کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستنی پارتیی ده‌ستی له ‌سیناریۆی ڕفاندنی مه‌ولود ئافه‌نددا هه‌بووه‌

Friday, 29/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1ی هه‌ولێر

ئاشكرابوونی به‌شێكی تر له ‌سیناریۆی ڕفاندنی مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری كورد_ئیسرائیل پاراستنی پارتیی ده‌ستی تێدا هه‌بووه‌‌
ماوه‌ی زیاتر له‌3 هه‌فته‌یه‌ هه‌واڵی بزربوون و ڕفاندنی مه‌ولود ئافه‌ند رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری كورد_ئیسرائیل بڵاوبۆته‌وه‌، ئێمه ‌له ‌كوردستانپۆست یه‌كه‌مین كه‌ناڵی میدیایی بووین، که‌ به‌شێك له‌ سیناریۆكه‌ی چۆنێتی رفاندنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسهمان بڵاوكرده‌وه‌، كه ‌له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیاریی یه‌كێتییه‌وه ‌له‌ناو شاری سلێمانی مه‌ولود ئافه‌ند رفێنراوه ‌و ته‌سلیم به‌ده‌زگای ئیتڵاعاتی ئێرانی له ‌سلیمانی كرا‌، ئه‌وه‌شمان له‌هه‌واڵه‌كه‌دا یاداشت كردبوو كه‌ گومان هه‌بووه ‌پاراستن له‌پشت ئاشكرابوونی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌ولود ئافه‌نده‌وه ‌بێت بۆ سلێمانی!
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ده‌زگای پاراستن له‌سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌" كه‌ مه‌ولود ئافه‌ند ئه‌و گۆڤاره‌ی به‌ئیعازی پاراستن و به‌تایبه‌تی نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستنی سه‌لاحه‌دین ده‌ركردوه،‌ كه‌ داود باغستانی خاوه‌ن ئیمتیازی بووه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد ‌مه‌ولود ئافه‌ند له‌گه‌ل یه‌كێك له‌سیخوره‌كانی پاراسن به‌ناوی (سه‌رهه‌نگ محمه‌د ڕه‌مه‌زان) سه‌ردانی سلێمانی كردووه‌، له‌شوینێك دایبه‌زاندووه ‌پاش نیوكاتژمێر ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ‌ده‌رفێرنرێت و هیچ هه‌واڵێكی نامینیت.
لێره‌وه ‌ئه‌وه‌ ئاشكرابووه ‌كه‌ سینارۆیی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌ولود ئافه‌ند له ‌پاراستن ئاشكرا كراوه‌ و یه‌كێك له‌پیاوه‌كانی نه‌زهه‌ت حالی به‌ ناوی سه‌رهه‌نگ یاوه‌ری بووه‌، كه ‌ماوه‌یه‌ك ئه‌میش رۆژنامه‌نوس بووه‌ له ‌رۆژنامه‌ی هه‌ولێر و له‌هه‌مانكاتدا قوتابی بووه ‌و له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و سه‌رهه‌نگه ‌ئه‌فسه‌ری زیره‌ڤانی پارتییه‌ له‌ هه‌ولێر و ده‌وام ناكات و مووچه ‌وه‌رده‌گرێت، محمه‌د ڕه‌مه‌زانی باوكی ئه‌و سه‌رهه‌نگه‌ ئه‌ندامی فه‌رمانده‌ی سوپای سلیمانی له‌ هه‌ولێر.
به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌وه ‌ئاشكرابووه‌، كه ‌پاراستن دوو دیووی له‌ سیناریۆكه‌دا به‌شداربووه ‌به‌وه‌ی گۆڤاره‌كه‌ی ده‌ركردووه‌ و له‌لایه‌كیشه‌وه‌ خۆیان مه‌ولود ئافه‌ندیان گه‌یاندۆته ‌سلیمانی و خۆشیان هه‌واڵیان به ‌ئیتلاعات و ده‌زگای زانیاری داوه‌.
تا ئه‌وه‌ی پاراستن به ‌ئاشكرا ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ ده‌زگای دژه‌تیرۆری یه‌كیتی و ئاسایشی سلیمانی یه‌كیتی به‌هاوبه‌شی مه‌ولودیان ته‌سلیم به‌ئیتلاعات كردووه‌، كه ‌فه‌رمانده‌ی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ش ناوی سه‌رخێڵه ‌له ‌دژه‌تیرۆری یه‌كێتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە