به‌ چه‌واشه‌کردن و به‌ڕێگای ئایین گه‌یشته‌ پله‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی

Tuesday, 02/03/2010, 12:00


زۆر جار هه‌یه‌ ده‌یخوێنینه‌وه‌ یان گوێمان لێ ده‌بێت که‌ ئایین جیا بکرێته‌وه‌ له‌ سیاسه‌ت به‌تایبه‌تی له‌لایان حیزبه‌ عیلمانیه‌کانه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین حیزبی ئیسلامیش له‌م لاوه‌ ، له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان چگه‌ له‌ فتوادان به‌ناوی ئایین زانا و مه‌لایه‌کانیش کاندید ده‌کرێن که‌ مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ وه‌کو توێژێکی گرنگ و کاریگه‌ر به‌شداری بکه‌ن وهه‌ڵبژێردرێن به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌رچه‌نده‌ نه‌مان بینی قه‌شه‌یه‌کیش له‌ یه‌کێک له‌ لیسته‌کان کاندید بکرێت بۆ داکۆکی کردن له‌ مافه‌کانیان.

من ئه‌مه‌وێ ئاماژه‌ به‌و مه‌لایه‌ به‌رێزانه‌ بکه‌م که‌ له‌سه‌ر مینبه‌ری پێغه‌مبه‌ر (د،خ) جۆرێکن و که‌ ده‌بنه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مه‌نیش جۆرێکی ترن ، یه‌ک له‌و مه‌لا به‌هه‌لوێست و جوانه‌ی هه‌ولێره‌ که‌ به‌ جه‌واشه‌کردنی خه‌لک به‌ڕێگای ئایینی ئیسلام خۆی گه‌یانده‌ پله‌ی مامۆستای زانکۆ و ئه‌ندام په‌رله‌مان که‌ ئه‌ویش مامۆستا مه‌لا به‌شیره‌ ، جونکه‌:-

1-له‌ ساڵانی نۆهه‌ته‌کان ناوی له‌ لیستی ئه‌و مه‌لایانه‌ بوو که‌ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێ له‌ دژی حکومه‌تی هه‌رێم و گه‌نده‌ڵیه‌کانی ، که‌ بێ گومان گه‌نده‌ڵیه‌که‌ش به‌ جۆری ئێستا نه‌بوو.

2-زۆرجار له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵات تاوانبار ده‌کرا به هه‌بوونی‌ په‌یوه‌ندی به‌ تابوری پێنجه‌م و تیرۆریست و سیخوری به‌عسی و تورکیاو ..هتد بانگ ده‌کرا بۆ دادگا.

3-به‌هۆی ووتاره‌کانی چه‌ندین که‌سی موسڵمانی چه‌واشه‌کرا و له‌ ده‌وری کۆببۆوه‌.

ئه‌وا ئه‌مرۆش به‌ خۆشحاڵی هه‌وادارانی یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان به‌ هیوای نه‌گۆری هه‌ڵوێستی ، تاکو داکۆکی له‌ خه‌لکی هه‌ژار بکات ، به‌ڵام که‌ سه‌یرمان کرد له‌ که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن ئه‌و مه‌لایه‌ جۆرێکی تره‌ و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی دونیای تایبه‌تی خۆیه‌تی ، ئه‌وه‌ته‌ له‌وکاته‌ی که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بوودجه‌ هه‌موو هه‌ڵوێسته‌کانی له‌گه‌ڵ لیستی کوردستانی بوو جا ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک بوبێت یان نا. به‌ڵام من ته‌نها باس له‌ هه‌ڵوێستێک ده‌که‌م بۆ وروژاندنی بابه‌ته‌که‌م که‌ هه‌لوێسته‌که‌ی له‌ دژی خه‌ڵکی هه‌ژار بوو، بریتی بوو له‌ پێشنیارێک که‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه‌ بریتی بوو له‌ (موچه‌ بڕینه‌وه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ توانای ئیش کردنیان نیه‌ یان له‌ کاتی کارکردن تووشی گرفتی نه‌خۆشی یاخود که‌م ئه‌ندامی دێن).
من له‌م پێشنیاره‌ جاوه‌ڕیم ده‌کرد که‌ مه‌لا ده‌نگ بدات به‌ (به‌ڵێ) به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ هاوهه‌ڵوێستی لیسته‌که‌ی به‌ (نه‌خێر) ووڵامی دایه‌وه‌ واتا رازی نه‌بوو که‌ ئه‌وکه‌سانه‌ی توانای کارکردنیان نیه‌ یاخود له‌ کاتی کارکردن تووشی گرفتی نه‌ خۆشی دێن موچه‌ وه‌ربگرن ، جونکه‌ له‌ بیری چووبوو که‌ له‌ خودبه‌کانی رۆژی هه‌ینی به‌ فرمێسکه‌وه‌ هاواری ده‌کرد (پێغه‌مبه‌رمان له‌سه‌ر حه‌سیری ده‌نوست که‌ هه‌ڵده‌ستاوه‌ چێگای حه‌سیره‌که‌ی له‌ ناو له‌شی دیار بوو) به‌ڵام نه‌مانده‌زانی که‌ فرمێسکی ئه‌و، تیمساحی و بۆ چه‌واشه‌ کردنی خه‌ڵک بوو ، ده‌بوایه‌ ئه‌وکاتی له‌و مه‌لایه‌ گه‌یشتباین که‌ زه‌کریای هونه‌رمه‌ند و گۆرانی بێژی به‌ (به‌کتریا) ناوزه‌ند کردوو که‌ ئیبراهیم تاتلیسازیش هات بۆ هه‌ولێر کۆنسێرتی کرد خۆی بێ ده‌نگ کرد ، ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ مه‌لایه‌ هه‌واداره‌کانی فتوای داخستنی هه‌ردوو که‌ ناڵی کۆره‌ک و که‌ناڵ 4 ئه‌دات بۆ له‌ ناو بردنی که‌لتوری کوردی ، مه‌لا به‌شیر له‌ بیری چوو که‌ پێغه‌مبه‌ر (د، خ) ده‌فه‌رموێت (العلماو ویراپه‌ الانبیاو) واتا (زانایانی ئایینی پاشماوه‌ی پێغه‌مبه‌رانن) ، نازانم گه‌ر پێغه‌مبه‌ر له‌دژی هه‌ژاران بووه‌ یان له‌ قورئان نوسراوه‌ که‌ بریار ده‌رکه‌ن له‌ دژی نه‌خۆش و که‌م ئه‌ندامان بۆچی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌ بین و قبولی بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌کانمان وان هه‌مدیسان بۆ چی نوێژیان له‌ دووا بکه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌ بمێنین؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە