کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەمیل بایک: تورکیا ناوێرێت ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنور بکات

Sunday, 09/10/2011, 12:00



لەکاردانەوەی بڕیاری درێژکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنور لەلایەن پەرلەمانی تورکیا جەمیل بایک بەرپرسی دووەمی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)بەفورات نیوزی ڕایگەیاند کەدوو مانگە باسی ھێرشی دەرەوەی سنور دەکەن بەڵام ئەنجامەکانی قورس دەبینین بۆیە ناتوانن بکەونە ھەرێمی پاراستنی میدیاوە چونکە ئەگەر بێن دەکەونە ناو شەڕێکی قورسەوە ئەگەر بشھێن ناتوانن بڕۆن بایک دەڵێت ھەموو ڕۆژێک لەباکوری کوردستان تورکیا بەوپەڕی تەکنیکی پێشکەوتوو ھێرش دەکات لەگەڵ ئەو کەم و کوڕیانەی گەریلا بەڵام پارسەنگەکە زۆرباشە و گەریلا دەوڵەتی گەلێک تەنگاوکردووە
جەمیل بایک لەبەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت سەرباز و پۆلیس ناتوانن لەبارەگاکانیان بێنە دەرەوە و بەو شێوەیە ناتوانن ئۆپەراسیۆن بکەن و ئەنجام بەدەست بھێنن ھەموو کاتێک چاوەڕوانی ئەوە دەکەن گەریلا ھێرش بکات و بارەگاکانیان بگرێت بەرپرسە باڵاکەی پەکەکە دەڵێت ناوێرن ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنور بکەن و ھێرشە ئاسمانیەکانی دەرەوەی سنور بێ کاریگەرن و ھەرکاتێک لەباکورێ کوردستان پۆلیس و سەرباز تەنگاو دەبن ھێرشی ھەوایی دەکەن و دواتر کەدەبینین ھیچ ئەنجام ناگرن ھەڕەشەی ئۆپەراسیۆن دەکەن و ئەگەر ھێرشیش بکەنە سەر ھەرێمی پاراستنی میدیا(قەندیل) دەزانن گەریلا ئامادەنە ئەوکاتە دەکەونە شەڕێکی قورسەوە سەرباز و پۆلیسی تورک ببنە نێچیری گەریلا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە