کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیدی هەڵدێر و میرە نەفرۆشرا، حەمە سەعید سەرنەكەوت

Tuesday, 19/05/2009, 12:00


هەولێر/ هونەرمەند حەمە سەعید ئیبراهیم سەردانى هەندێ لە تۆمارگاكانى فرۆشتنى سیدى هونەرمەندان دەكات، بۆئەوەى ئەلبوومى هەڵدێر و میرە بفرۆشێ، بەڵام هیچ لەو تۆمارگایانە ئامادە نەبوون ئەلبوومى ئەو دوو گەنجە بكڕنەوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێ راگەیاند، ماوەیەك پێش ئێستا هونەرمەند حەمە سەعید ئیبراهیم بە مەبەستى فرۆشتنى ئەلبوومى هەریەك لە هەڵدێر و میرە سەردانى چەند تۆمارگایەكى شارى هەولێرى كردووە، بەڵام كەس ئامادە نەبوو لێى بكڕنەوە، ئەو سەرچاوەیە گوتى "مانگێك بەر لە ئێستا كاك حەمە سەعید چەند تۆمارگایەكى نێو بازاڕى لەنگەى 40 مەترى بەسەركردەوە و دەیپرسى ئەرێ ئەلبوومى هەڵدێر و میرە چۆن فرۆشراوە؟ ئەگەر ئەلبوومى نوسخە ئەسلى هەڵدێر و میرەتان دەوێ بۆ فرۆشتن من هەمە و دەتوانم بۆتان بهێنم بە هەرزانتر، بەڵام هیچ لەو تۆمارگایەنە ئامادە نەبوون ئەلبوومى ئەو دوو گەنجە بكڕنەوە و داواكەى كاكە حەمەیان رەتكردەوە"، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد بە حوكمى ئەوەى ئەلبوومى هەڵدێر و میرە لە بازاڕ داواى كەم لەسەر بووە و بە بەراود لەگەڵ هونەرمەندانى دیكە وەك پێویست نەفرۆشراون، بۆیە داواكەى كاك حەمە سەعید ئیبراهیم لەلایەن تۆمارگاكانەوە رەتكراوەتەوە.
هەر لەوبارەیەوە لە پەیوەندیەكدا هونەرمەند حەمە سەعید ئیبراهیم وێڕاى پشتڕاستكردنەوەى هەواڵەكە رایگەیاند، "ئەوە كارێكى ئاساییە، من ئەو ئەلبوومانەم لە كۆمپانیایەك وەرگرت، نەك هەڵدێر و میرە، ئەو كۆمپانیایە بە منى گووت تۆ لە بڵاوكردنەوەى شت دەزانى، ئەلبوومى هەڵدێر و میرەمان زۆر ماوەتەوە هیوادارم بتوانى بۆم بفرۆشى، منیش گوتم بەسەرچاو، زۆر ئاساییە هەم لە هەردوو ئەلبووم تێكستى منى تێدایە و هەمیش حەزم نەكرد بە هۆى هەڵدێر و میرە ئەو كۆمپانیایە زەرەرمەند بێت، ئەو دوو گەنجەش پارەى زۆریان تێدا سەرف كردووە پێم ناخۆشە خۆشیان زەرەمەند بن"، هەروەها ئەو هونەرمەندە ئەوەشى راگەیاند، بەدەر لە سەنتەرى ئەربائیلۆ، هیچ ئەلبوومێكى هەڵدێر و میرەى لە تۆمارگاكانى دیكە نەفرۆشتووە.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە