ئێمه گێره شێوێن نین ئێمه فیرعه‌ون به‌زێن و مه‌لا به‌زێنین،،،،،
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
ده‌سه‌لات له وڵاتی نمونه‌ی و ئازاد‌دا ئه‌قڵ به‌رهه‌م دێنێنێ و مرۆڤ ئازاد ده‌کات و رۆشنای به ئاینده ئه‌به‌خشێت،له وڵاتی ئێمه‌شدا فیرعه‌ون و مه‌لا رۆبۆته‌کان به‌رهه‌م دێنی و چینی گه‌نجانیشمان به ئاژاوه گێر ناوزه‌ند ئه‌کات،،،،؟؟
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستامان وئه‌و کۆمه‌ڵه رهدوکهوتهیهی که ناتوانن مه‌خلوقێکی ئاقڵ وهزر کارا بن ئه‌وا به‌دڵنیای ده‌بێت به‌رده‌وام چاوه‌رێی کاره‌ساتی یه‌ك له‌دوایه‌که تیرۆستیهکانهی هاوشیوه ی ئه‌م مانگه‌یان لیبکه‌ین،ئه‌مانه هه‌رگیز ناتوانن مرۆڤ بن و به مرۆڤ ناوزه‌ند بکرێن ئه‌گه‌ر بوایه‌ت و هاوشیوه مرۆڤی ئاسای بونایه ئه‌وا هه‌ر نه‌بوایه که‌م
تازۆرێك پێشکردنی هه‌رکارێك لێکدانه‌وه‌یه‌کیان بۆ ئه‌بوو،هه‌موان ئه‌زانین جیاوازی نیوان ئاده‌می و ئاژه‌ڵی ئه‌قڵه ،،؟
ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێك ئاده‌می بێت له‌وه ئه‌گات که مرۆڤ خاوه‌نی جه‌سته‌یه خاوه‌نی خواستی بێسنوره تاوه‌کو دوا نه‌فه‌س لهبونیدا، خاوه‌نی بۆچونی جیاواز‌و داهێنانه له سه‌رجه‌م روه‌کانی ژیاندا،به‌ڵام ئالێره‌دا که ئێوه‌یه‌کی ئاژه‌ڵی تێناگه‌ن بێ پێ چوو په‌ناو پاسارێ ئه‌بێت هاوار بکیه‌ن و بڵێن ئه‌مانه له توخمی ئێمه نین وو مرۆڤ نین ئامانه ماده‌م خاوه‌ن ئه‌قڵ و هیزر نین و که‌سان و بیروبۆچونی جیاوازی پێ هه‌زم ناکرێت که‌وابوو ئاژه‌ڵین.
ده‌بێت ئه‌وه بزانن چیتر ده‌مامك و ماکیاژه‌که‌ی روکهشتان بڕناکات زۆر ده‌مێکه به‌دیاره چیتر ناتوان له‌ژێر سایه‌یدا بانگێشه‌ی دیموکراسی بکه‌ن،بانگێشه‌کردنی ئازادی و دیموکراسی ئه‌بێت که‌سانێك بیکات که له‌بنه‌ره‌تدا هۆشیاروو رۆشنبیر بێت،ئێوه نه خوێنده‌وان نهدهخوینهوه ،ئێوه نه رۆشنبیرن نه بیر ئه‌که‌نه‌وه ئه‌م کۆمه‌له وشانه‌ی که ئیوه‌ی ئاژه‌ڵی به‌کاری ئه‌هێنن پێوستی به خوێندن و رۆشنبیرییه ئه‌مه‌ش له ئێوه‌دا هه‌رگیز بونی نه‌بوه‌و نابێت ،نمونه‌ش بۆئه‌م قسه‌یه‌م هانابردن بۆ مه‌لای مزگه‌وته‌کانه ،باشه من ئه‌پرسم لیتان کاری مه‌لا بانگدان وتهڵقینه له‌سه‌ر مردوان یاخود زمانحاڵ و رۆبۆتی ده‌سه‌لاته،،،؟؟
مه‌لاکان و ره‌دوو که‌وتوه‌کان و رۆبۆته‌کانی ده‌سه‌ڵات چیتر له‌وه بگه‌ن سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆژیا و بیری نوێ هه‌رگیز کردار‌و گفتاری ئێوه‌ی رۆبۆت ئاسای پێ هه‌زم ناکرێت،
چیتر بزانن ناتوانن به زیندوی له‌رێگای مه‌لا بهکریگیراوهکانتانهوه هه‌ر به‌زیندوی ته‌ڵقینمان له‌سه‌ر دابه‌ن، چیتر ناتوانن خۆڵ بخه‌نه چاوانمان و ده‌مامکه‌کانتان نه‌بینین،ئه‌وزه‌مه‌نه رۆی که‌نه‌هێڵن بیر بکه‌ینه‌وه‌و بپرسین، ئه‌وزه‌مه‌نه رۆی که‌له‌دوای پژمینێکی سه‌رۆك له دیوه‌خاندا هه‌موان به‌دوایدا به‌دوایدا بلێت (یهرحهموکی لله) دڵنیام ئیوه پیتان خۆشه هه‌میشه ده‌روێشی تهریقهتوو دانیشتوی خواردیوهخانی ئیوه‌و پێڵاو دانه‌رو ئاوگێڕوو سهماکهرتان بین به‌ڵام دڵنیابن ڕۆی.
ئیستا تێبگه‌ن ئێمه کێین تێبگه‌ن که قه‌ت ناتوانن ببن به ئێمه‌و ببنه مرۆڤ بزانن که فه‌رقی مرۆڤ بون و ئاژه‌ڵ بوون چییه تاوه‌کو جارێکی دی لهزارتانهوه وشه‌ی ئاژاوه‌گێر نه‌بیسترێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست