مەلاى زوڕناژەنى مەكتەبى سیاسى لەخۆى بایى بووە
Tuesday, 21/04/2009, 12:00
زوڕناژەنەكەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى مەلا بەختیار پاش ئەوەى پەنا بۆ مەسئول كۆمیتەیەك ئەبات كە كۆمەڵێك تیپى دووگۆڵى(تۆپى پێ)ى گەرەكەكانى (وڵوبەوشێخ عەباس و خەبات وحاجیاواى) بەناوى دابینكردنى پێداویستیە وەرزشیەكانیان كۆبكاتەوە ,ئەوە بوو دوێنێ سەعات 10ى سەر لەبەیانى لە هۆڵى دیالۆگى مەكتەبى رێكخراوە بەناودیموكراتیەكانى كۆكردەوە ,هەرچەند ئەو مەسئول كۆمیتەیە هەوڵێكى زۆرى دابوو كە زۆرینەى یاریزانەكانى ئەو گەرەكانە تەنانەت بە ئیحتیات وهاورێكانیشیانەوە كۆبكاتەوە ودڵى مەلا بەختیارى پێ خۆش كات بەڵام سەرئەنجام بێ سوود بوو ,پاش چاوەڕوانیەكى زۆر كە مەلاى زوڕناژەن زانیبووى ژمارەیەكى كەم ئامادە بووە لە هۆڵەكەدا كە نیوەى هۆڵەكەشیان پێ پڕ نەكرابۆوە بۆیە زورناژەنەكەى مەكتەبى سیاسى تەنها بۆ ماوەى دوو دەقە خۆى ئەكات بە هۆڵەكەداوو هەر بەپێوە دواى لێبوردنیان لێ ئەكات بەبیانووى ئەوەى كە كۆبونەوەیەكى گرنگى لەگەڵ مامى خەڵەفاوى هەیەو خێرا هۆَڵەكە بەجێ دێڵێت و ئەڕوات ,ناچار مەسئولى كۆمیتەكە كەناوى (عادل)ە دەست ئەكات بە قسەكردن ودرۆ كردن بۆ یاری زانان و هێنانەوەى پاساو!! بەڵام لە هەقیقەتدا مەلاى زورناژەن وەك هەموو كۆبونەوەكانى ترى كە بەنیازى ئەوەبوو مێشكى ئەم كۆمەڵە یاریزان وگەنجانەش تێك بدات بە قسە سواو چەواشەكاریەكانى دژبە لیستى گۆڕان وشەخسى كاك نەوشیروان وە لەهەمان كاتیشدا دیسانەوە بەڵێنە پڕ درۆكانیشى دووپات كاتەوە , بەڵام كە زانى ژمارەیان كەمە زۆر لەخۆباییانە حسابى بۆیاریزانان نەكرد وبە بیانووى كۆبونەوە بەجێ ى هێشتن ,ئەمەش بووە نارەزایەتى ئەو كۆمەڵە یاریزانەو بە نا ئومێدى هۆڵەكەیان چۆڵكرد ,زۆرینەى قسەو باسەكانى یاریزانان لە كاتى چونە دەرەوەیاندا ئەوە بوو كە ئەو مەسئول كۆمیتەیە (عادل) گاڵتە جاڕى پێكردوون چونكە عادل ووتبووى گوایە مەلاى زوڕناژەن وەعدى پێداون كۆمەڵێك شتى وەرزشیان پێبدات كەچى هەر ئامادەش نەبوو قسەیان بۆبكات هەمووشى لەبەر ئەوەى ژمارەیان كەم بووە لە هۆڵەكەدا!! بۆیە مەلابەختیارى سەرلێشێواو ئیسپاتى كرد جارێكى تر كە بەس بەدرۆو بەناو لێپرسراوى لیژنەى ئۆڵۆمپیە وە وەرزشەوانان ویاریزانان بەس بۆ مەرامە گەندەڵ وڕیسوا كانیان بەكاردێنن !! بۆیە ئەگەر یاریزانان بیانەوێت حورمەتیان لێبگیرێت جارێكى تر سەر ناكەنەوە بەو هۆڵە نادیالۆگەى مەلاى زوڕناژەندا !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست