نامه و هه‌ڵوێستی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب له راپه‌ڕینی شه‌شی ئه‌یلولدا
Friday, 17/02/2012, 12:00
دۆخی ئه‌مڕۆ بۆی هه‌یه مێژووی هه‌رکه‌سێکی به‌رپرس له‌که‌دار بکات.
هه‌تا خوێنی کوردایه‌تیی له ده‌ماره‌کانماندا بجمێت هه‌ر باسی ده‌که‌ین و ده‌که‌ین.
نوێنه‌رانێک که هیچ سه‌نگێکیان له‌م وڵاته‌دا نییه.
راپه‌ڕینی رۆژی 06/09/1930
ماوه‌ی ئینتیدابی به‌ریتانیا له عێراق به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چوو. ساڵی 1931 عێراق به‌ناو سه‌ربه‌خۆیی وه‌رده‌گرت و ده‌بوو به ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان. به‌ریتانیا ده‌یویست پێش ئه‌و کاته په‌یمانێک له‌گه‌ڵ عێراقدا تازه بکاته‌وه که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بپارێزێت. کورد هه‌ندێک مافی هاکه‌زایی بۆ دیاریی کرابوو به حساب عێراق ده‌بوو پشت گوێیان نه‌خات. له رۆژی (13/02/1930)ه‌وه کێشه‌ی کورد له لایه‌ن ئه‌ندامپه‌ڕله‌مانه کورده‌کانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا وروژێنرابوو. پرسیاره‌که ئه‌مه بوو:"ئایا مافه‌کانی کورد له‌و په‌یمانه‌دا ده‌پارێزرێ که له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا مۆر ده‌کرێت؟ (1)"
ژماره‌یه‌ک له ناسراوانی سلێمانی به نامه‌ی داواکاریی بۆ کاربه‌ده‌ستانی ئینگلیز و کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان جوڵانه‌وه‌یان خستبووه ناو خه‌ڵکه‌وه. له‌وانه، رۆژی 24/08/1930 به ئیمزای حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، حه‌لاوه ره‌مزی، ئامینه غه‌فور ئاغا، ناهیده ساڵح ئه‌فه‌ندی و حه‌پسه قادر ئاغا له بروسکه‌یه‌کدا ده‌نوسن که ژنانی کورد به هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه داوای مافی ره‌وای کوردستان ده‌که‌ن که کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان پێی به‌خشیون و دانی پیادا نراوه. هه‌روه‌ها داواده‌که‌ن که پارێزگاریی بکرێن (2).
ئینگلیزه‌کان خه‌ریکی رێکخستنی هه‌ڵبژاردنی گشتیی بوون بۆ دانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌نگدان بوو بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی په‌یمانی به‌ریتانیا/عیراق پێش به‌ناو سه‌ربه‌خۆبوونی عێراق ساڵی 1931. ئینگلیزه‌کان ئاسایی ده‌یان ویست که‌سانێک هه‌ڵبژێردرێن که ئه‌مان بتوانن به‌کاریان بهێنن بۆ مه‌رامی خۆیان. نوێنه‌ره‌کانی کوردستان جگه له‌مه ده‌بوو بۆ پێشێلکردنی مافه‌کانی کوردیش له به‌ڕله‌مانی عێراقدا بێده‌نگ ببن.
رۆژی 06/09/1930 ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتدا ته‌قییه‌وه. ئینگلیزه‌کان هێزی چه‌کداریان هێنایه به‌رده‌رکی سه‌راوه‌و شه‌ڕ داگیرسا. له ئه‌نجامدا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 13 که‌س کوژران که سیان له‌وان منداڵ بوون. چالاکانی ناڕه‌زاییه‌کان گیران و خامۆشیی باڵی کێشا به‌سه‌ر شاردا.
حه‌پسه‌خانی نه‌قیب رۆژێک دوای شه‌ڕی به‌رده‌رکی سه‌را 07/09/1930 له سلێمانییه‌وه بروسکه‌یه‌ک ده‌نێرێت بۆ مه‌ندوبی سامی به‌ریتانیی. له نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت:
"هه‌ڵبژاردنه‌کان به شێوازێکی دڕندانه‌ی بێزراوی ئه‌وتۆ تێده‌په‌ڕێت که هیچ گه‌لێکی جیهان له رۆژگاری به‌ربه‌رییه‌کاندا له وێنه‌یان نه‌بینیووه. کام یاسا رێگه ده‌دات له کاتی هه‌ڵبژاردندا تیڕۆڕ بکرێت. کام یاسا رێگه‌ی داوه چه‌ک دژی جه‌ماوه‌ر له کاتی هه‌ڵبژاردندا به‌کاربهێنرێت؟ ئه‌مڕۆ شاری سلێمانی گه‌یندراوه‌ته دۆخێکی دژواری به‌ربه‌ریی ئه‌وتۆوه که بۆی هه‌یه سه‌رتاپای مێژووی هه‌رکه‌سێکی به‌رپرس له‌که‌دار بکات.
لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌تان که‌وته وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا که هیچ سه‌نگێکیان له‌م وڵاته‌دا نییه. جه‌ماوه‌ر کاتێک به‌مه‌یان زانی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان کۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش بێگومان مافی یاسایی خۆیانه. کاتێک پیاوانی حکومه‌ت دییان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکه‌که دژیانن په‌نایان برده به‌ر سه‌ربازو ره‌شاش و ده‌ستڕێژیان لێکردن، شه‌ست حه‌فتایه‌کیان لێ کوشتن و بریندار کرد. کام یاسا رێگه‌ی ره‌فتارێکی وه‌ها ده‌دات؟ ئه‌ی چۆن ئه‌وانه‌ی وایان کرد ده‌توانن پاکانه بۆ کاره‌که‌یان بکه‌ن؟ ئێمه‌ی کورد بێزاریی خۆمان به‌رانبه‌ر به‌م کاره دڕندانه‌یه ده‌رده‌بڕین وهه‌تا خوێنی کوردایه‌تیی له ده‌ماره‌کانماندا بجمێت هه‌ر باسی ده‌که‌ین و ده‌که‌ین، ئێوه یاساپارێزن، ئه‌گه‌ر وابێت کێن ئه‌وانه‌ی یاسایان پێ شێل کرد؟ هێزه چه‌کداره‌کانی میری به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان که به جه‌ماوه‌ریان کرد، به‌ڵکو رژانه ناو ماڵه‌که‌ی منیشه‌وه‌و که‌وتنه پشکنین و رووی چه‌که‌کانیان کردبووه سنگی ئافره‌ته‌کان."
شێخ مه‌حمودیش له نامه‌یه‌کدا بۆ مه‌ندوبی سامی به‌ریتانیی له عێراق رۆژی 17/09/1930 نوسیبووی که ئه‌و کاره شه‌رمه‌زاریی، دڕندانه، بێوێنه‌یه و ته‌واو ئاشکرا بوو که کورد‌و عه‌ره‌ب ناتوانن پێکڕا بژین. له دوای ئه‌و روداوه‌وه ئیتر عه‌ره‌ب هیچ مافێک و ره‌واییه‌کیان نه‌ماوه بۆ حوکمکردن به‌سه‌ر کورددا. به ناوی گه‌لی کورده‌وه داوا ده‌کات کورد جیا بکه‌نه‌وه‌و راسته‌وخۆ له ژێر چاودێریی به‌ریتانیادا بێت. به‌ڵام ئینگلیزه‌کان وه‌ڵامی شێخ مه‌حمودیان به هه‌ڕه‌شه دایه‌وه. شێخ له هه‌وڵێکی تری دا بۆ ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی دوا شه‌ڕی له ئاوباریک، که گوندێکی گه‌رمیانه، تۆمار کرد.
سه‌رچاوه:
1. که‌مال مه‌زهه‌ر، کورد‌و کوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیادا، به‌رگی یه‌که‌م، ئاماده‌کردنی عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه و شه‌هلا تاهیر حه‌یده‌ریی، 2009 چاپخانه‌ی گرین گلۆری، لوبنان.
2. ل،232، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، ژیان، به‌ته‌مه‌نترین رۆژنامه‌ی کوردی، سلێمانی 2002، چاپخانه‌ی ره‌نج.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست