نیچیره‌ڤان بارزانی له پشت كاتیۆشا بارانكردنی ماڵی (جه‌مال مۆرتكه‌وه) بووه
Thursday, 02/08/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 5 هه‌ولێرسه‌رچاوه‌یه‌ك له ئامۆزاكانی مامۆستا جه‌مال مۆرتكه ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا كردین، كه چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌و به‌ر له کاتژێری 2 شه‌و دوو كاتێۆشا نراوه به‌ماڵی مامۆستا جه‌مال مۆرتكه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پیشووی پارتی.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه هه‌ر دوو كاتێۆشاكه كه‌وتۆته ماڵی مامۆستا و نه‌ته‌قاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بته‌قایه‌ته‌وه، به خاو و خێزانه‌وه ده‌رنه‌ده‌چوون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه ئاراسته‌ی كاتیۆشاكان له پشتی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌وه بووه.
ئه‌وه‌ی زیاتر له 90% گومانی له‌لای كه‌سوكاری جه‌مال مۆرتكه دروست كردووه، ئه‌وه‌یه ئه‌و پیلانه به کاری نیچیره‌ڤان بارزانی ده‌زانن، چونكه ماوه‌یه‌كه به به‌رده‌وام داوای كردووه جه‌مال مۆرتكه ئه‌و گرده چۆڵ بكات كه ماڵه‌كه‌ی تیایه به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه، تا ئه‌وه‌ی پێی راگه‌یاندووه که 500 ده‌فته‌ر ده‌دات به جه‌مال مۆرتكه تا گرده‌كه چۆڵ بكات، به‌ڵام ئه‌و ڕازی نه‌بووه.
شایانی باسه چه‌ند كه‌سێك له خزمانی جه‌مال مۆرتكه2 رۆژ پیش ئه‌و واده‌یه دوو سه‌یاره‌ی سه‌ربازیان بینوه، كه سه‌رباز هه‌ورامی به‌رپرسی نووسینگه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی‌یان له ناو یه‌کێک له‌و سه‌یاره سه‌ربازنیانه‌دا بووه و له ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌ی جه‌مال مۆرتكه هاتۆچۆیان كردووه، ئه‌مه خاڵی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی گومانه‌كانه، كه چۆن نیچیره‌ڤان بارزانی بۆ ئه‌و پارچه زه‌وییه ئه‌و پیلانه‌ی ئه‌نجام داوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست