کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەمەڵبەندی سلێمانی فێڵێكی تریان لەبزوتنەوەی گۆڕان كرد

Monday, 24/05/2010, 12:00


ماوەیەكە د. شێركۆ عەبدوڵا كە بەكوڕەكەی هێرۆی برایم ئەحمەد ناسراوە چەندین ئەمسەرو ئەوسەریەتی تا ببێت بەسەرۆكی لیستی 109ی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ماوەی مانگێك لەمەوبەر سەردانی مەلا بەختیار، ی كرد و پێنج كەسی پەلكێش كرد لەگەڵ خۆی، هەر ئەو رۆژە وەعدی پێدا كە بیكات بەسەرۆكی لیستی 109 لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

تا ئێوارەی 24-5 لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا لیستی 109 خاوەنی 28 كورسی بوو، دوای ئەو ئێوارەیە بوو بە11 ئەندام، تا دەست لەكار كێشانەوەی دانای ئەحمەد مەجید سەرۆكی لیستی 109 بوو، بۆیە دوای دەست لەكار كێشانەوەی دانا ئەحمەد مەجید كە پارێزگار بوو، یەكێتی نە پارێزگاری ماو نە لیستی 109 ش سەرۆكی مابوو، كاوەی مامە عەبە وەك سەرۆكی ئەنجومەن بوو نەك سەرۆكی لیستی 109، و بێ پرس بە ئەنجومەن پارێزگاری دانا كە ئەوەیش بەهرۆز حەمە ساڵح بوو، بەڵام ئێوارەی 24-5 لەمەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی بە ئامادەبوونی هێرۆی مەسئولی مەڵبەند و عیماد ئەحمەد مەسئولی مەكتەب رێكخستن و بەئامادەبوونی 11 ئەندامی لیستی 109/ دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا كرا بەسەرۆكی لیستەكە.

هاوڕێیەكم لەمەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی پێی وتم منافەسەی سەرۆكی لیستی 109 لەنێوان جوتیار نوری و دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا ماوەیەكی زۆرە شەڕی گەرمی تەكەتولەكانە و جووتیار نوری زۆر هەوڵی بۆدا ، بەڵام بەهۆی كەشفبوونی ئەو دزیانەی لەسەریەتی لەماوەی كاركردنی لەپارێزگاو ئەو هەوڵەی شێركۆ عەبدوڵا و پاڵپشتی بەهێزی لەلایەن هێرۆی ژنی جەلالەوە ئەو فرەسەتەی لەكیس جوتیار چوو ئەمەشی وەكو گەندەڵیەكانی تری ئابڕوی پێچوو، هاوڕێكەم وتی: هەرچەندە شێركۆ و جوتیار كورد وتەنی: گای یەك ئاخوڕن، بۆیە ئەوە بەلای شانەی نووستوەكانی گۆڕان لەناو مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی و بزوتنەوەی گۆڕان گرنگ نییە ، كامیان بن، گرنگ ئەوەیە ئێستا ئەگەر گۆڕان ورد نەبێت لەمامەڵەكردن لەگەڵ ئەو وەزعە ئەوا بەشێوەیەكی شەرعی شێركۆ عەبدوڵا لەڕێگەی دەنگدانەوە بۆی هەیە ببێت بە پارێزگاری سلێمانی، هەرچەندە لەكۆی 28 ئەندامی لیستی 109 ، لەدەنگدانەكەی ئێوارەی 24-5 تەنها 11كەس ئامادەبوون و دەنگیان بۆدا وەك سەرۆكی لیستی 109، وە جوتیار نوری لەترسیشدا رۆیشتوە بۆ ئەو كۆبونەوەو دەنگدانە و بەدلێ نەبووە وەزعەكە. كەواتە لەمەودوا ئەوانەی تر بە(گۆڕان) حیسێبن، كەواتە لەوانەیە ئەمە فێلێك بێت لە كۆبونەوەكانی تردا خۆی بپاڵێوێت بۆ پارێزگار و لەلایەن یەكگرتوو كۆمەڵ یشەوە وەعدی درابێتێ لەكاتی دەنگدان بۆ پارێزگا دەنگی پێبدەن و ئەو سەردانەی رۆژی 23-4 ی دكتۆر بەرهەم ساڵح بۆ لای سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو یەكێك لەتەوەرەكان ئەوە بووە و لەداهاتوودا لەتەوەرەكانی تری ئەو كۆبونەوەیە ئاگادارتان دەكەمەوە.

هاوڕێكەم وتی: بزوتنەوەی گۆڕان نابێت بە عاتیفەوە تەسەرف بكات و لەرقی بەهرۆز حەمە ساڵح دەنگ بە شێركۆ بدەن بەڵكە ئەوە رەتكەنەوە باشترە، تا بۆ خەڵكی بسەلمێنن هەمویان یەك رەفتار و كرداریان هەیە، چونكە لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی مەڵبەندا قسە لەسەر ئەوەش كراوە دوای ئەوە جێگری پارێزگاش بخرێتە دەنگدان لەلایەن ئەنجومەن و بەهەمان سیناریۆ وە دەربچێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە