ئه‌مشه‌و خه‌وم به تاڵه‌بانییه‌وه بینی، له ماڵه‌که‌ی خۆیدا پاره‌م لێ دزی!
Tuesday, 07/07/2009, 12:00
زۆر جار مرۆڤ، خه‌وی سه‌یر سه‌یر ده‌بینێت، که خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه و بیری لێده‌کاته‌وه تێر تێر پێکه‌نینی به خوێ و به عه‌قڵیی و به خه‌وه‌که دێت.
ماوه‌یه‌که خه‌وه‌کانی من بوون به خه‌وی سیاسیی.
خه‌وی ئه‌مشه‌وم هه‌ر زۆر سه‌رنجڕاکێش بوو، یه‌کسه‌ر له ناو جێگاکه هه‌ڵسام، وتم: نامه‌ردت نه‌که‌ت بڕۆ بینووسه‌ره‌وه، با دڵی ئه‌و خه‌ڵکه‌شی پێخۆش بکه‌یت، که‌مێک ئه‌وانیش پێبکه‌نن:
له خه‌ومدا، له حزووری مام جه‌لالدا بووم، که ده‌ڵیم (مام جه‌لال) مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، له خه‌وه‌که‌مدا وه‌ک مام و برازا، مامه منی برده ماڵه‌وه و داوه‌تی که‌بابی کردم، که‌وتینه باسی سیاسه‌ت و زه‌م و زهمکاریی، منیش ده‌مم کرابۆوه به ئاره‌زووی خۆم جنێوم به ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی ئه‌دا، هه‌رچه‌ندم ده‌کرد بۆ نه‌گبه‌تیی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، ته‌نها له خه‌وه‌که‌مدا ئه‌وم له یاد بوو، زهمیم ده‌کرد و بۆ مامه‌م باسم ده‌کرد، ئاخر خۆ ئه‌و ئیستا له مه‌کته‌بی سیاسیی‌دا نه‌ماوه و خه‌ریکی به‌ڕیوه‌بردنی مه‌لها و قومارخانه و ئه‌و شته ناشرینانهیه، چی وای کرد من له خه‌وه‌که‌مدا هێرش بکه‌مه سه‌ر ئه‌و به‌سته‌زمانه. من به مامه‌م وت: بۆ نموونه فه‌ره‌یدون چییه تۆ ئه‌وه‌نده متمانه‌ت پێی داوه، ئوتێڵ پهلاسی ئه‌ده‌یتێ، نه‌ت ده‌زانی له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه ئه‌م کابرایه دز و داوینپیس و ئیتیلاعاته؟ مام جه‌لال گوێی لێگرتبووم، هیچ قسه‌ی نه‌ده‌کرد، منیش هه‌ر له سه‌ر قسه‌ی خۆم به‌رده‌وام بووم، وتم: دوای ئه‌وه چۆن ده‌هێڵیت ئه‌م نموونانه هاتووچۆی ماڵت بکه‌ت؟ له‌م قسانه‌دا بووم مام جه‌لال هه‌ڵسا و چووه ده‌رێ، وام زانی ده‌چێ ده‌ست به ئاو بگه‌یه‌نێت، قوبادی کوڕی له لامه‌وه دانیشتبوو وتی ههقنهبوو، ئه‌م قسانه بۆ باوکم بکه‌یت، چاوت لێیه باوکم چۆن بێتاقه‌ت بوو، که‌ی ئیستا وه‌ختی ئه‌م قسانه‌یه؟ ئه‌و هاتۆته‌وه ئیسراحه‌ت بکات، بۆچی باسی سیاسه‌ت و ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت؟ منیش ئیتر بێده‌نگ بووم و قسه‌م نه‌کرد.
مامه هاته‌وه، که‌باب خورا و ده‌ستمان به سمێڵماندا هێنا، مامه چوو، ده‌رگای قاسه‌که‌ی کردووه، ئه‌وسا زانیم ئه‌و دیواره‌ی، که پاڵم پێوه‌ی دابوو قاسه‌که‌ی ماڵی مام جه‌لالی تیا ئاخنرابوو، هێرۆ خان به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێی وتم: ئه‌و که‌سه‌ی ڕێگای بده‌ین له‌م شوێنه‌دا دابنیشی مانای وایه وه‌ک ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌مان سه‌یری ده‌که‌ین، تۆ ئێستا بۆ ئێمه بوویته‌ته دلێر سه‌ید مه‌جید.
له خه‌وه‌که‌مدا مام جه‌لال چه‌ند پارچه دۆلارێکی ده‌رهێنا و دای به کابرای که‌بابچی، منیش به فڕکانێکێک چاوێکم به ناو قاسه‌که‌دا خشاند و ڕووم کرده‌وه هێرۆ خان، وتم: سوپاست ئه‌که‌م، هیوادارم ببمه جێی متمانه‌تان و خۆم نه‌دۆڕێنم.
له‌وێ مامه‌وه.. له خه‌وه‌که‌مدا، وه‌ک خۆتان ده‌زانن خه‌وبینین هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نییه، شتی وای تیا ڕووده‌دات، بۆ نموونه که‌س و شوێن و کاره‌کان وا تێکه‌ڵ به یه‌کتر ده‌بن، خۆشت گاڵته‌ت به‌وه دێت چۆن ئه‌م شتانه له‌و خه‌وه‌دا یه‌کیان گرتۆته‌وه و ئه‌و خه‌وه‌ی لێ‌دروست ده‌بێت.
له خه‌وه‌که‌مدا مام جه‌لال کلیلی قاسه‌که‌ی له‌بیر چوو، ده‌وروبه‌ریشم چۆڵ بوو، فرسه‌تم هێنا ته‌نها دوو ڕێزی پڕ له سه‌فته دۆلاری لێ ده‌ربچێ، هه‌موویم خسته ناو جانتایه‌که‌وه، تێمته‌قاند، هاتمه ده‌رێ ڕام کرد بۆ لای جه‌نابی مالکی. (ئاخر که ده‌ڵێم ئا ئه‌مه خه‌وه‌که‌م بوو، تێر پێ بکه‌نن).
وتم کاک مالکی: پاره‌م له قاسه‌که‌ی ماڵی تاڵه‌بانی هێناوه‌ته ده‌رێ.
وتی: چه‌نده؟ به ئینگلیزی وتم: (Tow milyard dollars) واته دوو میلیارد دۆلار.
مالکی پاره‌که‌ی لێوه‌رگرتم، ده‌ستی گرتم بردمییه‌وه شوێنێکی به‌رز، پێم وابێت سه‌ربانی ماڵی مام جه‌لال بوو، وتی: ده‌ی به کوردی به‌و خه‌ڵکه ڕابگه‌یه‌نه، که تۆ ئه‌و پارانه‌ت بۆ هێناونه‌ته‌وه، منیش به خۆشییه‌وه، به ده‌نگی به‌رز هاوارم بۆ خه‌ڵکه‌که کرد: خه‌ڵکینه، من دوو ملیارد دۆلارم له‌و پاره دزراوه‌ی ئێوه له قاسه‌که‌ی مام جه‌لال بۆ هێنانه‌وه، دڵتان خۆش بێت، ئیتر سلێمانی له هه‌ژاری ڕزگاری ده‌بێت، هه‌ژاره‌کان بۆ خۆتان ده‌بوژێنه‌وه. مالکیش قسه‌که‌ی بۆ ته‌واو کردم: ئیتر شاره‌که‌تان نابێته‌وه به یه‌که‌م هه‌ژارترین شاری عێراق.
دوای ئه‌وه له خه‌وه‌که‌مدا مالکی، چووه لای مام جه‌لال و بردیه ئه‌و ژووره‌ی که قاسه‌که‌ی تێدا بوو، قوباد و پاڤێل و هێرۆ خان، شاڵاویان بۆ هێنام، که‌وتنه قسه و جنێو پێدانم، پاڤێل په‌لاماری دام ویستی ده‌ستم لێبوهشێنێت، منیش ڕامکرد، چوومه ژووره‌وه بۆ لای مالکیی، که له‌گه‌ڵ مام جهلادا خه‌ریکی جه‌ردی ناو قاسه‌که بوون، مام جه‌لال ئه‌وه‌نده بێتاقه‌ت بوو، وه‌کو منداڵ ورکی گرتبوو، وتی: چی تێدایه هه‌مووی به‌تاڵ بکه‌ن و وازم لێبهێنن. مالکی له خه‌وه‌که‌مدا پاره‌کانی ده‌رهێنا و بردی، وتی: ئه‌مه یه‌ک ملیار دۆلاری تریش، به هه‌مووی ده‌کاته 3 ملیارد دۆلار، چوونه ده‌ره‌وه، منیش له ژووره‌که بووم، خه‌ریک بوو له‌گه‌ڵیاندا بچمه ده‌رێ، مام جه‌لال به ئانقه‌ست ده‌رگاکه‌ی به سه‌رمدا کلوم کرد، نه‌یهێشت به دوایاندا بڕۆم، منی له ژووره‌که به ته‌نها جێهێشت، پێی وتم: تۆ که‌سێکی نمه‌ک به حه‌رامیت، تۆ مه‌ترسیت بۆ کۆمه‌ڵگا، بۆ خۆت هه‌ر لێره‌دا بمێنه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌رگات لێبکه‌مه‌وه ره‌نگه بچیته مه‌تبه‌خه‌که، به چه‌قۆ و به‌چه‌تاڵ ورگی ماڵ و مناڵم هه‌ڵدڕی، با وه‌ک ماڵم تیاچوو، مناڵیشم تیانهچێ. منیش له درزێکه‌وه هاوارم بۆ مالکی کرد، که مام جه‌لال ده‌رگاکه‌ی له سه‌ر داخستووم، فریام که‌وه ده‌رگاکه‌م لێ بکه‌ره‌وه.
زه‌نگی ته‌له‌فون لێیدا ڕاچڵه‌کیم و خه‌به‌رم بووه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وم، ئه‌و شه‌وه وتارێکی به‌ختیار عه‌لیم خوێنده‌وه، باسی له سیاسه‌ت و له گۆڕان و سنووره‌کانی ئیلتیزام و بێ باکی نووسه‌ران ده‌کرد. هه‌ستم کرد ماوه‌یه‌که بێباک بووم له نووسینه‌وه‌ی هه‌واڵێک، که گوایه پاڤێلی کوری جه‌لال تاڵه‌بانی (20 ملێۆن دۆلاری) له قاسه‌که‌ی ماڵه‌وه ده‌رهێناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی باوکی بزانێت، هێرۆ خان‌یش ئه‌مه‌ی له تاڵه‌بانی شاردۆته‌وه و بۆی باس نه‌کردووه، له‌گه‌ڵ دلێری سه‌ید مه‌جیددا، له‌گفتوگۆی ئه‌وه‌دان، تا له لایه‌کی تره‌وه، پێش هاتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی، ئه‌و 20 ملیۆن دۆلاره پڕبکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌که وایان بۆ باسکردبووم، پاڤێل له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا ڕێک نییه و شه‌ڕی کردووه، بۆیه سلێمانی به‌جێهێشتووه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ له‌نده‌ن، ژنه‌که‌ی که کچی مه‌لا به‌ختیاره، نه‌زۆکه و منداڵی نابێ، چه‌ند جار بۆ ئینگلته‌رای بردووه و نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ کردووه، هه‌روه‌ها له لایه‌ن دکتۆره‌کانه‌وه، پشکنینی بۆ کراوه پێیان ڕاگه‌یاندووه، که خه‌تای ژنه‌که‌یه، نه‌ک پاڤێل، ئیستا مه‌لا به‌ختیار و کچه‌که‌ی زۆر ده‌ترسن، که سه‌ره‌نجام وای لێبێت، له یه‌کتر جیاببنه‌وه و ئه‌ستێره‌ی مه‌لا به‌ختیاریش بکه‌وێته ئاوابوون، ئیستا پاڤێل له له‌نده‌ن ده‌ور و خولی کچێکی جوانی فارس ئه‌دات، ده‌چێ بۆ ئه‌و بازاره‌ی کچه‌که کاری تێدا ده‌کات، به هه‌زاران دۆلار دیاریی بۆ ده‌بات، ده‌ڵێ به‌شکو ئه‌مه خوایه دڵی نه‌رم بێت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی، که بیستوومه و له سه‌ریم نه‌نووسیوه، ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به‌و خه‌وه‌وه هه‌بێت، که بۆچی که‌مته‌رخه‌میم تێداکردووه، تا ئیستا بڵاوم نه‌کردۆته‌وه.
خه‌وبینین خاڵیکردنه‌وه و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی شتهناشرین و ئه‌رکه‌کانه، که به‌جێت نه‌هێناوه و قه‌رزاریت ده‌بێت بتکردایه، یان حه‌ز ده‌که‌یت ڕوو بده‌ن و ده‌سه‌ڵاتت به سه‌ریدا نییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رکه‌ی له سه‌رته فه‌رامۆشی نه‌که‌ی و ویژدانی خۆت ئاسووده بکه‌یت، یان ئه‌و کاره‌ی له ده‌ستت نایه‌ت به خه‌و به‌تاڵ ده‌بێته‌وه. ڕه‌نگه خه‌وه‌که‌شم له‌مه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت. من لێکدانه‌وه‌م بۆ نهێنییه‌کانی خه‌وبینین لاوازه، به‌ڵام پاش بینینی ئه‌و خه‌وه که خه‌به‌رم بووه‌وه، هه‌ستم به ئارامیی و دڵخۆشییه‌ک ده‌کرد، وام ده‌زانی به‌شێک له‌و ئه‌رکه‌ی پێم سپێردراوه، بیکه‌م، له‌و خه‌وه‌دا به‌جێم هێنا.
با ئه‌وانه‌ی ته‌فسیری خه‌و ئه‌که‌ن، بۆم لێک بده‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست