کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمیندارێكی ئەمین بریارێكی حەكیمانە و زیرانە! وانەیەك بێت بۆ ئەو سەرۆكانەی كە واز لە كورسی ناهێنن

Monday, 05/03/2012, 12:00


هەلوێستی بەرزو مەردانە هەر لەگەورە پیاوی ژیرو حەكیم دەوەشێتەوە, لە كەسێك دەوەشێتەوە بۆ خواسولحاوو خۆنەویست بێت. نەك وەك ئەو سەرۆكانەی كە بۆ نیو سەدە دەبێت سەرۆكن و واز لە كورسی دەسەلات ناهێنن مەگەر میللەت بیانهێنێتە خوارەوەو دەبنە پەندی زەمانە.
ئەمینداری حەكیم وا دیسان جارێكی تر داهێنانێكی نەوعی و ناوازەت بۆ میّژوی خۆت و قوتابخانەی یەكگرتوو تۆمار كرد. نەك هەموو كادیرو ئەندامانی یەكگرتوو بەلكو زۆرێك لە نوسەران و رۆشنبیران و سیاسیەكانی كوردستانیش ئەم هەلوێست و هەنگاوە جوانەی بەرێزت گەورەو گران وەسف دەكەن. داوا دەكەن سەرۆكی حزبەكانی سەر ساحەی كوردستانیش وانەیەك لەم بریارە جەرئیانەی بەریزت وەرگرن.
كە بە داخەوە وا زۆرێك لە سەرۆكەكان سیاسەتیان لەكەدارو قێزەون كردووەو دوور كەوتونەتەوە لە زۆرێك لە پرنسیپەكانی سیاسەت و بەها ئەخلاقیەكان. بەلكو بەم ئاكارە مەردانەی خۆت وانەیەك ببەخشیتە سەرۆكەكانی تر تا لە مانا و مەبەستی سەرۆك بوون بگەن و چاوێك بە سیاسەتە هەڵەكانی خۆیان بخشێنەوە.
ئەمینداری ئەمین بەم بریارەت خۆشەویستیت نەك لە دڵی تەنها یەكگرتوەكان چواند بەڵكو بویتە رەمزێكی گەورە بۆ كوردستان.
ئەمنیداری ئەمین رەفتار و نەرم و نیانی و ژیری و حیكمەتت بوە هۆی كەمەند كێش كردنی هەزاران گەنج و لاوی كوردستان. هیچ جیاوازیەكت نەدەزانی لە نێوانی براو خوشكانی كاروانی یەكگرتوو. توانیت هاوسەنگی راگریت لە بادینانەوە بۆ سۆران وهەندەران. جارێكی تر وزە و هیوات بەخشیەوە بە یەكگرتوو.
ئەمینداری ئەمین لە خۆرا بیرمەندێكی گەورەی وەك دكتۆر محسین عەبدل حەمید نافەرمێت: مامۆستا سەلاحەدین.. دەزانێت چ كاتێك قسە دەكات وە قسەیەكیش دەكات جیگە بگرێت! لە خۆیەوە قسە فرێ نادات! ئەم سلوكە بەرزەش لە مرۆڤە بۆ خوا سولحاوە كان دەوەشێتەوە ! ئەو فەرمودەیەیی رەسوللە رەنگدانەوەی گەورەی لە ژیانی تۆدا هەبوە كە دەفەرمێت یان قسەی خێر بكەن یان بێ دەنگ بن!
ئەمینداری ئەمین لە خۆرا بەرپرسێكی تویژینەوەی نیشتیمانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان لە ولاتی سوید ناڵێت: سەرۆكی حزبی یەكگرتوو لە كوردستان شایەستەی وەرگرتنی خەلاتی ئاشتیە! چون تەنها حزبەكەی ئەوە دوور بووە لە مرۆڤ كوشتن لە كوردستان!
ئەمنیداری حەكیم لە بیرمانە كاتێ بەرێزت و برایانی قیادی یەكگرتوو ساڵی 1994 یەكگرتووتان ئیعلان كرد, لەو زەمەنەی كە كوردستان بۆنی دووكەڵ و باروت و جوبەخانەی لێ دەهات! ولاتانی دەوروبەریش بە لێشاو چەك و فیشەكیان بە دیاری دەدا بە حزبەكانی كوردستان، بۆ ئەوەی نەوەی كورد بە دەستی كورد لەناو بەرن , بەلام ئێوەی حەكیم و چاكەخواز و ئاشتیخواز داهێنانێكی ناوازەتان داهێنا، دروستكردنی حیزبێكی مەدەنی بێ میلیشا و بێ مەكتەبی عەسكەری. كە ئەو كات كەم كەس باوەری دەكرد بتوانین درێژە بە خەباتی مەدەنی و ئاشتیخوازی بدەین .هەر ئەو كات ئەوان خەریكی كوشتنی رۆڵە و گەنج و لاوی كورد بوون لەسەر تەپۆلكەیەك، گردێك , گومرگێك كە هەزاران خوێنی گەرمی گەنجیان بە كوشت دەدا, كە ئیستاش زۆرێك لە سەركردەو قیاداتی ئەو حزبانە پەنجەی پەشیمانی دەگەزن و نەفرەت لە رۆژە رەشانە دەكەنەوە كە بونە هۆی بێ بەشكردنی هەزاران مندالی كورد لە سۆزی باوكایەتی، تەنها یەكگرتوی ئیسلامییە نەفرەت لە مێژووە ناكات، چون لەو كاتەدا ئەوان خەریكی خوێن رشتن بوون. یەكگرتوو فرمێسكی مندالە بێ نازەكانی دەسری و باوەشی سۆزی دەكردەوە بۆیان.هاوكاری مانگانەیانی بۆ دەبریەوە بۆیە لەسەرەتاوە تاوەكو ئەم مەنزڵەش هەر خەریكی داهێنانی گەورەو جوانن بۆ كۆمەڵگای كوردی . رۆژیكتان نیە لێی پەشیمان بن!
ئەمینداری ئەمین لە بیرمانە . لەو كاتەی یەكگرتوو ئیعلان كرا زۆرێك لە رۆشنبیرانی كورد دەیانوت : كارو خەباتی یەكگرتوە بۆ ولاتێكی وەك كوردستان ناگونجێت , چونكە لێرە تەنها زەمان زەمانی فیشك و گولەیە خەباتی مەدەنی یەكگرتوو بۆ ولاتێكی وەك سوید گونجاوە.
ئەمینداری حەكیم بەم هەنگاوە شەرەفمەندانەت نیلسۆن ماندیلام كەوتەوە یاد كاتێ نیشتیمانەكەی لە دژی رەگەزپەرەستی رزگار كرد و دوای 27 سال لە زیندان و ئازادبوونی وتی: خەباتی من بۆ ئەوە بوو كە ولات رزگار بكەم ئیتر دەبێت ئەم ولاتە پیشكەشی چینی گەنج و لاوانی كەم، چونكە گەیشتۆتە مەنزڵ.
جا ئەم بریار و هەنگاوەی تۆش هەر ئەوەی لێ دەخوێنرێتەوە، كە دەفەرمویت : سوپاش بۆ خوا یەكگرتوو هەنگاوی باش دەنێی زۆرێك لە كۆسپ و ئاستەنگەكانی بریوەو جێگەی ئومێدی خەلكی كوردستانە بۆیە دەمەوێت ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆكایەتی و ئەم ئەمانەتە تەسلیم بكەمەوە و یەكگرتووش لەم بوارەدا داهینان و نمونەیەكی جوان پێشكەش بكات.
ئەمینداری ئەمین بەراستی جوان گەیشتوی لە مانای ئەم ئایەتە قورئانیە (ومن يؤت الحكمة فقد أوتي خيراً كثيراً) دیارە خوای گەورەش حیكمەت و دانایی نابەخشێتە كەسێك كەشایەستە نەبێت، رەنگدانەوەی ئەم ئایەتە پیرۆزەش لە كردارو سلوك و مامەڵەت بەرجەستە بووە.
لە كۆتاییدا لە ولاتی پر لە غوربەتەوە مال ئاوایت لێدەكەین هەرچەند خوازیار بوین جارێكی تریش برایان وخوشكانی ئەوروپات بەسەر بكردایەتەوە، چوون زۆر تامەزرۆی بیبینی بەرێزتانن.
لە خوای مەزن داواكارین ئەرك و ماندوبونی چەندین ساڵەت لە ناو كاروانی یەكگرتوو بكاتە تویشوی قیامەتت، خوازیارین ئەمینداری داهاتوو سیفەتی ئەمینداری تێدا بێت و بۆ خواسولحاو خۆنەویست بێت و بتوانێ ببێتە خۆشەویستی هەموو لایەك و تۆش هاوكار و پسپۆر و دلسۆزیكی بیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە