کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


جه‌لال تاڵه‌بانی ، دووڕوو..سه‌دروو بناسن!

Friday, 22/07/2011, 12:00


هەموو بوونەوەر وگیانلەبەرانى دنیا جیاوازییان هەیە جا ئەو جیاوازییە گشتى بێت یان تایبەتى،چونكە هەربوونەوەرێك هەڵگرى كۆمەڵێك سیفات تایبەتیەولەگەڵ ئەمەشدا سیفەتى گشتى هەیە،ئەوجیاوازییانەش وایكردووە زانایان لەبوارەجیاجیاكانى ژیاندا بتوانن بەشێوەیەكى ئاسایى درك بەجیاوازییەكان بكەن وهاوكات پۆڵنیان بكەن بەپێى ئەوسیفەتانە ولەیەككیان جیابكەنەوە،گیانلەبەرانیش بەپێى ئەو جیاوازییە مامەڵیان لەگەڵدەكرێت ودەناسرێن،ڕەنگە تاتائیرە زۆر ئاسایى بێت بەلاى هەموومانەوە وپێویستیش بەوە نەكات لەمە زیاتر شیكارى بۆ بكرێت،مرۆڤیش وەك گیانلەبەرێكى هەڵگرى سیفاتى تایبەتى وگشتییە،تایبەتییەكان وەك مرۆڤى[توڕە،هێمن،لێهاتوویى، خۆپەرستى....هتد] گشتییەكانیش دیاروڕوونە لاى هەمووان،مرۆڤیش بەپێى ئەو سیفاتانە وتایبەتمەندییشە جیاوازییەكانیان دەردەكەوێت،بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسۆڕمانە وتێڕامانە سەركردەكانى كوردە كەهەڵگرى خاوەن سیفەت وكەسایەتى تایبەتى بەخۆیانن وكاروكردار وپۆڵنكردنیشیان لەدەرئەنجامى ڕەفتارەكانیانەوە دەبێت،ئەوەى لێرەدا مەقسەدى منە لەم نووسینەمدا قسەولێدوانەكانى سەر كردەكانى ئێمەیە بەگشتى تاڵەبانیش بەتایبەت ولەتازەتریانیانیشدا لیدوانەكانێتى لە[ cctv ] چینیەوە كەمن لە رێگەى[NRT ]وە ئاگادار وگویبستى لیدوانەكانى بووم كە چەندە جیاوازی لەنیوان تاڵەبانى لاى خومان وتاڵەبانى چینى هەیە، قسەولێدوانەكانى زۆر جیاوازەو زیاتریش لەقسەو لێدوانەكانى سەركردەو دیموكراسیخوازانى ئەوروپا دیموكراسیترە! كەپێموایە هیچ سەركردەیەكى ئەوروپا بەوانەى ڕابردوویشەوە ئەوانەیش لەسەردەمى دەسەڵاتى یۆنانى كوندا نەیانتوانى وببنە پاریزەر وداكوكیكەر لەهەلسوڕاونى ورێكخەرانى خوپێشاندانەكان وڕۆژنامونووس ومیدیا سەربەخوكان ورێكخەرى ڕێكخراوە مەدەنییەكان لەحاڵەتى ڕووبەڕووبوونەویان لەگەڵ دەزگا ئەمنى وپۆلیسییەكانی دەسەڵات كەئەمەشیان تەنها تاڵەبانى دەتوانیت هەستێ بەوكارە وپێموایە كەس نیكردووە كەسیش لەداهاتوودا ئەو دەرفەتەى بۆ ناڕەخسێ تا ئەنجامیدا! تەنانەت دەسەڵاتى چینیش لەئاستى ئەوقسانە پێموایە تووشى شەرمەزارى دەبێت كەسەرۆرك كۆمارى وڵاتێكى وەك عێراق بەگشتى وهەرێمى كوردستان بەتایبەت بەو چەشنە مامەڵە لەگەڵ هاونیشتمانەكەى خویدا دەكات و چینیش بەو جۆرە بەرانبەر بەهاونیشتمانییەكانى خۆى! بۆیە پێموایەئیستا هاوڵاتیانى چینى دەخوازن تاڵەبانى سەرۆكى وڵاتەكەیان بێت ودیموكراسیش لەساییەى ئەودا بەسەر بەرن! تاڵەبانى باس لەدەسەڵاتى میسر دەكات بەدیكتاتۆر ناوزەدى دەكات! بەڵام بیرچوو كەخودى خۆى پشتگیرى لەحوسنى مبارك دەكردودڵنیایی كردەوە كەتاكە سەركردەیە دەتوانێت بەسەر كۆسپ وتەگەرەكاندا دەتوانێت سەركەوێت وئەوكاتەش ئێمەى كورد بەتایبەتى وگەلى عێراقیش بەگشتى ئیحراجى گەلى میسر كردووە ودواتریش گەلى میسرى لێزوویر كردین لەساتەوەختێكدا هەموو دنیاى عەرەبى پشتگیریان لەگەلى میسر دەكرد بەپەرلەمانى عێراقیشەوە،تاڵەبانى لەعێراق پێشوەخت پشتگیرى لەدەسەڵاتە دیكتاتورەكان دەكات گوێ لەئیرادەى میللەتان نییە ودواتریش كەئیرادەى میللەتان سەردەكەوێت ئەوكاتەبە180 پلە دەگۆڕیت ولێدوانى سەمەرەتر دەدات وزۆریش ئاساییە بەلایەوە وەك ئەوەى هیچ ڕووینەدابێت! كەچى تاڵەبانى لەكوردستان داهێنانى نۆێیان هێنایە ناو كایەى سیاسی وئیدارییەوە ئەوش فەلاقەخانى مەیدانىوەك ئەوەى سلیمانى كە بۆ هاونیشتمانیانى نیشتمانەكەى خوى دایاناوە بەكاریان هێنا لە15 ى تەمووزدا! هیزەكانى تاڵەبانى بەگشتى وهێزە تایبەتەكانى خوى بەتایبەتى كەخەڵك دەڕفێنن وئەشكەنجەى ڕۆشنبیران وقوتابیان ڕۆژنامەنووسان لەژێر ناوناونیشانى جیاوازدا ودواتریش لەڕێگەى دادگاكانیانەوە بەكفالەت ئازادیان دەكەن وگرتنەكەیان بەیاسایى دەكەن! هەر هێزەكانى سەر بەپارتەكەى تاڵەبانیشن كەخەڵك دەكوژن لەژێر ناونیشانى پاراستنى ئەمنى نەتەوایەتى ودەسكەوتەكانى شۆرش، كەچى تاڵەبانى لەبرى ئەوەى ببێتەپارێزە بۆ خەڵكى ئازادیخواز زوڵملێكراوى نیشتمانەكەى خۆى وەك خۆى دەڵێت لەلێدوانەكانیدا كەچى بەپێچەوانەوە وحیزبەكەى تاڵەبانى بوتەمەنزڵێك بۆداڵدەدانى تاوەنباران وسازشكردن لەبەرامبەر مەرامى سیاسى ورێككەوتنامەى ئیستراتیجى ،ئەمە جگە لەوەى ڕۆژانە هەڵدەكوتنە سەر خەڵكانى ئازادیخواز وتاكەكانى كومەڵگەى كوردەوارى وهەلسوڕاوى خوپیشاندانەكان ورێكخەرى رێكخراوە مەدەنییەكان وئازاردانیان، ئەمانەو دەیان پێشێلى دیكە كەدەكرێتە سەر ئازادییەكانى تاك، كەچى تاڵەبانى بێ دوو دڵى وبێ باكانە لەمیدیاكانەوە باس لەدیموكراسى وبەرجەستەكردنى دیموكراسیەت لەوڵاتەكەماندا دەكات!جیاوازى دیكە زۆرە وناكرێ لێرەدا ئاماژە بەهەمووى بدرێت كەپێموایە لەژماردن نایت ومنیش نامەوێت زیاتر لەمە باسبكەم وئەوجیاوازییەكانى دیكە بۆخوێنەران بەجێدەهێڵمەوە تائەوانیش لاى خۆیانەوە بەراوردى زیاتر بكەن وپۆڵینى نیوان تاڵەبانى خومان ولێدوانەكانى تاڵەبانی لەمیدیاكانى وڵاتانى دیكە بكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە