کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانی بڕیاری دا تاریق عەزیز لەسێدارە نەدرێ...

Tuesday, 09/11/2010, 12:00


جەلال مەسەلەی كورد و خوێنی شەهیدان و سەروەریپێشمەرگەو گیانفیدای بەلاوە گرنگ نی یە، هەمیشە ویستویەتی دڵی عەرەبێكی بەعسی راگرێ نەك دایكی شەهیدێ، گەر بڕوا بەمن ناكەن مێژووی ئەو كەسە خوێن ڕێژە بەعسی یانە بخوێننەوە كە جەلال دیفاعی لێكردون، ئەوە كێ بوو تارق رەمەزان فرۆكەوانەكەی ئازاد كرد، ئەوە كێ بوو بەپەلە نزار خەزرەجی بەرێكردە ئەوروپا، ئەی ئەوە كێ بوو وەفیق سامەرای گرتبوە خۆی كردبۆیە راوێژكاری خۆی و دواتر ناردیە ئەوروپا، ئەرێ كێ بوو بەرگری لەسولتان هاشم كرد كە لەسێدارە نەدرێ؟ هەموو ئەو كەسانە تەنیا یەك كەس بوو ئەویش جەلال كوڕی شێخ حسامەدین سكرتێری یەكێتی بوو، ئەگەر جەلال لەترسی خەڵكی شۆڕشگێری كوردستان نەبوایە سەدامی ئەهێنایە سلێمانی و لەهاوینەهەواری دوكان خانویەكی بۆ دروست دەكرد، دواتریش زورناژەنەكانی حزبەكەی بەسیاسیەت بەخەڵكیان دەفرۆشتەوە، بۆیە جەلال تائێستا پەڵەیەكی رەشە لەمێژوی كوردا و رۆژێكیش دێت ئەوانە دەنوسرێنەوە و نەوە دوا ئەو نەوەیە هەزاران تف دەكاتە سەركردەی وا كە بویەتی.

ئەوەتا لەدواین هەڵوێستی خۆیدا بۆ ئەوەی عەرەبیزمی خۆی بۆ سەرانی عەرەب زیندوو بكاتەوە دیفاع لەتارق عەزیز دەكات كە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە بڕیاری لەسێدارەدانی دەرچوو.

ئێوارەی 3-11 لەلایەن عەمرو موسا ئەمینداری جامیعەی عەرەبی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بەجەلال دەگا. لەو تەلەفۆنەدا داوا لەجەلال دەكا ە دەست بخاتە كاروباری قەزای و حوكمی تارق عەزیز سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەعس جێبەجێ نەكرێ.

لەبەرامبەر ئەو داوایەی عەمرو موسادا جەلال ناڕازی بونی مەبدەئی خۆی بۆ حوكمی ئیعدام رونكردەوە لەوانە تاریق عەزیز.

ئەگەر خوێنەران دەیانەوێ ئەو زانیاریە وردتر ببین بگەڕێنەوە بۆ سایتی سەرۆكایەتی كۆمار Iraqipresidency .

بۆ شەرح و تەفسیر و تەئویلی ئەم مەسەلەیە كەسێك كە تازە هاتبێتە ناو عالەمی سیاسەتەوە لەوە دەگا كە جەلال ئەم هەڵوێستانە بۆیە دەكا، تاكە هۆكار بۆ ئەوەیە پۆستی سەرۆك كۆمار بگرێتەوە دەست ئیتر تاریق عەزیز تا چەند دژی كورد و بزوتنەوەكەی بوە لای جەلال پولێك، جەلال خۆی مەبەستە بۆئەوەی دڵی عەرەب نەڕەنجێنێ و بكرێتەوە بەسەرۆك كۆمار، دایكی شەهیدان و ئەوانەی لەژێر ئەشكەنجەی بەعس كەمئەندام بوون و كەسوكاری ئەنفالەكان هیچ نییە لای ئەو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە