کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


شرۆڤه‌یه‌ک له‌سه‌ر توندوتیژی سیاسی-(به‌شی یه‌کام)

Tuesday, 30/03/2010, 12:00


ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی که‌ 'توندو تیژی سیاسی هه‌ڵه‌یه‌ یا نا' ده‌ست پێ ده‌که‌م. به‌ پێناسه‌ توندو تیژی سیاسی هه‌ڵه‌ نیه‌ به‌ڵکو 'پریما فاسیه‌' چه‌مکێکی هه‌ڵه‌یه‌؛ ئه‌وه‌ به‌و واتایه‌‌ دێت که‌ کاتێک توندو تیژی سیاسی له‌ لایه‌ن گروپێک، که‌سێک یا لا‌یه‌نێکه‌وه‌‌ ڕو ده‌دات، پێویسته پێش داوه‌ری کردن له‌ سه‌ر هه‌ڵه‌ بون یا نه‌بونی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌‌ نه‌کرێت و ده‌رفه‌تی شیکردنه‌وه‌ به‌ بکه‌ری توندو تیژی بدرێت، بکه‌ری توندو تیژی بۆچی ئه‌و ڕێکاره‌یی هه‌ڵبژاردوه‌؟ کاتێک که‌ هیچ شیکردنه‌وه‌یه‌ک، شیرۆڤه‌، تێگه‌یشتن له‌ توندو تیژی، پاساوێک یا خۆد بنه‌مایه‌ک بۆ به‌ ڕه‌وا بونی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن بکه‌ری توندو تیژیه‌وه‌ پێشکه‌ش نه‌کرا ئه‌وکات داوه‌ری کردن ده‌ که‌وێته‌ سه‌ل هێڵی راستینه‌ی خۆیی.

ڕوانگه‌یی جیاواز له‌ سه‌ر چه‌مکی توندو تیژی هه‌یه‌ که‌ پێویسته‌ به‌ شێوازێکی قوڵ و فه‌لسه‌فییانه‌ شرۆفه‌یان له‌ سه‌ر بکردرێت. ڕوانگه‌یه‌ک هه‌یه‌ که به‌ هیچ شێوازێک ڕه‌هه‌ندی ڕه‌وا بون به‌ توندو تیژی سیاسی نادا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توندو تیژی له‌ پێناو وه‌دیهێنانی ئازادی یان سه‌قامگیرکردنی دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیش بێت ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ به‌ ڕه‌وای نازانێت و ره‌تی ده‌کاته‌وه‌. پێشه‌نگایه‌تی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ که‌سانی وه‌کو تۆلستۆی، گاندی و مارتین لۆتر کینگ ده یکه‌ن. له‌چوارچیوه‌ی بیرۆکه‌یی ئه‌م لایه‌نه‌دا توندو تیژی سیاسی ناتوانێت به‌ ڕه‌وا بێت به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ ئاڵته‌رناتیڤ هه‌یه‌ بۆ توندو تیژی سیاسی و ئه‌و ئاڵتێرناتیوه‌ش وه‌کو نێو مێتۆد و ڕێکاری 'بێ-توندوتیژی' یان خود 'هێمنی سیاسی' یه‌. له‌ ڕوانگه‌یی گاندی یه‌وه‌ هه‌رکاتێک که‌ تۆ توندو تیژیت کرد هه‌ر ئه‌وکاته‌ش ڕۆحی تۆ گه‌نده‌ڵ ده‌بێت. ڕاستینه‌ی ئه‌و ڕیکاره‌یی که‌ به‌ ڕێکاری 'گاندی' ناسراه‌وه‌ و ئێستا هێندێک لایه‌نی کوردوستانیش له‌ بێچاره‌یی خۆیاندا و له‌ قه‌تیس بونه‌وه‌یی هه‌مو هیواکانیان به‌ هێزی ده‌ره‌کی دا باسی لێوه‌ ده‌که‌ن له‌ ڕوانگه‌یی فه‌لسه‌فیه‌وه‌ له‌ سه‌ر یه‌ک پرسیار ساغده‌بێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌ ڕوانگه‌یی گاندیه‌وه‌ هه‌میشه‌ ئاڵتێرناتیو هه‌یه‌ بۆ توندوتیژی سیاسی، ئاڵتێرناتیوی گاندی بۆ به‌رخۆدانی دژی ڕێژیمێکی فاشیستی هیتڵێری چییه....‌؟ 'بێ-توندوتیژی' سیاسی...؟ چۆن...؟ خوێندنه‌وه‌یی گاندی له‌ سه‌ر چه‌مکی سیاسه‌ت چیه؟

له‌ میانه‌ی شه‌ڕی جیهانی دوهه‌م دا گاندی ره‌خه‌نه‌ی زۆر توندی ئاراسته‌ی جولاکه‌کان کرت سه‌باره‌ت به‌و به‌رخۆدانه‌یی که‌ دژی ڕێژیمی هیتلێری به‌ڕێوه‌یان ده‌برد. ئه‌و به‌رخۆدانه‌یی که‌ له‌ پێناو پارازتنی به‌شێک له‌ ئینسانیه‌ت‌ وه‌کو بونه‌وه‌رێکی جیاواز له‌ نه‌ته‌وه‌یی ئاریانی له‌ لایه‌ن جوله‌که‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چو که‌وته‌ به‌ر هێرشی ڕه‌خنه‌کانی گاندیه‌وه‌. بۆ...؟ ڕه‌نگه‌ له‌وانه‌بێ که‌ ئه‌و به‌رخۆدانه‌یی جوله‌کاکان له‌ چوارچێوه‌یی هێڵی فکری گاندی دا که‌ 'بێ-توندوتیژی' یان خود 'هێمنی سیاسی' بو ترازابون و لایان دابو. ئه‌یی که‌ واته‌ ئه‌ڵتێڕناتیوی گاندی بۆ شۆرشی مانه‌وه‌ دژی ڕێژیـمی فاشیستی هیتلێر چی بو...؟ له‌ چاوپێکوه‌تنیک دا له‌ گه‌ڵ لویس فیشێر که‌ نوسه‌ری ژیاننامه‌یی خۆیه‌تی گاندی کوتی؛ 'هیتلێر 6 میلوۆن جوله‌که‌ی کوشت، ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین جورمی سه‌رده‌می ئێمه‌ بو، به‌ڵام جوله‌که‌کان ده‌یان توانی خۆیان ته‌سلیمی چه‌قۆیی قه‌سابه‌کان کردایه‌، ده‌یان توانی خۆیان له‌ سه‌ر شاخه‌وه‌ فرێدایه‌ و خۆکوشتنی به‌ کۆمه‌ڵیان کردایه‌'. له‌ شوێنێکی دیکه‌دا گاندی ده‌ڵێت که‌ جوله‌که‌کان نابێت به‌وه‌ ناڕازی بن که‌ له‌ گه‌ڵ خوداوه‌ندی خۆیان تێکه‌ڵ بونه‌وه‌...!!

له‌ نامه‌ک دا بۆ خه‌ڵکی بریتانیا گاندی ڕایگه‌یاند که‌ وا باشتره‌ خه‌ڵکی ئه‌ووڵاته‌ خۆ ته‌سلیمی ئاڵمانی نازی بکه‌ن تا ئه‌وه‌ی که‌ له‌ چوار چێوه‌ی توندو تێژی سیاسی دا له‌ دژی ئه‌ڵمانی نازی خۆ بپارێزن و به‌رخۆبده‌ن. به‌ڕاستی ئایا ئاڵتێرناتیوی گاندی بۆ توندو تیژی سیاسی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ دان و ته‌سلیم بونه...‌‌؟ وا وێده‌چێ گاندی ئامرازو ئامانجی تێکه‌ڵ کردبێ. 'بێ-توندو تیژی' یان مێتۆدی 'هێمنی سیاسی' ئا‌مانجه‌ یا ئامرازی سیاسی؟ ئه‌گه‌ر 'هێمنی سیاسی' بۆ گاندی ئامانج نیه‌ بۆچی مرۆڤه‌کان ده‌بێت له‌ پێناو سه‌قامگیر کردنی 'هێمنی سیاسی' دا خۆ ته‌سلیم که‌ن یا خۆکوشتنی به‌ کۆمه‌ڵ بکه‌ن و‌ به‌ مه‌به‌ستی دوری کردن له‌ توندو تیژی سیاسی به‌رخۆنه‌ده‌ن و خۆ له‌ سه‌ر شاخه‌وه‌ به‌رده‌نه‌وه‌؟ ئه‌وه‌ بۆخۆیی توندو تیژی سیاسیه‌ که‌ تۆ ڵه‌گه‌ل خۆتی ده‌که‌ی...! به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ ڕوانگه‌یی گاندیوه‌ به‌ ڕه‌وایه‌...! توندو تیژی سیاسی ته‌نیا و ته‌نیا له‌ گه‌ڵ داگیر که‌ر به‌ ڕه‌وا نییه‌....! مرۆڤ لێره‌دا هه‌ست ده‌کا بۆچی‌ جۆرج ئۆروێل نوسه‌ری به‌ناوبانگی هیندی کوتی گاندی مرۆڤێکی زۆر گه‌مژه‌یه‌!!



ئایا مێتۆدی 'هێمنی سیاسی' ژیانی ئازاد ده‌خولقێنی؟ ئایا ژیانی ئازاد هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی مرۆڤایتیه‌وه ئامانجی هه‌مو به‌رخۆدانه‌کان نه‌بوه‌؟ به‌ڵام وا وێده‌چێ ژیانی ئازاد له‌ ڕوانگه‌یی گاندیه‌وه‌ ئامرازه‌، ئامرازه‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجی 'هێمنی سیاسی' ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌و هێمنییه‌ سیاسیه‌ ببێته‌ هۆکاری سه‌رکه‌وتنی‌ فاشیسم هه‌ر به‌ڕه‌وائه‌ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌. نازانم ئه‌گه‌ر گاندی ئێستاکه‌ مابا له‌ سه‌ر شۆرشی گه‌لی کورد و په ‌یره‌و کردنی توندو تیژی سیاسی ئه‌و گه‌له‌ که‌ له‌ چوارچیوه‌ی پارازتنی ڕه‌وا دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت هه‌لوێستی چی ده‌بو؟ گه‌ڵۆ گاندی وایی پێ باش بو که‌ گه‌لی کوردیش وه‌کو گه‌لی جوله‌که‌ خۆ بده‌نه‌ به‌ر چه‌قۆیی قه‌ساب، به‌ مه‌به‌ستی دوری کردن له‌ توندو تیژی سیاسی له‌ سه‌ر شاخی قه‌ندیله‌وه‌ خۆ هه‌ڵده‌ن، یا له‌ پێناو وه‌ دیهاتنی 'هێمنی سیاسی' و ره‌دکردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه‌ توندو تیژیه‌کی سیاسی خۆ ته‌سلیمی داگیرکه‌ره‌نی کوردستان بده‌ن؟ گه‌ڵو ئه‌وکه‌سانایی که‌ له‌ بێچاره‌یی خۆیان دا ده‌ڵێن زه‌مانی چه گوارا نه‌ماوه‌ و مێتۆده‌کانی گاندی باشه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک شرۆفه‌یی فه‌لسه‌فیان له‌ سه‌ر بابه‌تی توندو تیژی سیاسی هه‌یه‌ و چه‌نده‌یی لێ تێگه‌یشتون...؟ دیاره‌ من له‌ به‌رسیڤدان خۆ ده‌بویرم، له‌ وڵام دانه‌وه‌ زیاتر بۆ من پرسیار کردن‌ و له‌ پرسیار کردنیش گرینگر بۆ من شیوازی داڕشتنی پرسیاره‌. به‌ درێژایی مێژو گۆچکه‌ی گه‌لی ئێمه‌یان به‌ وڵامگه‌لی جیاواز جیاواز ئاخنیوه‌. وڵامگه‌ڵێکیش که‌ مه‌ودایی پرسیارکردنیان به‌هیچ چه‌شنێک نه‌ماوه‌....!

تا ئێره‌ باسمان له و‌ ڕوانگه‌یه‌ کرد که‌ به‌ کارهێنانی توندو تیژی سیاسی ڕه‌د داکاته‌وه‌. به‌ڵام لێره‌وه‌ باس له‌و ڕوانگانه‌ ده‌که‌ین که‌ بڕوایان وایه‌ توندو تیژی سیاسی ده‌توانێ به‌ ڕاوا و ده‌کارێت به‌ کار بێت. ڵه‌ به‌شی دوهه‌م دا له‌ ڕوانگه‌کانی نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌لجه‌زایری 'فرانس فانۆن' نه‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌ین و چاو له‌ روانگه‌یی 'کانسیکوێنشاڵیسم'یش ده‌که‌ین. چاوه‌ڕوان بن....



کاردۆ بۆکانی 29/03/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە