کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵیه‌كانی (ئه‌كره‌م دێ كۆنی) فه‌رمانده‌ی سوپای 4 زێره‌ڤانی

Saturday, 11/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 5 هه‌ولێر
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌شی هه‌واڵی سوپای 4 زیره‌ڤانی یه‌وه‌، كه‌زیاتر له‌3 جار به‌ڕاپۆرتی نهێنی فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی و هه‌واڵگری گشتی یان ئاگادار كردۆته‌وه‌، له ‌ده‌یان گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری و راوه‌ رووتی به‌رده‌وامی (ئه‌كرم دێ كۆنی) فه‌رمانده‌ی سوپای 4ی زێره‌ڤانی" كه‌مانگانه ‌به‌لانی كه‌مه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و لیژنانه‌ی، كه‌ نوینه‌ری خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات بۆ كرینی خۆراكی ووشكه ‌وكه‌ل و په‌ل و كه‌ره‌سته‌ی سوپا وزۆر پێداویستی دیكه‌، مانگانه ‌زیاتر له‌2 ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ ده‌به‌نه ‌ماڵه‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌ناوی نه‌خۆشیه‌وه‌3 جار پاره‌ی به‌3 ده‌فته‌ر دۆلار وه‌رگرتووه ‌و ته‌نها جارێك بۆ پشوو چۆته ‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
به‌پێی راپۆرته ‌كه‌ كوڕه‌كانی خۆیی كردۆته‌ ڕائید و نه‌قیب و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كش دژایه‌تی پێشمه‌رگه ‌دێرینه‌كان و فه‌رمانده‌كانیان ده‌كات له‌ ناو سوپادا، ئه‌و میزانیه‌ی، كه‌ هه‌یان به‌ رۆژی ڕووناك نیوه‌ی به‌وه‌سڵی ساخته ‌و به‌ناوی كه‌لو په‌ل كڕینه‌وه ‌پڕده‌كاته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌كره‌م دی كۆنی له‌ شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه‌ دیسكۆیه‌كی شه‌وانه‌ی داناوه، ‌كه ‌فه‌رمانی برای بۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌گه‌ل گه‌وره‌ترین گازینۆی قۆمارخانه ‌له‌گه‌ره‌كی هه‌ڤالانی هه‌ولێر ئه‌ویش فه‌رمانی برای سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له‌سنوری ماده‌ی 140 50 پارچه ‌زه‌وی وه‌رگرتوه‌، له‌هه‌ولێریش به‌پێناسه‌ی ته‌زویرو به‌ناوی ژن و خوشك و كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ زیاتر له ‌30 پارچه ‌زه‌وی له‌ جیاتی پیشمه‌رگه‌كان وه‌رگرتووه‌.
جگه‌ له‌ مه‌زرعه ‌و پێشنگای سه‌یاره ‌فرۆشتن و نیوه‌ هۆتیلێك له‌ هه‌ولێر. ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌، كه ‌ئه‌كره‌م دی كۆنی له‌لایه‌ن فه‌ریق شیروان عه‌بدوڵره‌حمانه‌وه‌ پشتویانی ده‌كریت، چونكه‌ نهێنی شیروانی له‌لایه‌ن ‌له ‌ساڵانی 1988 كه‌چۆن به‌شداری قادسه‌ی سه‌دامی كردووه‌ له‌ رۆخاندنی گونده‌كانی عه‌ره‌بنشین ده‌وری هه‌بووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە