به نێوی ئه‌و ئافرێنه‌ره‌ی وه‌ها رۆحێكی مه‌زنی خسته گیانی پاكی شه‌هید ئێحسانه‌وه
Saturday, 05/12/2009, 12:00
16 سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ به دروشمی: ئێمه هه‌موو ئێحسانین، هاواری شه‌هیدانین
خوێندكارانی ئازادیخواز ئه‌مساڵ مه‌راسمی 16 سه‌رماوه‌ز له كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین خوێنده‌وارانی مه‌كته‌بی ئازادی، نه‌مر ئێحسان له‌گه‌ڵماندا نیه. به‌ڵام وته‌كانی، ئه‌مڕۆ دروشمی نه‌ته‌وه‌یكه: ((ئه‌گه‌ر به گومانی ده‌سه‌ڵاتداران، مه‌رگی من ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی كێشه‌یك به‌ناوی كێشه‌ی كوردوستان، ده‌بێ بڵێم: ئه‌وه خه‌یاڵی خاوه. نه مردنی من و نه هه‌زارانی وه‌كوو من مه‌ڵهه‌می ئه‌و ده‌رده بێ ده‌رمانه نابێ، به‌ڵكوو بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره به‌گوڕتر ده‌كات. بێ‌گومان هه‌ر مه‌رگێك ئاماژێیكه به ژیانێكی‌تر.))
بێ‌شك له وه‌ها دۆخێكی سیاسی ناله‌باردا كه ئێران تیایه، ده‌ركردن و جێ‌به‌جێ كردنی سزای سێداره‌ی چالاكانی سیاسی، به ده‌ست‌وه‌ردانی راسته‌وخۆی وه‌لی‌فه‌قی ده‌كرێ. هه‌ر بۆیه له سێداره‌دانی شه‌هید ئێحسان نه‌ك به‌هۆی سكاڵا و پێداگری دادستانی كامیاران و سنه، به‌ڵكوو به فه‌رمانی راسته‌وخۆی سه‌یی‌عه‌لی‌خامنه‌یی كه‌وته قۆناخی كرداره‌وه. نامه‌ی نهێنی گه‌ڕووسی، دادستانی گشتی پارێزگای سنه بۆ نووسینگه‌ی رێبه‌رایه‌تی، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه: دادستان به وه‌رگرتنی ئیزنی فه‌رمی له فه‌رماندارێتی گشتی هێزه‌كان، خۆی له به‌رپرسیارێتی رووداوه‌كانی پاش به كرده‌وه بوونی ئه‌و پیلانه دارێژراوه بووارد. به‌م زانیاریانه‌وه، پێویسته له كۆبوونه‌وه‌كانی 16 سه‌رماوه‌ز و دووایشدا، هه‌ڵوێستی شیاو به‌رامبه‌ر به وه‌لی‌فه‌قی وه‌كوو ره‌ئسی كۆماری ئێسلامی بگیردرێ.
ئه‌وه‌ی روونه ئه‌وه‌یه كه شه‌هید ئێحسان ئه‌وه‌ڵین شه‌هیدی رێگای ئازادی كوردوستان نه‌بووه و دووایینیشیان نابێت. لاوانی ئێمه له هه‌موو چه‌رخه‌كانی مێژوو و له كاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌ر رێژمێكدا، پێشمه‌رگه‌ی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌و گه‌له ماف‌خوازه بوون. ئه‌مڕۆ 15 كه‌س له مه‌زن‌ترین رۆڵه‌كانی ئه‌م خاكه قاره‌مان‌په‌روه‌ره به تاوانی ئازادی‌خوازی و ماف‌خوازیه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و هه‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی جێ‌به‌جێ كردنی سزاكانیان له‌سه‌ره.
ئێستاش به راپه‌ڕینی تازه‌گیان‌گرتووی گه‌لانی ئێران، پێویسته لاوانی ئێمه ئاگاداری ئه‌وه بن كه به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه ناره‌زاییه‌كان به مه‌رجێك له به‌ژه‌وه‌ندی گه‌لی كورددایه كه ناسنامه‌ی كوردی و داخوازیه ره‌واكانی ئه‌و گه‌له بپارێزێت و پێش بكه‌وێت. هه‌ر بۆیه داوا ده‌كه‌ین له لاوان و خوێندكارانی كورد كه به به‌شداری كوردانه‌ی خۆیان، راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به خواسته دێمۆكراتیكه‌كانی گه‌لی كورد بخه‌ملێنن و به شه‌رمه‌زار كردنی له‌سێداره‌دانی شه‌هید ئێحسان، پشتگیری خۆیان بۆ چالاكانی به سێداره‌سزادراوی كورد رابگه‌یێنن. به‌ڵكوو ببین به هاواری شه‌هیدانی رێگای ئازادی كوردوستان.
یه‌كیه‌تی بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی به‌ندكراوی كورد
رێكخراوی ژنانی ئازه‌رمێهری كوردوستان
كه‌مپێینی داكۆكی‌له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
شه‌مه 14 سه‌رماوه‌زی 2709
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست