کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ســەیرە سەرکردەکەى ســەرى ڕەشــمان کۆمیســیۆن قبووڵى کرد

Saturday, 30/05/2009, 12:00


دوێنێ هەواڵێکمان بیســت کە کۆمیســیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان تەنها دوو کەســیان ڕەت کردۆتەوە لە ئەندامانى یەکێک لە لیســتەکان بێ ئەوەى ناوى بهێنن ئەویش لە بەر ئەوەى کاتى خۆى پەیوەندیان بە ئەفواج خەفیفەى زەمانى ڕژێمەوە بووە، زۆرم پێ ســەیر بوو منیش پێکەنینم بەو کۆمیســیۆنە هات چونکە کاندیدمان هەیە فەقیرە بەتامەیە ببێتەوە بە ســەرۆکمان بەڵام نەک لە زەمانى ژێردەســتەیى ئەو ڕژێمەدا بەڵکو لە زەمانى حکومەتى کوردى خۆماندا و پاش ڕاپەڕین و شــاربەدەرکردنى ئەو ڕژێمە پەیوەندیشــى نەک بە خەفیفەوە بەڵکو بە حرس جمهوریەوە هەبوو وە بە ســەدان تانکەوە هێنانیە ناو پەرلەمانى کوردســتان و هەزاران ڕۆڵەى ئەم میللەتەیان قەتڵ و عام و ئاوارە و دەربەدەر کرد، جا کاکى کۆمیســیۆن خەفیفە چیە بەس نیە ئەوان لە ڕاپەڕینە مەزنەکەى گەلەکەماندا وەک هێزێکى چەکدارى گەورە لە ڕژێم هەڵگەڕانەوە و ئەو هێزە نەبوایە ڕاپەڕینى چەکدارى دژى ڕژێمى بەعس لەو کاتەدا ئەســتەم بوو، بەڵام ئەى چى بەو ســەرکردەیەمان دەڵێن کە حەرەس جمهورى هێنایە ســەرمان و کاندید کردنەکەشــیتان قبوڵکردوە ئەویش بۆ چ پۆسـتێک بۆ ســەرۆکایەتى کردنى میللەتێک، مەنتیقى ئەم کارەتان لە کوێدایە. کاکى براینە دەزانن هەر ئەو زەمانەى ئەو ســەرکردەیەمان ئەو تاوانەگەورەیەى کرد یەکســەر ســەرۆکى ئەوســاى ئەمەریکا (بیل کلینتۆن) لە وەڵامى میدیاکاندا لەو بارەیەوە چى ووت : ووتى ئەگەر من وەها خیانەتێکم کرد بە ووڵات و نەتەوەکەم ئەو حەرەســەى لە گەڵمدایە بۆى هەیە یەکســەر کۆتایى بە ژیانم بهێنێت، ئەمە وەڵامى ســەرۆکى گەورەترین و پێشــکەوتووترین وڵاتى ئەم ســەرزەمینە بوو (دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەرشــیفى میدیاکان لەو کاتەدا) کەچى ســەرۆکەکەمان و ئێوەى کۆمیســیۆنیش ئەگەر ئەو ووتەیەتان لە بیر بوایە نە ئەو خۆى کاندید ئەکرد بۆ ئەو پۆســتە و نە ئێوەش قبوڵتان ئەکرد بەڵام بەخوا براینە ئێوەش هەر نانخۆرى ئەوانن دوورن لە نەزاهەت و بێ لایەنیەوە.



./ ســلێمانى/ 29/5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە