کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پارتى بەشێوەیەكى ناڕاستەوخۆ وەڵامى ئۆپۆزسیۆنى دایەوە، كە بڕیارەكانى سەرۆكى هەرێم جێ بەجێى ناكرێن

Saturday, 29/10/2011, 12:00






بەپێى زانیارییەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى // هەفتەى رابردوو پارتى دیموكراتى كوردستان چلەى ماتەمینى" محەمەد هەركى" ئەندامى سەركردایەتى پارتى سازكرد و هیوا ئەحمەد بەرپرسى لقى چوارى پێشووى پارتى دیموكرات كوردستان كە لەلایەن دادگاوە بەتۆمەتى كوشتنى خۆپیشاندەران داواكراووە و تائیستا نەچووەتە بەردەم دادگا سەرپەرشتیارى ئەو ڕێوڕەسمەى كرد//.
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئاماژەى بۆ ئەوەدەكەن// بوونى هیوا ئەحمەد لەشارى هەولێر بەشوەیەكى ئازادانە پەیامێكى ڕوون ساكارى پارتیە بۆ لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن و كەسوكارى شەهیدانى 17 شوبات ڕۆژانى دوایی بە وەى چوار بڕیارەكەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان جێ بەجێى ناكرێن//.
ئەو شرۆڤەكارانە ئەوەشیان ووت// لەكاتێكدا سەرۆكى هەرێمى كوردستان چوار بڕیارى دەركردووە بۆ دەستگیركردنى ئەو كەسانەى لەلایەن دادگاوە بەتۆمەتى كوشتنى خۆپیشاندەران، بەڵام تائیستا ئەو بڕیارانە جێى بەجێناكرێن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بڕیارانە بەسەر خۆپیشاندەران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان چالاكوانانى خۆپیشاندەران و دەزگا ڕاگەیاندنەكانى ئۆپۆزسیۆن و ئازادەكاندا جێبەجێدەكرێن دوا نموش گرتنى ئیبراهیمى كاكە حمە و دەستگیركردنى بەرێوەبەرى كەناڵى پەیام و كەى ئێن ئێن بوو//.
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى روونیشى دەكەنەوە// ئەو كارەى پارتى ئەوەشى لێدەخوێنرێتەوە كە پارتى چۆن دواكارى شەقامى جێى بەجێ نەكرد ئاواش داخوزایەكانى ئۆپۆزسیۆن جێ بەجێ ناكات، وە دروستكردنى لیژنەش بۆ جێبەجێكردنى بڕیارەكانى سەرۆكى هەر بۆ لەباربردنى داخوزاییەكانى شەقام بوون، هاوكات پارتى لەم ڕێگەیەوە دەیەوێت وا لەهێزەكانى ئۆپۆزسیۆن بكات كە ڕِزیبن بەو واقعەى كە لەهەرێمى كوردستاندا بوونى هەیە//.
|| دوو ڕۆژ پێش جەژنى ڕەمەزان بۆ ئاسایكردنەوەى پەیوەندیەكانى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن سەرۆكى هەرێمى كوردستان چوار بڕیارى دەركرد حكومەتى ڕاسپارد بەوەى ئەو بڕیارنە جێى بەجێى بكات لەماوەى 30 ڕۆژدا بەڵام دواى تێپەرینى 50 ڕۆژ بەسەر ئەو بڕیارنەدا تائیستا جێى بەجێى نەكراوون||.

سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
29 ى تشرینى یەكەم
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە