بەرزانى قالەى خەلوز و 51 ملیۆن دینارەكەى عومەر فەتاح
Thursday, 21/05/2009, 12:00
بەرزانى قالەى خەڵوز كە بەڕێوبەرى بەرنامەى بێ بەرنامەیە خۆشى بە دۆستى ئاسەوار بەخەڵك دەناساند,بەبیرم دێت شەوێك لە هەواڵەكانى" كوردسات و خاك"بەرزان وەك كەسێكى دۆست بەئاسەوار ناسێنراو لەو هەواڵەوە ئەوە بڵاو كرایەوە كە بەرزانى قالەى خەڵوز چەندین پارچە ئاسەوارى بەنرخى پێشكەش بە بەشى ئاسەوار كردووە,هەر لەو هەوڵەدا بەرزانیش خۆى گیف كردوە و خۆى وەك دۆستى ئاسەوار ناساند.بەڵام چى؟دواتر پەتى درۆ كورتبوو بۆ هەموولایەك ڕوون بوویەوە بەرزانى قالەى خەڵوز كێیە,فەرموون بیناسن چۆن كەسێكە
لە ژمارە 473 ڕۆژنامەى ڕۆژنامەدا لەسەر ڕۆشناى ڕاپۆرتێكى دیوانى چاودێرى دارایی ئەوە ئاشكرا بووە كە بەرزانى قالەى خەڵوز لەبەرامبەر ئەو پارچە ئاسەوارانەدا 51 ملیۆن دینارى لە عومەر فەتاح وەرگرتووە.ئێمە لێرەوە سوپاسى دیوانى چاودێرى دارایى و ڕۆژنامەى ڕۆژنامە و ئەو ڕۆژنامەنووسەش دەكەین كە جارێكیتر ڕووى دزێوى بەرزانى قالەى خەڵوزیان بە میللەت و هەموو ئەوانە ناساند كە تائێستا ڕووىڕاستەقینەى بەرزانیان نەدیوە ,بەڵام ئێمە مانان چاك لەوە ئاگادارین كە چەند ساڵێكە بەرزان و جەماعەتەكەى لە ڕێگەى بەرنامەى بێ بەرنامەوە چۆن چۆنى ئیش لەسەر بێنرخ كردنى چەمكى ڕەخنە دەكەن.پێویستە ئەوە پرسیارە لەبەرزان بكەین ئێستا پاش ئاشكرابوونى ئەو مەلەفەكەت چى دەڵێت؟لە ڕووت دێت قسە بكەیت؟51 ملیۆن كەم نییە؟بۆ داواى 500 ملیۆنت بكردایە خۆ عومەر فەتاح پشتى پێوە نەیەشاوە هەر پێتى ئەدا؟
زۆر كەس تا ئێستا لە مەهامى بەرنامەى بەرنامە تێنەگەشتوون بەڵام من هەر لەسەرتاوە باوەڕم وابووە كە بەنامەى بەرنامە كار لەسەر خاڵیكردنەوەى ڕەخنە لە فیكر دەكەن,زۆر بە وردى كار لەسەر بێبایەخكردنى ڕەخنە دەكەن ....چۆن؟
1-خۆى لەئەساسدا ڕەخنە گرتن و نوسین بۆ ئەوەیە كە لەڕێگەى ئەو ڕەخنەو نوسینەوە عەقڵ بخەیتەوە كارو لە ڕێگەى ڕەخنەوە خەڵك هۆشیار بكەیتەوە بیركردنەوەیان فروانتر بێت و تێبگەن ,بەڵام بەرنامەى بەرنامە لە ڕێگەى دەربڕینە تەنز ئامێزەكانیانەوە دەیانەوێت لەبرى فراوانبوونى عەقڵ ,دەمى خەڵك پان بێتەوە و قاقا پێبكەنێت ئەوەى ڕەخنەگران دەیكەن جوڵانى عەقڵە بەڵام ئەوەى بەرنامەىبەرنامە دەیكات جووڵانى شەویلگەكانى بینەرە تا دەمیان زیاتر بكەنەوە و بخەنن.ئەگەر تۆ لە ڕێگەى دەربڕینەكانتەوە ویستت خەڵك پێبكەنێت ئەوا بەو كارەت دەتەوێت بیركردنەوەى بكوژیت,مەهامى بەرنامەى بەرنامە ئەمەیە كە ڕەخنەو فیكر لە یەكتر بتۆرێنێت و پكەنین بە ڕەخنە بەبینەر ئاشنا بكات.
2-بەرنامەى بەرنامە كار لەسەر گشتاندنى كەموكوڕیەكان دەكات چۆن ؟ دەڵێت سەیارەیەك جامەكەى ڕەشە و لە ترفیك لایتێكدا ناوەستێت و مرورێك بەر شەق دەدات,سەیركەن چۆن شتە ناشیرنەكە كە هەر لە چەند بەرپرسێكى نەفسیەت نزم و كوڕەكانیان ئەوەشێتەوە دوورى ئەخاتەوە و گشتاندانى بۆ ئەكات بەسەر تەواوى شۆفێرەكاندا,بەپێچەوانە ڕۆژنامە سەربەخۆكان ناوى بەرپرسەكە یان كوڕەكەى و ناوى سەیارەكە و ژمارەكەى و بڵاو دەكاتەوە ,خوێنەر و بینەر لێرەوە تێدەگات كە بەرنامەى بەرنامە هەرگیز ناوێرێت و جورئەتى ئەوەى نییە كە ناوى مەسئولێك ببباتوجورئەتى ئەوەى نییە بڵێت هێرۆخان سەروەت و سامانەكەت چەندە؟چئن پەیدات كردووە ؟چۆن سەرفى ئەكەیت؟
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست