ئاسایشى پارتى لە هەولێر كردنەوەى كەناڵى KNN قەدەغە دەكات
Sunday, 12/07/2009, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست هەولێر
دوابە دواى بانگەشەكانى هەڵبژاردن و خستنە رووى راستیەكان، ئێستا تەواوى دانیشتوانى شارى هەولێر تامەزرۆى زانینى راستیەكانن، بۆیە لە شوێنە گشتیەكاندا كەناڵى KNN دەكرایەوە، بەڵام چەند رۆژێكە بۆ بەرگرتن لە كردنەوەى ئەو كەناڵە ئاسایشى گشتى پارتى لە شارى هەولێر تەواوى شوێنە گشتیەكانى ئاگادار كردوەتەوە كە چیتر ئەو كەناڵە نەكەنەوە. ئەوان پێیان وایە كە بەو كارە دەتوانن رێ لە گۆڕان بگرن، بەڵام نازانن كە گۆڕان هەڵقوڵاوى ناخى میللەتە و بە قەدەغەكردنى زیاتر لە دڵى هاووڵاتیانى كورد جێى خۆى دەكاتەوە. پەندێك هەیە كە دەڵێ هەموو شتێكى مەمنوع مەرغوبە. بۆیە ئێستا هەولێر وەك بۆمبێكى بێدەنگ وایە و تەنها لە كاتى دەركەوتنى ئەنجامى هەڵبژاردندا دەنگى دێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست