کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پرسه‌ى ژنان و بێ سه‌روبه‌رى

Sunday, 01/09/2013, 12:00

2568 بینراوە



يه‌كێك له‌ بنه‌ما كه‌لتورى وئاينيه‌كانى كومه‌لگاى مرۆڤايه‌تي به‌تايبه‌تي كۆمه‌لگاى روژهه‌لاتي وبه‌تايبه‌ تي له‌ كۆمه‌لَى كورده‌واريدا گرنگيه‌كى زۆر به‌ رێو رِه‌سمى پرسه‌ ده‌درێت له‌دواى له‌ ده‌ست دانى هه‌ر خۆشه‌ويستێك .
له‌ گه‌لأ پشتگيريم له‌م كه‌لتوره‌ جوانه‌ كه‌ كۆمه‌لَێك سودى زۆرى هه‌يه‌ له‌ ئاشتبوونه‌وه‌ى كۆمه‌لێك له‌ خزم و دۆست و ياران له‌م بۆنه‌يه‌دا وه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ له‌ دلَنه‌وايى كردنه‌وه‌ى كه‌سه‌ يه‌كه‌مه‌كانى خاوه‌ن پرسه‌ له‌م چه‌ند رِۆژه‌ى ديارى كراوه‌, ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه‌ شێوازى به‌رِێوه‌بردنى پرسه‌كانه‌ به‌تايبه‌تى پرسه‌ى ژنان. به‌راستى هيچ كاتێك به‌رِێوه‌بردنى رِێوره‌سمى ژنان نايه‌ته‌وه‌ له‌گه‌لأ گه‌وره‌يى و ميهره‌بانى ژن له‌ كاتێكدا ژن وه‌كو جوانترين گولَى نێو خێزان كه‌ رازانه‌وه‌ و رِێكخستنى هه‌موو بواره‌كانى نێو مالأ له‌ ئه‌ستۆى ژن دايه‌.
ژن هۆكارى يه‌كه‌مه‌ بۆ جوانكارى خێزان و رِێكخستنى نێَو مالأ جگه‌ له‌ ئه‌ركه‌ پيشه‌ييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كه‌ شان به‌ شانى پياو جێبه‌جێى ده‌كات, ئه‌گه‌ر به‌چاوێكى ورد و رِه‌خنه‌ گرانه‌ له‌ به‌رِێوه‌بردنى پرسه‌ى ژنان برِوانين هيچ سيسته‌مێكى دياريكراوى تێدا نيه‌ ببێته‌ هۆى كۆبوونه‌وه‌ و تێكه‌ڵاو بوونى په‌يوه‌نديه‌كانى سه‌ره‌خۆشى لێ كردن له‌ خاوه‌ن پرسه‌ و ئارِاسته‌ كردنى په‌يامى خۆشه‌ويستى و بێ ده‌نگى بۆ يه‌كتر له‌به‌رامبه‌ر گوێ گرتن له‌ خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئايه‌تێكى قورئانى پيرۆز كه‌ وه‌ك له‌ پرسه‌ى پياوان ئاراسته‌ ده‌كرێن به‌لَكو بريتيه‌ له‌ ژاوه‌ ژاوو كه‌س به‌ كه‌س نه‌بوون وه‌ دانيشتنێكى بێ سه‌ر و به‌ر وه‌ ئاماده‌ نه‌بوون بۆ شوێن كردنه‌وه‌ بۆيه‌كتر له‌ كاتى قه‌رِه‌بالَغى,جگه‌ له‌ ئارِاسته‌ كردنى وتارێكى ئايينى كه‌ نابێته‌ جێى سه‌رنجدانى خه‌لَكه‌كه‌ بۆيه‌ هيوادارم ژنان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ستياره‌ كه‌ بابه‌تێكى رِۆژانه‌يه‌ بيرێك بكه‌نه‌وه‌ به‌رِێگاى رِه‌سمى و نا رِه‌سمى شێوازێكى ته‌ندروست بدۆزينه‌وه‌ شان به‌ شانى ئه‌و شێوازه‌ى له‌ پرسه‌ى پياوان له‌ مزگه‌وته‌كان به‌رِێوه‌ ده‌چێت چونكه‌ خانمان زۆر له‌وه‌ شايسته‌ ترن ئه‌و ئه‌ركه‌ى له‌سه‌ر شانى خۆيانه‌ به‌ باشترين شێوه‌ به‌رِێوه‌ى ببه‌ن.
وه‌ له‌م باره‌يه‌وه‌ واى ده‌بينم تاكه‌ هۆكارێك بۆ رِێكخستنه‌وه‌ى پرسه‌ى ژنان دروست كردنى هۆلَى پرسه‌ى ژنان له‌ هه‌ر گه‌رِه‌كێكى شاردا ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكى زۆر گرنگه‌ به‌ لايه‌نى په‌يوه‌نديدار له‌ حكومه‌ت و خه‌لَكانى خێرخواز ئه‌وانه‌ى هه‌لَده‌ستن به‌ دروست كردنى مزگه‌وت بيرێكيش له‌ پرسه‌ى ژنان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش خێر و چاكه‌ و مرۆڤايه‌تى له‌ لايه‌ن خواو خه‌لَك له‌ ياد نه‌كرێ.
"په‌روين تالَه‌بانى"

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)