کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاشمی رەفسەنجانی، تارمایی مەرترسی هێرش سەربازی بۆ سەر ئێران هیچ کاتێک ئەوەندەی ئێستا نەبوو؟

Monday, 27/09/2010, 12:00




رەئیسی ئەنجوومەنی خۆبەرەگان و ناوەندی تەشخیسی مەسڵەحەتی نیزام هاشمی رەفسەنجانی لە ووتارێک دا باس لە خەتر و مەترسی هێرشی سەربازی وڵاتانی ١+٥ بۆ سەر ئێران دەکا و پێشیوایە لە سی و یەک ساڵی تێپەر بوونی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێران هەرگیزمەترسی هێرشی سەربازی وڵاتانی دەرەکی لە سەر ئێران سێبەری هێندەی ئێستا قۆرس نەبووەو ئەوەندەش بەیاننامە و قەتعنامە لە کۆمەڵگاکانی نێونەتەوەی دەژ بەئێران وەرنەگیراون.
بە باوەڕی هاشمی رەفسەنجانی تەئیسری و قۆرسایی گەمارۆی هەنوکەی وڵاتانی ١+٥ و هاوپەێمانانی لەسەر ئێران نە قەت بە ئەندازەی ئێستا بووە و نە هێندەشی شوێنەواری لەسەر وڵاتەکەی بووە.

هاشمی رەفسەنجانی لە ووتارەکەی ئاوا دەڵێ:

"هیچ گاه تحریم‌ها علیه ما به این اندازه شدت نداشته، رئیس مجلس خبرگان رهبری در بخشی دیگر از سخنانش به تحریم‌ها علیه ایران اشاره کرد و تێریح کرد که تا کنون هیچ‌گاه تحریم های اعمال شده علیه ایران به این شدت نبوده‌اند.
وی در ادامه افزود: هیچ وقت این‌قدر بخشنامه در مجامع جهانی شامل شورای امنیت سازمان ملل متحد و ێژانس بین‌المللی انرژی اتمی و هم در دولت‌ها علیه خودمان نداشتیم".
سەرچاوە بی بی سی

پرسیار ئەەیە، ئایا هاشمی رەفسەنجانی بڕاستی هەستی بە خەتر ومەترسی هێرش سەربازی ئەمەریکا و ئینگلێز و فەرانسە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێران کردوە کە ئەو هۆشتارەی داوەتە بەرپرسانی نیزام؟
یان ئەو ووتارەی هاشمی رەفسەنجانی گەمەیەکە بۆ خۆ نیزک کردنەوە لە خامەنەیی و گەرانەوەی بۆ گۆرپانی و پانتایی سیاسیی ئێرانە؟
یاخۆد هاشمی بە مەنزور و مەبەستەوە بۆ زیاتر درووست کردنی ترس و نیگەرانی و گۆشار خستن سەر شان و ملی ئەحمدی نەژاد وایی ووتوە، بەتایبەت هەنوکە نێوان ناخۆشی و شەڕی یەک لا کردنی دەسەڵاتی لە بەێنی پارڵەمان و حکومەتی ئەحمدی نەژاد لە ئارادایە؟

لە ئیدامەی ووتارەکەی هاشمی رەفسەنجانی دەڵێ:

"در حال حاچر برخی دولت‌ها جداگانه علیه ما وارد میدان شده‌اند و کشورهای اگراف ما را نیز علیه جمهوری اسلامی ایران فعال می‌کنند". سەرجاوە بی بی سی
لێرەدا هاشـمی رەفسەنجانی شتێکی تازەی نەگوتەوە، بڵام روون و ئاشکرایە لە قسەکانی دێتە دی هۆشتار دەداتە بەرپرسانی نیزام کە مەترسی و خەتری هێرشێکی جیدی و قۆرسی سەربازی دەرەکی بۆ سەر ئێران بەڕێگەوە و ئەگەر هووشیارانە عەمەل نەکرێ تاکە نیزامی شیعەی ئیسلامی ئێران لە خەتر و مەترسی لە بەێن چوون دایە.
هاشمی رەفسەنجانی هەر وەک هەمیشە وەکوو ریوی فێڵەبازی نیزام هەستی بە مەترسی لە بەێن چوونی نیزام کردوەو کە پێش وەخت دەێهەوێت پێش بە هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران و رووخانی نیزام بگرێت و دەزانی رووخانی نیزامی شیعەی ئێران بە سەڵاح و لە بەرژەوەندی ئەو و بنمەڵەکەی دا نیە.
دەبێ ئەوەش بگوتری کە هاشمی رەفسەنجانی چاوەڕەوانی هەلێک بۆ تۆڵەساندەنەوەی لە ئەحمدی نەژادەو بۆ ئەو مەسەلەیە ئەگەر پێویست حازرە لە گەڵ ڕێبە خامەنەیی پێک بێت و زۆر شتیشی لێ قەبوول بکا، تەنانەت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئەحمدی نەژاد دابەزینی و پێش بە تەکڕویەکانی بگرێت.
دوور نیە هاشمی رەفسەنجانی لەو ڕیڕەوەڕا هەوڵی خۆی نیزیک کردنەوەی ڕیبەر عەلی خامەنەیی بدا، نمونەیەکی ڕوونی ئەو سیاسەتەی هاشمی رەفسەنجانی موراجەعەکردن بە علی خامەنەیی بۆ چارەسەری کێشەی بەندکراوەکانی ئیعترازاتی ئاکامی ڕووداوەکانی هەڵبژادەنەکانی دهەمین خولی سەرۆکۆ کۆماریە.
رەفسەنجانی لە دیداری بنەمالەی بەندکراوەکانی ئەو ڕووداوە دەڵی:

"اگر بخواهم خواسته شما را به مأموران منتقل کنم مگمئن نیستم جواب مساعد بگیرم و شاید نتیجه عکس بدهد. خواسته‌های شما را خدمت رهبری پیگیرم و امیدوارم بی‌نتیجه نباشد. مقام معڤم رهبری درخێوێ اعمال قانون و تسریع در رسیدگی و حقوق قانونی ێنها در زندان دستورات مناسبی ێادر کرده بودند که می‌تواند بسیاری از مشکلات حاچر را رفع نماید"
سەرچاوە رادیو فردا رێکەوەتی ٢٢/٠٩/٢٠١٠

رەفسەنجانی لەو ووتارەی دا ئاشکرا رایدەگەێنی کە خەرێکی وەگرخستنی سیاسەتێکی نوێ بەمەبەستی عادی کردنەوەی رەوابەتی لە گەڵ ڕێبەرە، ئەوەش بەمانای نیزیک بوونەوەی لە ڕێبەر عەلی خامەنەیی و بە قەووڵی خۆیان لەبەێک گوتن بە ڕێبەری نیزام و بێشک ئەوکارەی رەفسەنجانی زۆر شتی تری تێیدا شاراوەن.

ووتارەکانی هەنوکەی هاشمی رەفسەنجانی لەدوو ڕەوانگاوە دەتوانڕی هەڵسەنگاندن بکرێت؟

یەکەم هاشمی رەفسەنجانی هەستی بەوە کردوە کە ئەحمدی نەژاد وێرای ئەوەی کێشەی یەک لا کردنەوە دەسەڵاتی لەگەڵ ئەنجوومەنی شۆرای ئیسلامی ئێران دەست پێکردوە هاوکات بۆتە مەترسییەکیش لەسەر بێتی ڕێبەری عەلی خامنەیی وهەروەها توانیویەتی دەسەڵاتێکی یەکجار زۆری سەربازی سپای پاسداران و بەسیجی لە دوەری خۆی کۆکردۆتەوە و لەوانەیە ئەحمدی نەژاد دەست داتە شەڕی کۆتایی دانی تەوەری دەسەلاتی هاشمی رەفسەنجانی و بنەماڵەکەی لە ئێران.

کەوا بوو هاشمی رەفسەنجانی دەتوانی لەو ڕێگایەوە، واتە نیزیک بوونەوەی لە ڕێبەر علی خامەنەیی ئەو پەێوەندییە بتەوەی نێوان ئەحمدی نەژاد و ڕێبەری لاوازی بکا، بەتایبەت ئێستاکە ئەحمدی نەژاد و داروو دەستەکەی بەتەمای یەک لاکردنی دەسەڵات لە گەڵ پارلەمانن.
گەر مەجلیسی شورای ئیسلامی تەسلیمی زۆرداری ئەحمدی نەژاد و دارودەستەکەی بێ، باندی ئەحمدی نەژاد بە هاوکاری مسئولانی باڵای سپای پاسداران و بەسیجی زۆر بەڕاحتی دەتوانی تسویە حیساب لە گەڵ بنەماڵەی رەفسەنجای و بەرەی چاکسازی ئیسلامی شیعە و ڕێبەرانی جوڵانەوە سەوز بکا و لە گۆرەپان و پانتایی سیاسی وەلایانی بنێ و تەنانەت بێانکۆژی.

هاشمی رەفسەنجانی هەستی بە مەترسی و خەتەری پەرەساندنی دەسەڵاتی ئەحمدی نەژاد کردوە کە لە چەند حەوتەی رابردوو هەوڵی خۆ نیزیک بوونەوە لە ڕێبەر عەلی خامنەیی کردوە و بۆتە جاڕدەری مشرووعییەت دانی وەلی فەقیی لەسەر زەوی.
ڕەوانگاوبۆچوونی دووهەم ئەوەیە کە رەفسەنجانی بە بڕاستی هەستی بە مەترسی هێرشی هێزەکانی سەربازی دەرەکی لە سەر ئیران کردوە و هۆشتاری داوەتە مسئولینی باڵای نیزام کە فیکرێک بۆ ئەو مەترسییە بکەن.
رەفسەنجانی دەزانی هێرشی ئەمەریکا و غەرب و ئیسرائیل بۆسەر ئیران بە مانای کۆتایی هاتنی تاکە نیزامی شیعەی ئێرانە، هەڵبەت هاشمی ئاگادارە کە بە دەلیلی سیاسەت دەست درێژکەرانە و گێلەشێوانی نیزامی ملاکان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دەستتێوردان لە وڵاتانی دراوسێیە و هەڵوێستیان بە رامبەر بەوڵاتانی غربی و ئەمەریکا لە هێرشێکی ئاوا دا بۆسەر ئێران نەک هەر تاکە نیزامی شیعە بەتەواوی لە بەێن دەچێت و ئێران دابەش دەبێ، بەڵکوو ملاکانی تاران و قۆم لە هیچ شوێنێکی دونیا جێگەیان نابێتەوە و هیچ وڵاتێک پەنایان نادا.

کەوابوو رەفسەنجانی هەم بە خاتری پاراستنی خۆی و بنەماڵەی لە پلەیەکەم دا و هەمیش بۆ بەردەوامی تاکە نیزامی شیعە لە جیهنان دەبێ هەستی بە مەترسی هێرشی وڵاتانی ١+٥ کردبێ کە دەستی داوەتە ئەو هۆشتاردانەی بە دەسەلاتدارنی نیزام جەمهۆری ئیسلامی شیعەی ئێران.
لە لایەکی تر دەتوانی هۆشتاری هاشمی رەفسەنجانی بە مەنزوور و مەبەستەوە بۆ درووست کردنی ترس لە نێوان بەرەحاکم و تۆفاندنی دەسەڵاتدارانی ملاکان بێت لەو رابەتەدا ‌هاشمی رەفسەنجانی دەڵێ:
" هیچ‌وقت برنامه‌ریزی برای تهاجم به ایران تا این حد حساب‌شده نبوده است".

لەو ووتارەی سەروەی هاشمی رەفسەنجانی هەستی ترس و خەتەری هێرشی دەرەکی و تێکچوونی نیزام لە ئاکامی ئەو هێرشە ڕوون و ئاشکرا دێتە بەرچاو، هاشمی رەفسەنجانی بەم ووتارەی دەێهەوی تووندڕەوەکان ڕاچڵەکێنی و پێیان بڵێ کە هێرشی وڵاتانی ١+٥ کۆتایی نیزامی عاشورا و تاسوعایە و لەوانەیە خەڵکی شیعە لە ئێران بۆ هەمیشە لە گەڵ مەزهەبی شیعەی و ڕووداوەکانی کەربلا ماڵئاوایی بکن، ئەویش چۆن ماڵئاواێک، ڕۆژێکی رەش و خویناوی بۆ ملاکانی زۆردار و زاڵم و بێ بەزییی و جەلاد.
ئاکام، چ هاشمی رەفسەنجانی بە مەبەست و مەنزوورەوە هۆشتاری خەتر و مەترسیی هێرشێکی سەربازی وڵاتانی ١+٥ی دابێتە سەرکردەکانی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئیران و چ لە رووی دڵسۆزی ئەو بە نیزام بێ، کەسایەتی هاشمی رەفسەنجانی هەرگیز جێ متمانە نە بووە و هیچگا ناتوانی جێ بەڵێن و بڕواپێکرن بێ.
هاشمی رەفسەنجانی وەک ملایەکی تاکە نیزامی شیعە بڵام فێڵەبازتر لە ریوی مەکار بەرژەوەندییەکانی خۆی لەسەرەوە هەموو هەوڵ تەقلایەک دەبینی و زیاتر بە فیکری سەروەت و سامانی خۆیەتی و خەڵک و نیزامی شیعە ئێران وەک ئمزارێک بۆ مەنافعی خۆی بکار دەهێنی.
توێژەران، هێمن، ڕیکەوتی ٢٦/٠٩/٢٠١٠

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە