حه‌وته‌مین کۆنفرانسی کورد،ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ستیپێکرد
Wednesday, 17/11/2010, 12:00
پارله‌مه‌نتاری پێشووی ده‌پ 'له‌یلا زانا' له لێدوانه‌کانی خۆیدا له کۆنفرانسه‌که‌دا،داوای کرد که پێواژۆی بێچالاکی بۆ چاره‌سه‌ری ،باش بنرخێندرێت.
کۆنفرانسه‌که ئه‌مڕۆ کاتژمێر 3 ی دوانیوه‌ڕۆ به ناوی ''ڕێیه‌ک بۆ ئاشتی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان'' له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ستیپێکرد.
له‌ناو ڕێکخه‌رانی کۆنفرانسه‌که‌دا، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ ''ده‌سمۆند توتو'' 'شیرین عیبادی'،پارله‌مه‌نتاری پێشووی ده‌پ 'له‌یلا زانا'' نووسه‌ر 'نوام چۆمسکی' یاشار که‌مال و وه‌دات تورکال'' یش ئاماده بوون.
کۆنفرانسه‌که به لێدوانی له‌یلا زانا ده‌ستیپێکرد.
زانا له قسه‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر ئاسته‌نگ کردنی پاراستن به زمانی کوردی و ڕایگه‌یاند که ئینکارکردنی کلتوورو زمان به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها داوای کرد که پێواژۆی بێچالاکی باش بنرخێندرێت و ده‌وڵه‌ت که دیالۆگ لهگه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌کات،ناوه‌رۆکی ئه‌و دیالۆگانه بۆ ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نێت.
دوای په‌یامی ''ده‌سمۆند توتو'' دانیشتنیێک به‌ناوی ''ڕێگه‌ی ئاشتی دیالۆگی نێوان کوردان و تورک'' ده‌ستیپێکرد..
له پلانی یه‌که‌می کۆنفرانسه‌که‌دا،هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و ڕۆژنامه‌وان جه‌نگیز چاندار و ڕوشه‌ن چاکر، به‌شدار ده‌بن و قسه ده‌که‌ن.
دانیشتنی دووه‌مینی کۆنفرانسه‌که‌ش،سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌رباره‌ی''' کاریگه‌ری شه‌ڕ له‌سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و چاره‌سه‌ری سیاسی''، گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست