یادی........................... یادت
Thursday, 22/09/2011, 12:00
ده‌ستم بگره
کیژی به‌هار
دڵم ئینجانه‌یه‌ک
بوو
هه‌ر تۆ ...............تۆ
تێدا ڕووای
دڵم باخێکی کۆرپه بوو
هه‌ر تۆ ..........تۆ
تێدا ئه‌ژیای
روناکیم
بوو به چرایه‌ک
به ده‌ستی تۆ کوژایه‌وه
نه‌فره‌تت کرد
له عه‌شق و
خۆتت خسته
کۆشی به‌هار
بووی به خۆڵه مێشی
مه‌رگ و
ناوی گۆلت
سڕییه‌وه
جارێک بهێڵه با به‌ختم
تۆزی عه‌شقت
کۆ کاته‌وه
دانه دانه به بای خه‌زان
که‌وتنه ژێر هه‌وری سه‌ختت
جاریک په‌نای به‌ختت نه‌دا
ئاوی سیحری چاوه‌کانت
به‌دوا پێک بخواته‌وه
ئیتر به‌سبێت
له گه‌ڵ زۆلفی
هه‌وری ڕه‌شه
په‌یمانی خه‌مم
به‌ستووه
ئه‌وه‌نده خۆشم ویستی
چراکانی به‌ر ماڵه‌که‌م
به خه‌یاڵی ملوانکه‌یه‌ک
له ملی تۆم کرد
دڵم کرده پایته‌خت و
تۆم دانا له‌سه‌ر
به پاشا
که چی یادت
له یادمه
سه‌ری نه‌گرد
ئه‌م شه‌و ته‌نها
چاوی شه‌وه
شه‌وچره‌ی یاده‌کانت
باسی یادت
ده‌ڵێته‌وه
منیش خامه‌یه‌کی
نووک سواوی
ڕێی هونراوه‌م
چی بنوسم له ڕیی یادت
شایانی هۆنراوه‌ته
ئه‌ی چاومه‌ستی
ئاسکی چیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست