کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایەک لە زەکەریا

Wednesday, 22/12/2010, 12:00


دیارە هونەر بۆتە خولیایەک کە حەزی زۆربەی لاوانی بۆ خۆی کێش کردوە،جا ئەو خولیایە بەهرەی ناخی کەسەکە بێ یان هەلومەرجی لەبار کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئاڵۆزییەکی ناوەتەوە لە ناو هونەری هەموو وڵاتان،دیارە لە ناو کوردیشدا ئەم دیاردەیە بە باشی دەبینرێت،ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زۆربون دایە.زەکەریاش یەکیک بوو لە هونەمەندانە کە لە سەرەتا ناوبەنگێکی وای نەبوو بەڵام بە بەردەوام بوونی لە هونەرە و زەمینەی لە بار خۆی گەیاندە و ئەو لوتکەیە کە ئەستەم بوو بۆ زۆربەی گۆرانی بێژان،بەڵام ناشبێ ئەوەی لە بیر بچێت کە ئەو بەو ئاسانییە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە و خۆی و هونەرەکەی بە تورک بکات چونکە ئەو بە کوردو هونەرەکەیەوە هونەرمەندە ئەگینا هیچی لە باڵدا نییە،ئەو دەبێت مۆرکێک بێت بۆ گەلەکەمان.من لیرە باسی کارە هونەرییەکانی ناکەم کە چۆن بەشێک لە گۆرانییەکانی بۆنی هونەری بێگانەیان لێدێت،ئەو نەک هەر بۆ کارە گشتییەکان،بۆلایەنی تاکە کەسی خۆیشی هونەری بێگانەی پێ خۆشە ،ئەوەتا لە ئاهەنگی تاییبەت بە ژیانی هاوسەری کە لە شاری دوبەیی بوو،وە لە ئاهەنگەکەدا لە جیاتی ئەم هەموو هونەرمەندە ڕەسەنە کوردییە داوەتی جەیلانی گۆرانی بێژی تورکی کردوە،نازانم بۆ تورک ئەی هونەرمەندانی خۆمان؟یان هەر هونەرمەندی تورکت لا گەورەیە.بەڵام دیارە زەکەریا بە هونەمەندانی کوردی شەرمە یان نایەوێت لە نزیکەوە بییان بێنێت وەک کاری هەمیشەیی خۆی،هەرچەندە پەیوەند جافیش ئامادە بووە لە ئاهەنگەکە بەڵام ئەمیان لە بەر خاتری خاتونی هەورامی بووە.بۆیە تکا دەکەم لە زەکەریا کە ئەو ئێستا لە لوتکەی هونەری کوردی دایە نابێ ئەو هەلە لە کیس خۆیدا کە بۆتە خەونی زۆربەی گۆرانیبێژانی ئێستا،کە هونەری کوردی چیتر تێکەڵ بە هونەری بێگانە بکات،تکا دەکەم تکای کوردانە کە ئەم کوردستانە بە خوێنی هەزاران شەهید بەرهەم هاتوە،چەندین قوربانی دراوە تا ئەوە دەست کەوتوە.بۆیە داوام وایە بۆ کورد هونەرمەند بە خۆت لە هونەری بێگانە پاککەوە و هەوایەکی پاکی هونەری کوردی بخە ناو روحتەوە و با ناونیشانیک بی بۆ هونەری کوردی دوای خۆت....

..لەندەن

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە