کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راستکردنه‌وه‌ی ریپۆرتاژێک.. سه‌باره‌ت به‌ به‌رێز ئه‌حمه‌د میره‌.

Monday, 24/01/2011, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ له‌ ریپۆرتاژێکدا هه‌واڵی بانگهێشتکردنی ئه‌حمه‌د میره‌ له‌ لایه‌ن نێچیره‌وه‌ له‌ کوردستان پۆست بڵاوبۆوه‌ ، سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ که‌ له‌ مه‌کته‌بی نێچیره‌ ، به‌ ته‌له‌فۆن پێیڕاگه‌یاندین و،ووتی: راسته‌ میره‌ ،سه‌رنوسه‌ری لڤین ، له‌لایه‌ن نێچیر په‌یوه‌ندی پێوه‌کراوه‌ داوای لێکراوه‌ سه‌ردانی بکات ، به‌ڵام میره‌ له‌ به‌ر هه‌ندێ هۆکاری تایبه‌ت به‌ خۆی ئه‌و سه‌ر‌دانه‌ی نه‌کردووه‌.
بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌دا داوای لێبوردن له‌ میره‌ ده‌که‌ین و هه‌واڵه‌که‌ راستده‌که‌ینه‌وه و ده‌ڵێین:‌ که‌ راسته‌ میره‌ له‌لایه‌ن نێچیره‌وه‌ داوه‌ت کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی بکات ، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه‌ پێکنه‌هاتووه‌ و نه‌کراوه‌.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئه‌وه‌ کار و کرده‌وه‌یانه‌ له‌ دژی ئه‌وانه‌ی که‌ به‌رخۆدان ده‌که‌ن و له‌ به‌ره‌ی گه‌لدان ، ده‌یه‌وێت له‌ به‌ره‌ی گه‌لیان دابڕێنێت و له‌ تاوانه‌کانی دژی به‌ خه‌ڵکی کوردستان تێوه‌یان بگلێنێت.. ئه‌م سیاسه‌ته‌ چه‌په‌ڵه‌ سه‌رۆکی هه‌ڵاتووی تونسیش بۆ ماوه‌ی 23 ساڵ پێڕه‌وی لێ ده‌کرد.
دووباره‌ داوای لێبوردن له‌ میره‌ ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر له‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ خراپ تێگه‌یشتنێک رووی دابێت ، تێیدا ئه‌و نێچیری دیبێیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە