کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاو ڕه‌ش ده‌لاقه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرده‌ یه‌کێتی

Thursday, 22/10/2009, 12:00


دوای شکسته‌کانی هه‌ڵبژاردنی مانگی حه‌وت، یه‌کێتی بڕیاری دا به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و ده‌ست بخاته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌و چه‌وتانه‌ی بونه‌ته‌ هۆکاری دۆڕاندنیان له‌ به‌رانبه‌ر لیستی گۆڕان . سه‌ره‌تا به‌ده‌رکردنی کادیرانی خواره‌ ده‌ستیان پێکردوو، دواتر که‌وتنه‌ نانبڕین و ده‌رکرن وگواستنه‌وه‌و پله‌ دابه‌زین وشتی له‌م جۆره‌. دیاره‌ ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌رکردنانه‌ی یه‌کێتی له‌قوتوی عه‌تاری هیچ که‌سێکدا نه‌بوه‌، بۆیه‌ نه‌ك کێشه‌و قه‌یرانه‌کان چاره‌سه‌رنه‌کران، به‌ڵکه‌ ڕۆژ دوای ڕۆژ یه‌کێتی زیاتر نه‌زیفی هێزو ڕیزه‌کانی به‌ربوبو، وه‌ تا وای لێهات به‌رگه‌ی هیچ له‌م چاره‌سه‌رانه‌ی نه‌کرد. پاشان که‌وتنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زۆر فۆرمی به‌ئه‌ندامان پڕ بکه‌نه‌وه‌، گه‌ر نا ئه‌وا مووچه‌یان پێنادرێ . وه‌یان ڕوونتر بڵێین یه‌کێتی له‌ڕێگای مووچه‌ بڕینه‌وه‌ ویستی قه‌ره‌بووی ئه‌و نوشستانه‌ی خۆی له‌جه‌ماوه‌ر بکاته‌وه‌. ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ شێوازه‌ نامرۆڤایه‌تیانه‌ به‌رده‌وامن و، وا هه‌ست ئه‌که‌ن له‌داهاتودا مل به‌و خه‌ڵکه‌ ئه‌ده‌ن ووه‌ك مێگه‌ڵ دوای خۆیانیان ئه‌خه‌ن. ئاخر ئه‌مه‌ بیرکردنه‌وه‌یانه‌ بۆیه‌ ڕۆژ دوای ڕۆژ وه‌ك میزی حوشتر به‌ره‌و دواوه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌. له‌باتی ئه‌وه‌ی یه‌کێتی بهاتایه‌ خه‌تاو هه‌ڵه‌کانی بخستایه‌ته‌ سه‌ر شانی به‌رپرسه‌کان به‌گشتی وخودی سکرتێر به‌تایبه‌تی ، که‌چی ئێشتاش ئه‌و که‌سانه‌ی که‌سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵه‌و نوشستی یه‌کێتیه‌ ، ئه‌وان خۆیان خه‌ڵك ده‌رئه‌که‌ن وله‌خه‌ڵکی ئه‌پرسنه‌وه‌. ئه‌وه‌تا کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و سه‌عدی پیره‌ و مه‌لا به‌ختیار و مه‌حمود سه‌نگاوی و مسته‌فا چاو ڕه‌ش وئه‌رسه‌لان بایز وئازاد جوندیانی و عارف ڕوشدی ، بونه‌ته‌ ده‌م ڕاست و زانا وحه‌کیمی یه‌کێتی، که‌ له‌ڕاستیدا ئه‌مانه‌ نه‌ك هه‌ر نوشستیان به‌یه‌کێتی هێنا، به‌ڵکه له‌ڕێگای ئه‌مانه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌وره‌ترین هه‌لی ئه‌مانه‌ی قۆزته‌وه‌و له‌هه‌مان کاتیشدا بوون به‌خێرو به‌ره‌که‌ت بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌. گه‌ر‌ ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ نه‌بونایه‌، ئه‌وا حه‌تمه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌و ماوه‌ که‌مه‌ ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رکه‌وتن وه‌ ده‌ست نه‌ئه‌هێنا که‌ وای لێهات بتوانێ زۆرترین ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌خۆی گرمۆڵه‌ بکا.

دیاره‌ مسته‌فا چاو ڕه‌ش وه‌ك خۆی ئه‌ڵێ، نێردراوی سکرتێره‌و هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌کانی پێ سپێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاکسازی وماڵی یه‌کێتی چاك بکا، پێشه‌کی ئه‌بوو له‌ نزیکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی قسه‌ی بکردایه‌و له‌ئێش وئازاره‌کانیان بکۆڵرایه‌ته‌وه‌، که‌چی هه‌روه‌ك جاران ، دێت و به‌و خه‌ڵکه‌ی که‌هه‌موو ژیانیان له‌ پێناو یه‌کیتی وکوردایه‌تی سه‌رف کردوه‌و نانێکیان بێ پێشمه‌رگه‌و شۆڕش نه‌خواردوه‌، پێیان ئه‌ڵێ ئه‌و خه‌ڵکه‌ به‌رچاویان ته‌نگه‌،ئایا خه‌ڵکی ڕانیه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ن پێیان بوترێ به‌رچاو ته‌نگ؟ ئایا ڕانیه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌موو شتێکی بۆ بکرێ؟ ئایا ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین نه‌ئه‌بوو هه‌ر له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ دوای هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان زۆرترین خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش بکرایه‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه‌؟ ئایا خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ئه‌وه‌نده‌ چاو چنۆکن و داوای ئه‌ونده‌ شتیان له‌ یه‌کێتی کردوه‌ تا بۆیان جێبه‌جێ بکرێ؟ خه‌ڵکێك دوای ڕاپه‌ڕین به‌بێ مووچه‌ کاری ئه‌کردو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی ماڵی ئه‌فرۆشت ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه‌وه‌ ژێر چه‌پۆکی به‌عس ، شایه‌نی ئه‌وه‌ن پێیان بووترێ به‌رچاو ته‌نگ-؟ ئه‌ی چاو ڕه‌شی شه‌ڕواڵ دیموکرات ، پێمان بڵێ چه‌ند زانکۆو په‌یمانگاتان بۆ ئه‌م شاره‌ کردۆته‌وه‌، پێمان بڵێ چه‌ند سه‌نته‌ری بازرگانی و ئابووریتان لێره‌ کردۆته‌وه‌، چه‌ند شه‌قام وجاده‌ی بازنه‌ییتان دروست کردوه‌، چه‌ند خوێندنگای کوڕان و کچانتان بنیات ناوه‌، چه‌ند خه‌سته‌خانه‌و بنکه‌ی هۆشیاری و ته‌ندروستی بۆیان کراوه‌ته‌وه‌، چه‌ند سه‌نته‌ری گه‌نجان و جوانڕۆ و په‌كکه‌وته‌تان دروست کردوه‌، چه‌ند سه‌نته‌ری ئینته‌رنێت و پێداویستیه‌ ڕۆژانه‌کانی کچان وکوڕانتان فه‌رهه‌م کردوه‌، چه‌ند دادگا و بنه‌که‌ی پۆلیستان نۆژه‌ن وتازه‌ کردۆته‌وه‌،،،. که‌واته‌ که‌ئه‌مانه‌تان نه‌کردوه‌ و وه‌یان که‌م کوڕیتان هه‌یه‌، ئه‌وا‌ خه‌ڵکی له‌داواکردنیان به‌رده‌وام ئه‌بن وبه‌مافی خۆیانی ئه‌زانن که‌ حکومه‌ت ئه‌مانه‌یانی بۆ دابین بکه‌ن. ئه‌ڵێ ئه‌م داواکاریانه‌ی خه‌ڵکی به‌شه‌و ڕۆژێ دابین ناکرێ، نازانێ ئه‌و شه‌و وڕۆژه‌ی باسی لێوه‌ ئه‌کا، خۆی زیاتر له‌ 18 ساڵه‌ . بۆ نه‌گبه‌تی کورد ئه‌م مه‌سئولانه‌ له‌ ماتماتیکا گه‌لێ کۆڵن.

ئه‌م کابرایه‌ نه‌ك هه‌ر چاوی ڕه‌شه‌، به‌ڵکه‌ ڕووشی ڕه‌شه‌، ئه‌وه‌تا ئه‌ڵێ، به‌ڵێ له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا 1500 ده‌فته‌رمان بۆ هه‌ڵبژادنه‌کان سه‌رف کرده‌و، ده‌مانچه‌مان پێ کڕیوه‌، ماکسی و مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ وپێڵاو تاکه‌و تاکیش ، ئه‌ڵێ پاره‌ی خۆمانه‌ و خۆ نه‌مان دزیوه‌، باشه‌ ئه‌و 35 ملێۆن دۆلاره‌ی مانگانه‌ له‌ڕێگای خالسه‌وه‌ حزبه‌که‌تان لووشی ئه‌دات، پێمان ناڵێی ئه‌وه‌ دزیه‌ وه‌یان نا؟ ئه‌ی دزی چۆنه‌ ، گه‌ر ئه‌مه‌ دزی نه‌بێ و ڕه‌وانه‌ کردنی نه‌وت به‌شه‌وو دزی نه‌بێ و حه‌په‌لووشکردنی پاره‌ی مه‌رزه‌کان دزی نه‌بێ و ئه‌و باجه‌ زۆره‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیه‌ دزی نه‌بێ، ئه‌ی که‌واته‌ دزی چۆنه؟ موڵك داگیر کردن و تاپۆکردنی له‌سه‌ر خۆتان وبنه‌مه‌ڵه‌کانتان دزی نیه‌، ئه‌ی چیه‌؟ که‌ی پاره‌ی 17% موڵکی حزبه‌؟ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ پێێ ئه‌ڵێن پاره‌ی حزبه‌، ئه‌وا گه‌لێ سه‌هوون و ئه‌وپه‌ڕی دزی وخیانه‌ته‌، وه‌ به‌ووته‌ی خۆشت بێ، ئه‌بێ هه‌موتان گه‌ڕو گوول بوبن.

هه‌ر که‌سێ فایله‌که‌ی به‌قه‌ده‌ر فایله‌که‌ی ئه‌م مچه‌ بێ ئابڕوه‌ بێ، ئاخر هه‌روا ئه‌په‌یڤێ، شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌ستۆکه‌ی ئه‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌ئه‌مانه‌ کردنیان به‌سوته‌مه‌نی ودواتر وایان له‌دایك وباوکیان کردوه‌ ، ڕوویان نه‌یات باسی بکه‌ن وبه‌ شه‌هید ناویان بێنن، ئێستا له‌جیاتی شه‌هید، کران و بوون به‌ چڵمن، ده‌ی پیرۆزتان بێ، ئه‌ی گه‌نجی خێر له‌خۆ نه‌دیو، له‌جیاتی وه‌فاو ڕێز بۆتان، چۆن خه‌ڵکی شاره‌که‌تان به‌به‌رچاوته‌نگ و چاوچنۆك ناسران له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌ی خۆتان بۆ دا به‌کوشت، هه‌نووکه‌ کوڕه‌کانیشتان که‌ ته‌مه‌نی به‌هاری گه‌نجیان بۆ ئه‌م پاشه‌ڵ پیس وفایلدارو سیخوڕانه‌ به‌هه‌ده‌ر دا، پێیان ئه‌ڵێ ، چڵمن، هه‌روه‌ك چۆن تاڵه‌بانی وبارزانیش خۆیان به‌ فریشته‌و ئازادیخواز له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن ومیله‌تیش به‌شه‌رانگێزو ئاژاوه‌چی. ئاخر ئه‌مه‌ ڕه‌فتارو به‌دخوویی و وانه‌ی گه‌وره‌کانه‌و بچوکه‌کانیش پێ لێئه‌خشێنن. تازه‌ به‌تازه‌یی مسته‌فا چاو شۆڕ پێمان ئه‌ڵێ مسته‌فا بارزانی نه‌مره‌، ئه‌ی چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر بۆ ئه‌و کوردیه‌ په‌تیه‌ت نه‌ئه‌زانی وده‌مت له‌هینت پیستر بو، گه‌ر وات ئه‌زانی نه‌مره‌ ئه‌ی بۆچی ئه‌م هه‌موو کورده‌ی ڕانیه‌و قه‌ڵادێزت به‌کوشت دا. ده‌ك خه‌جاڵه‌ت بن و ئه‌و پارتی وبه‌رزانیه‌ نه‌مره‌تان پێشه‌که‌ش بێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە