کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی گرنگ..مه‌سعود تووشی هیستریا بووه‌.

Thursday, 11/03/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ به‌غدا به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند: پاش فه‌رز و ژماردنی ده‌نگه‌کانی هیزه‌کانی تایبه‌تی مه‌سعود ،ده‌رکه‌وت له‌ 18925 ده‌نگ ، زیاتر له‌ 1990 ده‌نگ دراوه‌ به‌ لیستی گۆڕان.
ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌رنجراکێشه‌ بووه‌ به‌ مایه‌ی ناره‌حه‌تییه‌کی زۆری بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، چونکه‌ له‌ کۆی ده‌نگه‌کانی تایبه‌ت به‌ هێزی له‌شكره‌ مێلیشیاکه‌ی مه‌سعود ،له‌ 20% ده‌نگه‌کان زیاتر دراوه به‌ لیستی گۆڕان که‌ ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وان کاره‌ساته‌، به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ نابێت که‌سێک له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ بیر بکاته‌وه‌ ئێستاکه‌ چۆن ده‌بێت له‌و هێزانه‌ی که‌ مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌پارێزن ده‌نگیان پێنه‌ده‌ن .
ره‌نگه‌ خوێنه‌ر بپرسێت بۆچی مه‌سعود نه‌یتوانی سه‌ندوقه‌کانی ئه‌وانیش ته‌زویر بکات و ئه‌وه‌نده‌ ده‌نگه‌ش به‌لای خۆیدا بگۆڕێت و ته‌زویری بکات، ئێمه‌ش هه‌مان پرسیارمان ئاراسته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی نێو کۆمسیۆن کرد ، له‌وه‌ڵامدا وتی: مه‌سعود دڵنیابووه‌ که‌ هێزه‌کانی سه‌ربه‌خۆی سه‌د له‌سه‌د ده‌نگ به پارتی‌ ده‌ده‌ن ، بۆیه‌ به‌ پێویستی نه‌زانیوه‌ ته‌زویری تێدا بکات ، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی که‌ زانیویه‌تی ده‌نگ ناهێنیت به‌تایبه‌تی له‌ نێو هه‌ولێرداته‌زویری باشیان کردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە