ناوی تاوانبارێكی تری رۆژی خوێنایی و 17 شوبات ئاشكرا دەكەین
Thursday, 21/04/2011, 12:00
سەرچاوەیەكی تایبەتی كوردستانپۆست لە ناو پاراستنی پارتی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا پێی راگەیاندین و وتی:ئەو كەسەی كە پاڵتۆیكی رەشی لە بەردایەوە و تەقە لە خۆپیشاندەرانی رۆژی خوێناوی 17 شوبات دەكات و دەم چاوی دیار نیە لە گرتەیەكی ڤیدۆیدا كە كەناڵی كەی ئین ئین لە زۆربەی راپۆرتەكاندا بڵاوی دەكاتەوە. ئەو كەسە كە دەماو چاوی دیار نیە و بە دەمانچەكە تەقەكان دەكات، ناوی (سامان ئەحمەد)ە ناسراوە بە (سامانی ئەحە دەمانچە) نەقیبە لە فەوجی هەواڵگری فەوجی چواری هێزی رزگاری، ئامر فەوجەكەی عومەرە بچكۆلە ئەم كابرایە لە سەردەمی حكومەتی بەعسدا مەفرەزە خاسە بوە و دەستی سورە بە خوێنی چەندین پێشمەرگەی یەكێتی.ئەو تاوانبارەی رۆژی خوێناوی سلێمانی ئێستا باری كردوە لە هەولێر نیشتە جێیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست