئه‌م سامانه‌ی له کوێ هێناوه ، لێره که‌سیکی سیاسه‌ت مه‌دار ناتوانێ هاوکات سه‌رقاڵی بزنس بێت ، لێره که کێشه‌یه‌ك به خۆپیشاندان و بێخۆپیشاندان ده‌چیته به‌ر ده‌م په‌رله‌مان ده‌بێت که‌متر له مانگێك چاره‌سی بۆ بدوزرێته‌وه ، پشتگوی خستن نییه ، چونکه ئه‌ندام په‌رله‌مان کاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که بۆشاییه‌کای مییله‌ت چاره‌سه‌ر بکات ، ئه‌و خه‌ڵکه که ده‌نگیان پێداوه خاوه‌نی ئه‌و په‌یمانانه‌یه که به خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی داوه ، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و په‌یمانانه پاشگه‌ز بوه‌وه جارێکی دی ده‌نگی پێنادرێ له ڕێزی له‌به‌ر ده‌م میلله‌ت و حیزبه‌که‌یشی که‌م ده‌بیته‌وه ، لێره حیزب ده‌ست ناخاته کاروباری حکو‌مه‌ته‌وه چونکه ناتوانن ، ئه‌و ده‌نگه ده‌نگ و هه‌رایه‌ی له‌کوردستان هه‌یه له‌م ووڵاتانه‌یش هه‌یه له نێوان حیزبه‌کاندا ، له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه ده‌بێت حکومه‌تی کوردستان خۆی یه‌کلایی بکاته‌وه له‌و بڕیارانه‌ی که پیاده‌ی ده‌کات له‌کوردستان ... ئه‌گه‌ر کورد وه‌کو په‌رله‌مان و دادگا خاوه‌نی خۆیه‌تی و مه‌دالیای ده‌ستی عه‌ره‌ب نین کاتێك که بڕیارێك له‌په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت ده‌بێت جێبه‌جی بکرێت ، دادگا ده‌بێت به پێی یاسای کوردستان بڕوات نه‌ك به پێی یاسای عێراقی ، ئه‌گه‌ر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك کورد یاساکانی عێراق پیاده ده‌کات و گوێگری یاساکنی عێراقه ده‌بێت به خه‌ڵك بگوترێت که ئێمه وه‌کو کورد ناتوانین هیچ شێوه یاسایه‌کی کوردستان جێبه‌جی بکه‌ین .. خه‌ڵکی کوردستان له‌و نێوه‌دا سه‌ریان لێ سوڕماوه هه‌ندێك جار یاسای کوردستانیش و یاسای عێراقیش به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کدا جێبه‌جی ده‌کرێت ، بۆ نممونه هه‌ندێك ڕووداو هه‌یه به پێی یاسای عێراقی ده‌بێت سزای هه‌بێت به‌ڵام به پێی یاسای کوردستان به پیچه‌وانه‌وه‌یه ، ئه‌مه وای کردووه ئه‌و خه‌ڵکه وه‌کو مه‌یمونێکی سه‌ماکه‌ر چۆنیان بوێت سه‌مای پێده‌که‌ن ، که‌واته تاوه‌کو ئێستا تێنه‌گه‌یشتن له نێوانی خه‌ڵک و حکومه‌تدا هه‌یه ، هه‌موو هۆکاره‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی پسپۆڕ نییه له ناو حکومه‌تدا له بواره‌کاندا ، واته خه‌ڵکی شیاو بۆ شوێنی شیاو نییه ... ئه‌مه ئه‌و ڕاستیانه‌ن که ده‌مویست بیانڵێم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست