خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی یان كاره‌سات و ماڵوێرانی
Wednesday, 06/07/2011, 12:00
له فارسییه‌وه: ئوسامه گوڵپی
سه‌رچاوه:
http://rajanews.com/detail.asp?lang_id=&id=94545 *ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه پوخته‌یه‌كی وه‌ڕگێڕادراوی هه‌واڵێكی فارسییه سه‌باره‌ت به سوتاندنی په‌رتوكی "خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی یان كاره‌سات و ماڵوێرانی" ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵایه له لایه‌ن پارتییه‌وه.
په‌رتوكی "خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی یان كاره‌سات و ماڵوێرانی" له نوسینی ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵا،ئه‌م په‌رتوكه به ژماره‌یه‌كی سنوردار بڵاو بوویه‌وه كه له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانی عێڕاقه‌وه له په‌رتوكخانه‌كان كۆكراوه‌ته‌وه و سوتێنراوه. پێویست به ته‌كه‌ز له سه‌ر كردنه كه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه ئه‌م پارته په‌رتوكی شیكاری و ڕه‌خنه ئامێز به خراپ و ژه‌هرین ناوزه‌د ده‌كات و وه ئه‌و په‌رتوكانه به جۆرێك له جۆره‌كان له نێو ده‌بات و ده‌یان سوتێنێت وه له ڕێی ڕاگه‌یاندنه حیزبییه‌كان و لایه‌ندگره حیزبییه‌كانیه‌وه،نوسه‌ر و و دانه‌ره‌كان به ته‌واوی تۆمه‌ت و ناوزه‌دی وه‌ك گومان‌لێكراو و دژه كورد و كو فرۆش و سیخوڕ و خائین و به كرێگیراو و خۆ فرۆش و هه‌رزه و....تۆمه‌تبار ده‌كات..ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌نده "زوبانی" هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی،نیشانه‌ی "لۆژیكی" ئه‌و دامه‌زراوه‌یه.
نوسه‌ری لاو باس له هه‌ندێك كه‌یسی به‌رجه‌سته ده‌كات،بۆ نمونه "مه‌لا مسته‌فا" به عه‌بدولكه‌ریم قاسمی وتووه كه من سه‌ربازی تۆم و قه‌یتانی پێڵاوه‌كانتم، نامه‌ی بۆ ئه‌دمۆنز ناردووه و خۆی به نۆكه‌ری ئینگلیز و دڵسۆز و ڕاستگۆی له‌نده‌ن ناوزه‌د كردووه،بۆ مه‌كته‌بی سیاسی خۆی نوسیوه كه من حه‌ز ده‌كه‌م به‌ره‌ڵایه‌ك بم به‌ڵام ڕابه‌ری ئێوه نه‌بم،به من بڵێن بێ ڕه‌وشت نه‌ك حیزبی و ....نوسه‌ری ئه‌م كاره،له‌باسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌رجه‌سته و دۆكیومێنت كردنی جۆراو جۆری به‌كار هێناوه‌وباس له خاڵی لاوازی شكستی بزوتنه‌وه‌ی كورده‌كانی عێڕاق ده‌كات وه هه‌ڵبه‌ته باس له هه‌ستیاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی بیری نوسه‌ران و توێژه‌ره‌انی كورد ده‌كات،بۆ پاراستنی پیرۆزییه ده‌ستكرده‌كان و بتخانه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ر وه یاخود بۆ ڕێگه نه‌دان به په‌ی بردن به ڕاستی ڕوداوه مێژوییه‌كان.
ئه‌و ماڵپه‌ره باس له‌وه ده‌كات كه له جیهانی سێهه‌مدا،له‌وانه یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات هه‌میشه كار بۆ سوتان و له نێو بردنی په‌رتوك كراوه كه خاوه‌نی پشته‌واژه‌ی سیاسی و مه‌زهه‌بی بووه. چه‌ند نمو‌نه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باسی لێوه كراوه،له‌وانه سوتاندنی په‌رتوكخانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رییه و "دار العلم"ی به‌غدا و چین و مایاها و په‌رتوكه‌كانی یه‌هودییه‌كان و ....له لایه‌ن عه‌ره‌ب و نازی و مه‌غۆل،كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه. له‌وه زیاتر ده‌ڕوات و باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده سوتاندنی په‌رتوك كارێكی دزێو و به‌كار نه‌هێنراوه و به‌ڵگه‌ی دواكه‌وتویی و ده‌مارگیری و نه‌زانییه،به‌ڵام وا دیاره له كوردستان هێشتا به‌رده‌وامه. ته‌واوی ئه‌و كارانه‌ش ڕاستییان هه‌یه و له لایه‌ن ئۆرگان و سێبه‌ره‌كانی پارتییه‌وه ئه‌نجام دراوه،له‌وانه په‌رتوكی مه‌حمود عوسمان و په‌رتوكی زرار سلێمان بێك و په‌رتوكی یاده‌وه‌رییه‌كانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و په‌رتوكی یاده‌وه‌رییه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی (له دوای شه‌ست ساڵ)،په‌رتوكی یاده‌وه‌رییه‌كانی عیسا په‌ژمان و به‌م دواییانه‌ش په‌رتوكی ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵا چوونه ڕیزی ئه‌و په‌رتوكانه‌وه. باسیش له‌وه كراوه كه هه‌ر جۆره نوسینێكی ڕه‌خنه ئامێز له هه‌مبه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌وه زۆر به توندی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و وه وتراویشه كه هه‌ندێك جار كار ده‌گاته تیرۆر كردن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش باس له سه‌رده‌شت عوسمان كراوه وه‌ك نمونه‌یه‌كی زیندوو.
به پێی ڕاپۆرتی بۆڵتن نیوز له‌و په‌رتوكه‌دا نوسه‌ر باس له لایه‌ن و خاڵی لاوازی بزونه‌وه‌ی چه‌كداری كورده‌كانی عێڕاقی سه‌رده‌می مسته‌فا بارزانی كردووه و باوه‌ڕی وایه كه هیچ جۆره به‌رهه‌مێكی بۆ كورد و كوردستان پێ نه‌بووه. ئه‌و مسته‌فا بارزانی به خودانی ئه‌م خاڵانه له قه‌ڵه‌م داوه:
1-كه‌سێكی عه‌وام و نه‌خوێنه‌وار و بێ به‌ش له هه‌ر جۆره زانین و زانیارییه‌كی سیاسی و توانای خوێندنه‌وه و نوسین.
2-ناوزه‌دی درۆیینه‌ی وه‌ك مه‌لا و ژه‌نه‌ڕاڵ.
3-بێ باوه‌ڕی به دیموكراسی و ئازادی.
4-تاك په‌رست و وه كه‌سێكی خه‌یاڵاوی و ڕه‌شبین و هه‌لپه‌رست و وه بێ باك له هه‌رجۆره په‌یمان و ڕه‌وشتێك.
5-تیرۆركه‌ری جه‌سته‌یی و كه‌سێتی دژ و ڕه‌خنه‌گره‌كانی.
6-سه‌ركوتكردنی نه‌یاره‌كانی له ساڵی 1945 وه بنیاتنه‌ری براكوژی له كوردستانی عێڕاق له ساڵی 1964.
7-ده‌رخستنی نۆكه‌ری و كۆیله‌یی له هه‌مبه‌ر هێزه ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك شای ئێران و له‌نده‌ن و عێڕاق و میسر و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و ئیسرائیل و ئه‌مریكا.
8-ده‌رخستنی خۆ به گه‌وره زانین له چاو خه‌ڵكدا.
9-كه‌سێكی هه‌ڵخه‌تێنه‌ری غه‌وغایی.
10-چه‌په‌ڵ و زمان هه‌رزه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست