کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاشكرا نەكردنی چارەنوسی " حەبیب هادی " !؟ كۆمەڵە حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ئەخاتە بەردەم گەورەترین گومان !؟

Wednesday, 18/03/2009, 12:00

1559 بینراوە


" حەبیب هادی " لەناو ڕیزەكانی كۆمەڵەدا سەرنگون ئەكرێت ، تەنها بەهۆی ئەوەی كە بێ كەسە و دایكە پیرەكەی توانای سۆراخكردنی نیە بەرپرسانی كۆمەڵە ئامادەی ئاشكراكردنی چارەنوسی نین ، بۆ پارتێكی پێشكەوتوخوازی وەك كۆمەڵەش ئەم پرسە زیاد لە خوێندنەوەیەك هەڵئەگرێت چونكە لە تاریكستانی چەندین ساڵی جمهوریەتی ئیسلامی ئیراندا هیوایەكی گەش و بڵێسەیەكی سوری شۆڕشگێڕانە لە ناخی لاوان و ژنان و زەحمەتكێشاندا كۆمەڵە بوو ؟ دوای ئەو هەموو متمانەیەش ئەبێت كۆمەڵە وەڵامدەرەوەی پرسیارەكان بێت بەتایبەتی ئەگەر ئەو پرسانە پەیوەندیان بە چارەنوسی مرۆڤەكانەوە هەبێت .! ؟
بەڵام سەبارەت بە چارەنوسی " حەبیب هادی " ئەوان ئامادە نەبون ئەم كارە بكەن وە منیش دوای چەندین جار لە سۆراخكردن و پرسیارو نامەنوسین بۆ كۆمەڵە حزبی كۆمۆنیستی ئیران و زەحمەتكێشان
گەڕان تەنها بێهیواییم بۆ مایەوە و دوای ئەو هەموو زوڵمەی كە لەمناڵەكانم كرا كە من هەوڵم دا تەنها منداڵەكانم داهاتویەكی ڕونیان هەبێت شوێن ئەم مەسەلەیە كەوتین بەڵام ماوەك پیچش ئێستە لەلایەن " عەلی ڕەومز و عیرفان عوسمان " دوو ئەندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانن ئەوپەڕی بێڕێزییان بەمن كرد و تۆمەتیان بۆ دروست كردم بەشایەتی240 كەس لە ژوری پاڵتاڵك یونەت ، هەتا هەڕەشەی ئەوەیان كرد ئەگەر دەست لەم كارە هەڵنەگرم چارەنوسی ئێمەش نادیار ئەكەن هەربۆیە بەباشم زانی كە ڕای گشتی لەم مەسەلەیە ئاگادار بن بەمەبەستی هیچ نا تەنها بە خاتری وتنی هەق !؟

ساڵی 1988 من بووم بە هاوسەری حەبیب لەساڵی 1992 بەهۆی كێشەی خێزانی جیابوینەوە ، وە ئەو باوكی دوو مناڵمە بە ناوەكانی " شەهین و شاهۆ "
دوای جیابونەوەمان بەهۆی مناڵەكانەوە هەر پەیوەندیمان مابوو وە لەڕێگەی ئەو پەیوەندیەوە بوو كە ساڵی 1993 بەهاوكاری ئەو من هاتمە ناو ڕیزەكانی كۆمەڵە دواتریش ڕوم لە ئەوروپا كرد و ئێستە لە وڵاتی فینلاند ئەژیم .
حەبیب لەتەمەنی 15 ساڵیەوە لە ڕیزەكانی كۆمەڵەدابوە و كەسێكی شۆڕشگیر و خۆنەویست و بەبیروباوەڕ بوە وە هەموو ئەو كەسانەی كە لەنزیكەوە ئاشنایەتییان هەبوبێت ڕێزو خۆشەویستیان بۆی هەبوە ، لەماوەی پێشمەرگایەتی ڕیزەكانی كۆمەڵە لە یەكێك لەشەڕەكاندا لەلایەن پاسداران بەدیل ئەگرێت لەگەڵ چەند دوای ئەشكەنجەیەكی زۆر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرئەچێت بەڵام بەهۆی تكاكاری زۆری دایكی و بەهۆی ئەوەی كە تەنها كوڕی ناندەرهێنەری ماڵبوە .
بەر بەخشین ئەكەوێت و ئازاد ئەكرێت و لە دوای ئەوە ئێمە خێزانمان پێكەوەنا و بەهۆی نەگونجانی خێزانی جیابوینەوە وە لەماوەی هاوبەشیمان منی بە كۆمەڵە ئاشنا كرد و هەموو جارێك خێزانەكەی من بەوە ئەویان تۆمەتبار ئەكرد كە كاریگەر لەسەرم داناوە بۆ ئەوەی ببم بە كۆمەڵە .
دوای جیابونەوە ئەو ڕێنیشاندانی من بو بۆ هاتنە ناو كۆمەڵە لەسەر ئەوە ڕێككەوتین كە هەریەكەمان بەرپرسیاریەتی یەكێك لە مناڵەكان لەئەستۆ بگرین و من بەرپرسیاریەتی كچەكەو ئەویش كوڕەكەی لەلای خۆی هێشتەوە .
بەڵام ئەوەی جێی سەرسامی من بوو دوای هەفتەیەك ئەو كوڕەكەی ڕەوانەی ئیران كردەوە كە پرسیارم لێكرد وتی " ڕحمان محمدی " كە بەرپرسی ئەمنیەتی كۆمەڵە بوو بەڵێنی پێداوم ئەگەر كوڕەكە بنێرمەوە بۆ ئیران ئەوا " حەبیبەلڵا كیڵانە " كە كۆمیتەی مەركەزیە پاڵپشتی ئەكات بۆ وەرگرتنەوەی لەناو كۆمەڵە (كۆمەڵە بڕیارێكیان هەیە كە ئەوكەسانە لە ڕیزەكانی خۆیان وەرناگرنەوە كە دیل ئەكرێن و دواتر دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناو كۆمەڵە ، كە حەبیبولڵا یەكێكە لەو كەسانە)
لەو ماوەیەشدا " ڕحمان محمدی " بە منی وت چیت هەیە ئاخر قسەی خۆت لەگەڵ باوكی مناڵەكانت بكە وە من تا ئئێستا تێنەگەیشتم ئەم قسەیە مانای چی بوو ! وە ئەگەر ئەو لەلایەن كۆمەڵە تیرۆر كرابێت مانای وایە پێشتر نەخشەیەك هەبوە بۆ ئەم كارە ؟ .
دواتر من هیچ هەواڵێكی ئەوم نەدەبیست وە ئەوەندەم زانی ڕۆژێك " ڕحمان محمدی " منی بانگكرد بۆ سلێمانی كابرایەكی خەڵكی پێنجوێنی پێ ناساندم كە تەمەنی 40 ساڵ ئەبوو زەعیفێكی باڵا بەرز بوو وە لەبەردەم ئەو پیاوەدا پێیان وتم كە ئەو جەنازەی حەبیب دۆزیوەتەوە لەسەر مەرزی پێنجوێن ، من لێم پرسی چۆن ئەزانی و چۆن ناسیوتە ئلیل كارتێك یان شناسنامەیەكی پێ بوو وتی نەخێر هیچیانی پێ نەبوو ، دواتر كە ڕۆشتە ژوری محمدی ڕەحمان من تاكو ئێوارە كە پاسەكانی زڕگوێز گەڕانەوە چاوەڕوانم كرد بۆ ئەوەی چەند پرسیارێكی دیكەی لێبكەم بەڵام نازانم لە كوێوە چوو وە نەمدی ؟

لە ساڵی 1993 وە من بەدوای حەبیبَ ئەگەڕێم چونكە هەر هیچ نەبێ باوكی مناڵەكانمە وە مافی ئەو مناڵانەیە كە بزانن چارەنوسی باوكیان چی بەسەر هاتوە .، ! لەماوەی سۆراخكردنم چەندین هەواڵی جیاوازی وەك دۆزینەوەی جەنازەكەی ، برینداربونی لەسەر مەرز ، وە دوای ئەوەی كە ئێمە بە قاچاخ گەیشتینە توركیا باوكم سەردانی كۆمەڵەی كردبوو بۆ زانینی هەواڵی من . هەواڵی حەبیبَ پرسیبوو لەلایەن " پێشمەرگەیەك كە ئەوكات نیگاهبان ئەبێت " پێی وتراوە كە ئاگاداری دایكی ئەو كوڕە بكاتەوە كە بەتەمای نەبێت لێرە بردویانەو كۆشتویانە !؟ من بەباوكمم وت ئەم قسەیە ڕاست نیە چۆن كۆمەڵە كارێكی وا ئەكات و بەوشێوەیە كەسێك ئەكوژێت ؟
هێشتا یەقینم نیە كە دوا چارەنوسی ئەو كەسە چۆن بوبێت هەربۆیە بەردەوام لە پرسیاركردندا بووم تا ئەوەبوو لەساڵی 2006 لەلایەن خزمێكی سید أبراهیم كەناوی " شۆڕش تریك " پێی وتم كە باوكی مناڵەكان بە فەرمانی " رحمان محمدی " و چەند كەسێكی دیكە كوژراوەو تەرمەكەیان بەنهێنی شاردۆتەوە .؟!
بەدوای ئەوە من زۆر بە وردی پرسیارم كرد وە " م " پێی وتم هۆكاری كوشتنی باوكی مناڵەكان ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا چەند كەسێكی جاسوس لەناو كۆمەڵە ئەبن وە یەكێك لەوانەی كۆشەیان بۆ سازكردوە كە بیكوژن باوكی مناڵەكانی من بوە .
وە حەبیبَ یەكێك ئەبێت لەم كەسانە كە بەبێ بەڵگەو بەبێ بوونی تاوانێك كە دادگایی بكرێت لەسەری ئەكوژرێت (من گومانم هەیە بۆ پارە كوشتبێتیان چونكە پێش بزركردنی كە لە بارەگای كۆمەڵە بوو پارەی خۆی پێبوو كە كاتی خۆی بۆ كڕینی ماڵ دای نابوو وە لەگەڵ خۆی هێنابووی بۆ عێراق شایە هەر ئەم پارەیە سەری خواردبێت و تەماعیان لە پارەكەی كردبێت) !؟
بە پێی وتەی سەید أبراهیم عەلیزادە ساڵی 1993 كەسێك كوژراوە ئێمە ئاگادار نەبوین و ناویم لەبیر نیە ؟؟ هەروەها بەشاهیدی خالد ناسراو بە خالد بچكۆل پرسیار لە حەبیبولڵا كەیڵانە كردوە ئەو وتویەتی بەڵێ هەر ساڵی 1993 چەند ڕۆژێك پێش گەیشتنی من بە سلێمانی چەند كەسێكیان كوشتوە ئەوكات باوكم بەدوای منا چوە سلێمانی ساڵی 1995 بەباوكمیان وتوە تۆمەتی ئەوە خراوەتە سەر حەبیب هادی كاتێك لە زیندان بوە جێگە و شوێن جبەخانەی كۆمەڵەی لای ئێران ئاشكراكردبێت بەڵام " خالد
ناسراو بە خالد بچكۆل " شاهدە كە حەبیب ئاگاداری شوێنی هیچ جبەحانەیەك نەبوە وە ئەو كاتەی لای جمهوری ئیسلامی دیل بوە نەكەسی بەگرت داوە و نەهیچ نهێنیەكیشی دركاندوە .

دوای جیابونەوەی باڵەكانی (زەحمەتكێشان و كۆمۆنیستی ئیران)
ئەم مەسەلەیە لە نێوان خۆیاندا ئاشكرا ئەبێت وە تا ئێستاش هیچ كەس و لایەنێك خۆی بە بەرپرسیاری ئەم كێشەیە نەزانیوە و كەس لە ئێمەی نەپرسیوەتەوە ؟
وە چەند خاڵێك بونەتە پرسیار و گومان لەلای من :
1- رحمان محمدیكوڕەكەمی ناردەوە ئێران ؟
2- وە كەبە منی وت قسەی ئەخیرت لەگەڵ حەبیب بكە بۆچی توڕە بوو ؟
3- كە ئەو پیاوەی نیشانی مندا كە گوایە جەنازەكەی دۆزیوەتەوە ئەو پیاوە كێ بوو ؟
ئەوەی زانیاری بەدەست من گەیشتوە دوای جیابونەوەی باڵی زەحمەتكێشان حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ئەو پیاوە كە ئەوكاتە من لە بارەگاكە بینیم و هەواڵی كوشتنی حەبیبی پێ وتم خەڵكی پێنجوێن بوە و دوای جیابونەوە كەسێكیان ناردوە و ئەویشیان كوشتوە ؟
4- چۆن كارێكی وا نامرۆییانە لە حزبێكی پێشكەوتو ئەوەشێتەوە ؟

لەساڵی 2006 لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا سەرجەم ئەم قسەنام بە ئیبراهیم عەلی زادە وت ! ئەو وەڵامی ئەوەبوو لەسەر كوشتنی ئەم كەسە لێكۆڵینەوە ئەكات و داوای لێكردم هەموو زانیاریەكان بە نامە بنێرم بۆ كۆمیتەی مەركەزی كۆمەڵە حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ! لەو كاتەوە تا ئێستا چەندین جار بە فەرمی داوای دیاریكردنی چارەنوسی ئەم كەسەم كردوەو كەس ئامادە نیە وەڵامم بداتەوە .
لە ساڵی 2007 پەیوەندیم بە هاوسەری سەید أبراهیم (بەڕێز سروە) كرد وە ئەو وتی هێشتا لێكۆڵینەوە لە چارەنوسی ئەم كەسە بەردەوامە ؟
لە سەرەتای ساڵی 2009 نامەیەكی دیكەم ئاراستەی كۆمەڵە" باڵی حزبی كۆمۆنیستی ئیران " كرد چونكە بەتایبەتی سید أبراهیم كە زۆربەی زانیاریەكانی لەلایە لەو باڵەیە بەڵام لەبری وەڵام بەم دواییە من هەڕەشەم لێكراوە و داوایان لێكردم واز لەم باسە بهێنم ئەگەر نا بەسزام ئەگەیەنن و تۆمەت ئەخەنە پاڵم .؟؟؟
دواجار ئەمە وەڵامی حزبێكی پێشكەوتوخوازە لەباتی لێكۆڵینەوەو داوای لێبوردن لە مناڵەكانم هەڕەشەم لێئەكەن و دەڵێن دەست هەڵنەگیت تۆمەتیش ئەخەینە پاڵت جێگای باسە نامەی فەرمیم بۆ كۆمەڵە زەحمەتكێشان نارد " ئەیان جەلال نەوە كادری زەحمەتكێشانە لە شوێنی ئەم مەسەلەیە بگەڕێ ، هەتا باسی ئەوەیان كرد بەڵێ كەسێك كوژراوە و گومان ئەوەیان یەكێكیان هەبیب هادی بێت من باسی ئەوەم كرد بگەڕێمەوە كابراكەم پیشان بدەن لە بەر بێگوناهی ئەوو مافی مناڵەكانم دوایی وتیان هیچیان حەبیب هادی نیە ! بەداخەوە هەستم كرد ئەوانیش پەشیمان بونەوە لە باسكردنی هەقیقەتی ئەم مەسەلەیە ؟ بۆ پەشیمان بونەوە نازانم ؟
لە هیچ ئەساسنامەو پرۆگرامی ڕادیكاڵانە نەهاتوە زوڵم لە كەسێك بكرێت و گیانی لێبستێننەوە هەسرەت لە چاوی منداڵەكانی دروست كەن و هەست و سۆزی باوكیان لێبستێنن و دایكێكی فەقیر و بێ دەسەڵات ساڵەهایە چاوەڕوانی هەواڵی كوڕەكەی بت ، بەداخەوە ئەو حیزبە یەكسانی خوازانە و ئەو كەسانە كە بەناوی یەكسانیخوازیەوە زوڵم لە خەڵك ئەكەن ؟ بەداخەوە بۆ ڕۆڵەی كورد كە ئاوا یاری بە هەست و ژیانیان ئەكەن ؟
هەربۆیە من جارێكی دیكە سەرەڕای هەڕەشەی ئەوان ڕایدەگەیەنم كە بەردەوام ئەبم لە هەوڵەكانم بۆ زانینی چارەنوس و بەسەرهاتی ئەم كەسە وە ئەم جۆرە ڕەفتارانەو ئاشكرا نەكردنی چارەنوسی " حەبیبَی هادی " كۆمەڵە ئەخانە بەردەم گەورەترین گومان !؟
 [email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)