کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاوەى مامە عەبە لەگەندەڵان نیە...

Saturday, 14/03/2009, 12:00


لە سایتى كوردستان پۆست شتێك لەسەر (كاوەى مامەعەبە) نوسراوە گوایە لەسەر حسابى ئەو پۆستەى بۆتە خاوەنى چەندین كارگەو كۆمپاینا و هەروەها كەسێكى گەندەلە, من وەك هاووڵاتیەكى دانیشتوى شارى سلیمانى شاهیدى ئەوە ئەدەم كە كاوەى مامە عەبە كورى مامە عەبەى نانەواوى سەرشەقامە, ئەو پیاوە لە بنەمالەیەكى دەست پاكو شۆرشگیرو ناسراوى شارى سلیمانین, جگەلەوەش كاوە ریكخستنى كۆنو كەسیكى ماندووى خەباتى كورد بووە, ئەوەش كە لەسەر ئەنجومەنى پاریزگاو كەسایەتى ئەو نوسراوە راست نیەو ئەو خۆى پیش ئەوەى ئەندامى ئەنجومەنى پاریزگاو دوایش سەرۆكى ئەنجومەنى پاریزگا بیت, خاوەنى كارگەو كەسیكى كاسب بووە, باوەر ناكەم جگە لە مووچەكەى یەك دینار سود مەند بێت لە پاریزگاى سلیمانى, وە من بۆ خۆم سى جار چوومەتە لاى كاوەى مامە عەبە جاریك بۆ هویەى دەمانچەو جاریكیش بۆ دامەزراندنى كچەكەمو جاریكیش بۆ كێشەى ئاوى گەرەكەكەمان, من لەو سى جارەدا ماندوویىو هیلاكى ئەو پیاوەم بۆ دەركەوتووەو دلسۆزى ئەو پیاوە بۆ شارى سلێمانى مایەى دەستخۆشیەو هەروەها شانازى خەلكى سلیمانیە, ئەوە جگە لەوەى كە سەرۆكى ئەنجومەنى پاریزگایە لەهەموو ئەندامانى تر ئیمتیازاتى كەمترەو تەنانەت یەك پاسەوانیشى نیە, بۆیە من لیرەوە وەك خەلكى شارى سلیمانى ئەلیم (كاوەى مامە عەبە) لەگەل گەندەڵان نیەو كەسێكى پاكو بى غەلو غەشە. هەروەها كورەكانى كاوە وەك باقى بەرپرسەكانى تر نیە كە ئۆتۆمبێلى ئاخر مۆدێلیان لەژێردا بێت, خۆیىو كورەكانى تەنها یەك ئۆتۆمبی لیان هەیە كە موڵكى دەوڵەتە, هەروەها ئەوەندەى من لەنزیكەوە بیناسم هەموو ئەو موڵكو دوكانو كارگەیەى كە هەیەتى هى پێش بەرپرسیاریەتى لە پارێزگاو پەیوەندى بە ئەو پۆستەیەوەنیە.

*هاووڵاتیەكى شارى سلیمانى:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە